تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدناوبوون
«مست. لا.» ناوزڕانی کەسێک لەبەر کرداری خراپ، لە هەر بابەتێک بێ.
بەر بووره
«نت.»، «سیم.» ١- (تۆو وەشاندنە بە ئەرزەوە پێش ئەوەی بکێڵدرێت. بەرچین) (معر، کشت، ب١، گ-٤٢) ٢- هەروا لەخۆڕایی، بێ تێبــ.ینی و بیرکردنەوە. (عا.) ارتجال. ٣- لە پێش هەموو شتێکدا. لە بەربوورە پێیان گووتم تۆ هەر گوێ بگرە. لەبەربورە بڕیاردەدەن.
بەرئاوورد کردن
[[ فر، كعر.]]
«مست. مت» 1- هەڵسەنگاندنی دوو یا چەند شتان له چاو یە کتر لەلالنی چەشن و جنسیانەوه. 2- دیاری کردنی نرخی شتێک. «عا.» تخمین.
بەرامبە ر بوون
بەربووسه
[[1- به‌ر/4+بووسه]]
«نت.»، «مکها.» ئامرازێکه «بۆسه» ی پێ له نیر تووند دەکرێ نایەڵێ بجووڵێ و جێگای «سەرەمژان» یش لەناو بۆسەدا تەحدید دەکا.
بەربوون
[[8-به‌ر+بوون «فع.» ]]
«مست. لا.» 1- هاتنە د ەری کەسێک له زیندان، ئازاد بوونی لە بهەدیخانه:: گیراوه سیاسیەکان هەرچی بوون بەربوون. دە ڕۆژ دەبێ شێرکۆ بەربووه.2- پەت پساندنی وڵاغێکی بەسترابێتەوه.:: عەوول ئێسترەکە بەربووه بەرەو باخی ئاشی چوو، بڕۆ بزانه نایگریتەوه. 3- تەواو بوونی مانگ گیران و ڕۆژ گیڕان:؛ ئەو ساڵە مانگ گیرا دوو ساعەتی کێشا ئینجا بەربوو.
بەربووک
[[1-به‌ر/2+بووك/1]]
«نت.»، «مکسیم.، بک.» ژنێکه دەگەڵ بووک دەچێته ماڵی زاوا و دەیکاتە پەردەوە و خەبەری (بەزاوابوون)ی زاوا و «ڕووسووری» بووک به کەس و کاری هەرتکیان ڕاد گەیەنێ. تێبــ.ینی: لە ناو کوردەواریدا ئافرەتی ئاوا لە هەموو شوێنێک هەن که هەر له خوازبێنی ڕا هەتا شەوی بووکێنی دەگەڵ بووک و زاوا و بووک و ماڵی هەر دوو لا خەریک دەبێ و ئەرکی بەجێ گەیاندنی داب و دەستووری شایی و خەنەبەندان و هەمام لە میش کردن و... د ەکێشێ.* «بک.» بەربوو. «سیم.، سن.» پێخەسوو، پاخەسوو.
بەربووکی
«حمس.» 1- ئەو کارەی بووک دەیکا، کاری جێ بە جێ کردنی کاری کچ و کوڕ کە دەبنه ژن و مێرد. 2- «مج.» ڕێکخستی نێوانی دوو کەسان یا زیاتر، هەڵسووران و چالاکی بۆ ڕاپە ڕاندن و بە ئەنجام گەیاندنی کارێک کە پەیوەندی ڕاستەخۆی بە و کەسە وه نەبێ:: نازانین کاک حەسەن ئەم بەربووکییە ی لەچییه؟ تێبــ.ینی: بە مانای دووەم تانووتی تێدایه.
بەردووخ
«نت.» چه ڕخی خەرەکی خوری ڕستن.
بەردووگ
«نت.» ئەو پێستەیە که دووگی مەڕ دادەپۆشێ، له کوردەواری دەهێندێ برین و کوان... ئەوانەی د ەگرن *«بک.» بەردووڤ.
