تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسلام بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) قبووڵ کردنی دینی حەزرەتی محەممەد (د.خ. لێبی). مسولمان بوون.
ئیسهال بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا) تم: ئیسهال گرتن.
ئیسپات بوون
[[عا.: ئیسپات + کو: بوون]، [عا. کو.]]
(مست. لا.) ڕوون بوونەوەی ئیددیعایەک بە دەلیل و بەڵگە. بۆمان ئیسپات بوو کە قەرزدارە.
ئیشتییالێبوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- زۆر حەز لە خواردنێکی معین کردن. هەتا دەچمە ماڵی نەوزاد دۆڵمەیان هەیە، دیارە زۆری ئیشتییا لێیەتی. ٢- مەیل بە کردنی کارێ یا دەگەڵ شتێ. ئەوە چییە هێندەت ئیشتییا لە قسانە، سەربەست ئیشتییای لە سەفەران نییە.
ئیشک بوون
(مست. لا.) ١- بڕان و بڕانەوەی ئاوی ڕووبار و کانیاوان. هەموو ساڵێ لەو مانگەدا کانی (پیرمەلەک) ئیشک دەبێ. ٢- نەمانی نم و شەی تەبیعی لە شتێکدا. بزانە! تووتنەکە ئیشک بووە؟ داری شەخسەکانی سیتەک هەموو ئیشک ببوون کەس نەیدەوێرا دەستیان بۆ بەرێ. ٣- مردنی گییا و گۆڵ و دار و درەخت و کشتوکاڵ لەبەر بێ ئاوی یا هەر هۆیەکی تر. ئەم بێستانە بۆچی ئیشک بووە؟ پەڵە تووتنەکەی کوێخا تۆفیق ئیشک بووە. ٤- (مج.) لە جووڵەکەوتن. کابرا وەها حەپەسا هەر لە جێی خۆی ئیشک بوو.
ئیفلیج بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) لەکار کەوتنی لایەک یا هەموو لەش یا بەعزێ ئەندامی کەسێک. * شەپڵە لێدان.
ئیقناع بوون
[[عا.: ئیقناع + کو: بوون]]
(مست. لا.) ١- قبووڵ کردنی بیروڕایەک دەربارەی مەسەلەیەک، پاش ئەوەی لە لایەن کەسێکی ترەوە شی دەکرێتەوە، یان ئینسان خۆی بە بیری خۆیدا دەچێتەوە. ٢- ڕازی بوون بە کردن یا نەکردنی کارێک. ئەوەندەی کردی و کراندی هەر ئیقناع نەبوو. من چۆن بەو قسانە ئیقناع دەبم. بەڵکوو تۆش هەوڵێکی دەگەڵ بدەی بە من ئیقناع نابێ.
ئیمچوون
[[؟]]
(نا.)، (مک.) دەستێک ناڵ بۆ چوارپەلی وڵاغی یەک سم (ئەسپ، ئێستر، گوێدرێژ).
ئیڕەق بوون
(مست. لا.) ڕەپ بوونی ئاڵەتی نێرینەیی ئینسان و یەکسم. لێی ئیڕەق ببوو. * یەرق بوون.
ئیکمال بوون
[[عا.: ئیکمال + کو: بوون]]
(مست. لا.)، (کعر.) لە ئیمتحانا لە یەک یا چەند دەرس دەرنەچوون و ناچار بە ئیمتحان دانەوەیان بوون.
ئەترەش چوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ترس ڕێ نیشتن، زەندەق چوون، ترسانی زۆر.: سێڵاوێکی وایە پیاو ئەترەشی دەچێ. تێبــ.ینی: ئەوەندەی بیسترابێ، هەر بۆ ترسان لە ئاو، ئاگر، جێگای بەسام «ئەشکەوت،....» دەکار دەکرێ.
