تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئوسترە
«نا.»، «هلـ.» ۱- چەقۆی سەرتاش۲- «تتـ.» ئەو تیغە بچکۆلانەی دەخرێنە مەکێنەی تراشەوە. تێبــ.ینی: بە لای منەوە ئەم وشەیە لە مەسدەری «ئەستڕین، سڕین» داتاشراوە. ٭گوێزان. «کئیر» تیغ «بۆ مانای دووەم».
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».
ئەموستیلە
[[ئەموست+ ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە ((هەناسەی! دەوای دلەی پڕ خەمە)) (( بە ئەموستیلە! ناوی خاتەمە)) (پیرەمێرد-١٧٣).
ئەموستەویلە
[[ئەموست+ئە+ویلە= ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەموستەچاو
[[ئەموست+ئە+چاو]]
(ست.٩ تم: ئەنگوستەچاو.
ئەنگوستیلە
[[ئەنگوست+ئیلە]]
(نت.) ئاڵقەیەکی مەعدەنە (زیاتر: زێڕ یا زێو) نەقیمێکی بەردی بە نرخ (یاقووت، پیرۆزە، ئەڵماس...) یا هەر بەردێکی دیکەی تێدەگرن و بۆ جوانی دەکرێتە پەنجەوە. (( تا ببنە هەواڵی دیدەموستان)) (( ئەنگوستیلە دەرخران لە دەستان)) (هەژار: مەم و زین-٢٩) * ئەموستییلە، ئەنگوستەویلە، کلکەوانە.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەچاو
(ست.)، (کن.) زۆر تاریک. ((... نەدەچووە تیلتکۆ بە شەوی ئەنگوستەچاو سینگی خۆی بە گوللەوە نێت و تاووس بۆ من بدزێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٥٢). * ئەموستەچاو.
بەختی نوستوه
کن.» هەمیشه تێدەشکێ و دەکاراندا سەر ناکەوێ.
ئەموست بەستە
[[ئەموست+بەستە]]
(نت.) دەست خەرۆ (خا:ج١-٨٠)
ئەنگوست
[[پە؛ ئەنگوست]]
(نا.)، (مک.) ١- هەریەک لەو پێنج ئەندامەی کە بە ئاخری دەست و قاچی ئینسانەوە بەندن. ((ئەنگوستی داکی خوازیم بە ڕیشە ئەنگوستی هەروەک درێشە)) (بەردەشانی: وردیی-٣٨) ٢- واحیدێکە بۆ دیاری کردنی ئەستوورایی و پانایی شت. بەقەد ئەنگوستی گەورە ئەستوور بوو، با دوو ئەنگوست پانتر بێ. * ئەموست، ئەنگوس، پەنجە، قامک، (بک.) تلی، تبل، (جنو. جف.) کلک.