بەرزبوونەوه
«مست.، لا.» 1- بزووتنەوە و جووڵانەوەی شتێک یا گیاندارێک لە ژێرڕا بۆ لای سەر ووی خۆی به جۆرێکی وا که کەم و زۆر له شوێنی پێشووی دوور کەوێتەوه، دەکرێ لەم حاڵەتی دوورکەوتنەوەیدا بە شوێنەکەی پێشوویەوە نووسابێ یا لێی جوودا بووبێتەوه، جا جیابوونەوەکەشی یێکجاری بێ یا بۆ ماو یەک:: فڕۆکەکە هێندە بەرز بۆتەوه هەر بەقەدەر، چۆلەکەیەک دیاره. ئەم بارانەی دوایی زۆر باش بوو دەغڵ بستێک بەرز بوونەوه. ئەم دیواره دوێنێ و ئیمڕۆ باش کاری تێداکراوه، دوو گەز بەرز بۆتەوه. 2- زیاد بوونی پایە و مەقامی کەسێک::ئێستا زۆر بەرزبۆتەوه هێندەی نەماوه ببێته وەزیر ئەوەی هیچی دەباراندا نەبێ که بەرز بۆوه لەخۆی بایی دەبێ.* ەرزەوه بوون.
بەرزەوەبوون
«مست..لا»، «سن.» تم: بەرزبوونەوه.
بەروبوودرێژ
[[1- به‌ر 2+ بوو «بوون» + درێژ ]]
«ست.» حالی کار، مەسەلە یا شتێ کە زۆر بخایێنێ یا وا دیاربێ کە زۆر دەخایەنێ.:: زستان بەروبووی درێژه، بەم هاسانییانە نابڕێتەوه. تیێب- هەر وەکوو کەرتەکانی ئەم وشەیەیان لێ پێکهاتووه بۆمان د ردەخە ن، وشەی «بەروبوو» هیچ پێوەندی دەگەڵ «بەروبوو» ی به مانای «سەمەر» نییه. * درێژخایێن.
بەرووش
[[؟] ]
«بک.»، «نا.» دەفرێکی مەعدەنه چێشتی تێیدا لێ دەنێن و بۆ ئیش و کاری تری ناو ماڵیش بە کەڵک دێ، گەوره و پچووکی هەیه. *مەنجەڵ «=عا.: میرجەل»، قازان «تو.» تێبــ.ینی: وەکوو دەبینین ئەو ناوانەی بۆ ئەم ئامرازه بەکاردێن یەکیان عاڕەبی و ئەویتریشیان تورکییه، ئەگەرچی به پێی بەرنامەی ئەم قامووسه دەبوایه وشەی «بەرۆش» وەکوو هاوتای مەنجەڵ و قازان بنووسرێت، بەڵام چوونکوو وشەیەکی ڕەسەنه ڕەنگه خراپ نەبێ له لەهجەی ناوەندی زمانی کوردیشدا بێتەوه مەێدان و هەر وشەیەکی تری لەهجه کانی دیکەی زمانەکەمان که دەینووسم هەر بۆ ئەم مەبەستەیه.
بەرپا بوون
«مست. لا.» «کئێر.» سا زبوون دروست بوون، دامە زران. هەڵگیرسان. «بۆ ئاژاوه و شەڕ و شۆڕ» .
بەرەجووت
[[4_ به‌ر/1+3_ئه/2+جووت]]
«نت.» هەموو حاسڵاتێکی جووتێرێک له کەژێکدا له جووت و گاوکاری خۆی کۆی دەکاتەوه.* «سن.» بەربێڵ، بەرەجفت.
بەرەنگاربوون
«مست. لا.»، «مک.» 1- تێک هەڵەنگوتن، تووشی یەکتر هاتن. 2- پێکاهاتنی دوو کەس یا زیاتر. بە گژ یەکا چوون. دەگژ یەک ڕاچوون:: بەرەنگاری بووم. بەرەنگارم بوو. بۆچی له خۆڕایی بەرەنگاری ئەم کابرایه بووی.
بەرەو بوون
[[ 1_ به‌ر /4+2_ ئه‌وه /2+ بوون]]
«مست.لا.» تم: بەربوونەوه
بەرەوپیر چوون
«مست. لا.» تم: بە پیر ەوهەچوون.
بەرەژوور
[[1- به‌ر/1+3_ئه‌/2+ژوور]]
«نت.»، «مک.» 1- لای سەرەوەی مەجلیس و دیوەخانان «لەچاو دەرگا» :: فەرموو! فەرموو! بەرەو ژوورتر هەڵکشێ. ٢- لای سەرەوه له چاو هەرشتێکی تر:: زۆرابی له بەرەژوور خۆیەوه دانابوو.