تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاولەمە
[[؟]]
«نتـ.»، «سنـ.» ۱- منداڵ، کە هێشتا لە زگی دایکیدا بێ و گیانی وەبەر نەهاتبێ. ۲- منداڵی لە بارچوو، منداڵێ کە لە خۆیەوە، یا بە هۆی داو و دەرمان و شتی تر بە مردوویی لە زگی ئافرەت بێتە دەر. ۳- بەرخ و کاریلەی وە ڕووح نەهاتوو، کە پاش سەر بڕینی مەڕ و بزن، لە زگی دایکیان دەیانهێننە دەر. ٭نەبەکام.
ئوولەکە
«پبـ.» بە دوای ناوانەوە دەلکێ و پچووکیان دەکاتەوە.
ئەشکەولەت
[[؟] ]
«نتـ.» بنەگۆزە و دیزی شکاو کە هێشتا ئەوەندەی پێوە مابێ ئاو یا شتی تری تێ بکرێ بۆ هەر مەبەستێک بێ. هس.: سواڵەت.
بوولەرزه
نت.»، «نمک.» تم: بومه لەرزه.
له بنی کولەکەی دا
«کن.» هەرچی هەبوو ئاشکرای کرد. تێبــ.- به گشتی جیاوازی نێوان ئەو دوو مانایه، بەشوێنی دەکارهێنانی وشەکە دەردەکە وێ که مەبەست دیوی دەرەوەیه یا ژوورەوه.:: چۆڕێ ئاو بکه بنی ئەم جامە وه «دیوی ژوورەوە»، بنی جامەکە لەسەر زەوی دامەنێ «دیوی دەرە وە.». 3- مەودای نێوان زەوی و هەرشتێکی تری وەکوو میچی خانوو، بەرزایی کەم بێ یا زۆرخۆمان هاویشته بن پردەکه تا فڕۆکەکان ڕەت بوون. با لەبن ئەم ساباته دانیشین تۆزێ ماندوومان بحەسێتە وه. 4- دوایی هەرشتێکی به پێوە لەسەر زەوی وەستابێ.::بن دیوار، لەبن ئەو داره دانیشین تا شێرکۆش دەمانگاتێ. 5-پەرد ەیەکی تەنکه لەناو شە رمی کچاندا.* «مک.» کچێنی. «جن.» دوخترۆنی، «بک.» کاچانی «سن.» کەنیشکی. 6- ئاخری هەندێ شت.:: بچێته بنی دنیاش دەستم هەر دەیگاتێ. 7- ڕەگی هێندێ گیا و سەوزه که زۆر یا کەم گەوره د ەبێ و هێندێکیان و کوو: «توور، گێزەر، شێلم و...» بە کەڵکی خواردن دێن. 8- ژێر.:: لەبن لێفەکەوه چاوی زیت دەچوو پارەکانم لەبن دۆشەگەکه داناوه بۆم بێنه. تێبــ.- ئەم مانایه دەگەڵ ئی «3» تۆزێ لێک جیاوازن، لێره ئەو شتەی دەکەوێته «بن» شتێکەوه دەنووسێن بە ڵام لەمانای سێیەمدا لێک دوور دەبن.
ئاهـ و نزوولە
«نمسـ.» تمـ: ئاهـ و نزا. تێبــ.ینی: کەرتی دووەم «نزوولە» وەکوو من تێی دەگەم بچووک کراوەوەی «نزا» یە و پێوەندی دەگەڵ «نزوول» ی عەڕەبی نییە.: ڕەببی! ئاه و نزوولەی هەتیوان بیانگرێ.
ئوولە
«پبـ.» ناوی دەچێتە سەر و پچووک دەبێتەوە.: جاشوولە، جوانوولە، دانوولە، مێشوولە، گرموولە.
باوه خولە
[[-باو/+٣-ئه/٢+خول_٥-ئه/١]]
«نت.» تم: باوە گێژه.