ئەزموون
[[ستـ: ئائیزما، پهـ: ئازمووتەن]]
«مستـ. متـ.»، «باڵەکایەتی» تەجرەبە کردن، تاقی کردنەوە. «... بێ ئەوەی بم ئەزمووی، چۆن دەڵێی بە کار نایەی؟»
ئەستوور بوون
«مستـ. لا.» ۱- ئاوسان و هەڵمسانی لەش یا ئەندامێکی لەشی ئادەمیزاد و هەندێ گیاندارانی تر، لە ئەنجامی نەخۆشی دەروونی و کوان و ئەو جۆرە شتانەدا: جیرانەکەمان زۆر نەخۆش بوو ئەمڕۆ ئەستووریش بووە، ئەو ساڵە نەخۆشیی ماڵات داکەوتبوو هەر مەڕ بوو ئەستوور دەبوو و بە لادا دەهات. تێبــ.ینی: لە کوردەواریدا وا بڵاوە کە ئەگەر لەبەر چاوی یەکێکی چڵێس و نەوسن شتێ بخۆن و بەشی نەدەن ئەستوور دەبێ. ۲- «کنـ.» قەڵەو بوونی ئادەمیزاد: تەماشای! دەتکوت شەمی شایی بایییە، چۆن ئەستوور بووە.
ئەستوون
[[ستـ.: ستەئۆنە. پهـ: ستوون]]
«نا.» ۱- دارێکی ڕاست و ئەستوورە وەبەر میچی خانوو دەدرێ ٭ستوون، کۆڵەکە، هەستوون، هەسوون. ۲- دارێکی ڕاست «یا حەیزەران» ە وەبەر خێوەت و ڕەشماڵ دەدرێ ٭ئەستوندەک، چەڵاگ/۲، تیرەگ، دیرەک.
ئەسپێون
[[ئەسپێ+ئن]]
«ستـ.» ئەو کەسەی ئەسپێی لە لەشی دابێ.
ئەفسوون
[[پە: ئەفسۆن]]
«نا.» ۱- ئەو قسانەی جادووباز لەبن لێوەوە دەیکا ٭ئیسم/۲. ۲- قسە یا ئەدا و ئەتوارێک کە پیاو لە خشتە دەبا و هەڵی دەخەڵەتێنێ. «هەزار ئەفسوون و جادووی پێوە ئاوێزانە ئەم ڕیشە» «ڕەزا- ٤٦»
ئەفسوون خوێندن
(مست. لا.) ١-ورتەورت کردنی سیحرباز لە ژێر لێویەوە. ٢- (کن.) قسەی لووس کردن.
ئەمەگ بەسەرەوە بوون
ژێرباری کەسێک بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی کە پێیەوە ماندوو بووە. ((ڕەفیقینە ئەمە زۆرمان ئەمەگی ئەو پیاوەی لەسەرە...)) (تحفە: ج١-١٩٨).
ئەندەروون
[[پە: ئەندەرۆن]
(نا.)، (کئێر.) ١- ژووری ماڵ، ئەو بەشەی ماڵ کە ژن و منداڵی لێ دادەنیشن. *حەرەم// بیروونی. ((یارم لە ئەندەروون هات دەستی ڕەقیب لە دەستا)) ((غەمناک و شادمانم ڕەحمەت عەزابی هێنا)) (سالم: گم-٣٥). ٢- ناوەوەی هەموو شتێک، * داخڵ. لە ئەندەروونی ئەشکەوتەوە هاتە دەر// دەرێ، دەرەوە. ٣- ناوزگ، دەروون. ((میرزا تەها! میرزا تەها ئەمە ئەگەر ئەو ئاوەمان خواردباوە و ئەو عەقڕەبە چووبا دە ئەندەروونمانەوە ئەندەروونی وەبەر نێشان داباین تەکلیفە مە چ بوو.)) (حوسێن ئاغای حاجی خۆشێ) تێبــ.- ئەم وشەیە لە دوو کەرتی (ئەندەر) و (ڕوون) پێکهاتووە، بەشی دووەم (ڕوون) لە پەهلەویدا بە مانای (لا، تەرەف...) وەکوو پاشبەند بەکارهاتووە، تم: (فرە: پفا-٣٨٩)، بەم پێیە مانای وشەکە دەبیتە: لای ناوەوە، ژوورەوە.
ئەنگاوتە بوون
(مست. لا.)، (مک.) کتوپڕ نەخۆش کەوتن، تووشی بەڵایەک بوون ( بێ ئەوەی هۆیەکی دیاری هەبێ).