تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بروسکانن
«مست.،.، لا.»، «سن.»، تم؛ برووسکاندن.
برووسک
«بک. مک.» ١- ڕووناکایێکی زۆر گورج و خێرا که لەکاتی هەور و هەڵا و باراندا له ئاسمان پەیدادەبێ.* «قد» بریسوو، بریسک «سن.، کعر.» چەخماخه، بروسکه. ٢- «مج.» خێرا، گورج. ٣- «مج.» ئازارێکی کتوپڕکه خێرا له شوێنێکی لەشی ئینسان «زیاتر له سێنەبەندی پشت، سەر، کەلەکه» پەیدا دەبێ و لە شوێنێکی تر دەبڕێتەوه و لەش له نێوانی ئەم دوو جێگایەدا هەست به ئێش وژان دەکا. تێبــ.- زانستی تازه دەری خستوه که هەوران کارەبا «ئەلکتریسیته» یان تێدایه، هێندێکیان کارەبای دسارد «نێگاتیف - سالب» و هێندێکیان ئی گەرم «پۆزێتیف-موجب» جا هەر وەکوو تێلی سارد و گەرم کارەبا ئەگەر وێک کەون - پڕیشکیان لێ دەبێتەوه و ڕووناکایێکی خێرا - دە بیندرێ و «قرچه قرچ» ێکیشمان گوێ لێ دەبێ، هەورەکانیش وەختێ وێک دەکەون «برووسک» یان لێ پەیدا دەبێ، چونکوو کارەبای ناو هەوران یێگجار زۆر بەهێزتره لەو کارەبایەی که له ماڵان کەڵکی لێ و رد ەگرین - ڤۆڵتی کارەبای ماڵان زۆر زۆر ٢٢٠ ڤۆڵتە و ئی هەوران سەت هەزاران ڤۆڵت - بۆیه پڕێشکێکیان گەورەتره و له باتی قرچه قرچێکی بچووکی وێک کەوتنی دوو تە لی کارەبا گوێمان لەو گرمه زل وبەسامەی هەوران «هەوره تریشقه دەبێ. هێندی جاران هەورێکی کارەبای گەرمی تێدایه د ەگەڵ کارەبای ساردی «زەوی» لێک دەدەن، ئە و کاتەیه که برووسکه له جێگایەک دەدا و هەرچی بەری کەوت دەیسووتێنێ. هس.: «فرە نسی» برویسک. ئیتالی به مانای «تونده مجاز» .
برووسکاندن
«مست.، لا. ١- پەیدا بوونی «برووسک /١» له ئاسمان:: هەروا دەبرووسکێنێ و ناشبارێ* برووسکەدان. ٢- پەیدا بوونی «برووسک/٣» له شوێنێکی لەشی ئادەمیزاددا :: له دوێنێوه پشتی دەستی کردووه به برووسکاندن. «سن» برووسکانن.
بەدڵەو نووسان
مست. لا.» 1- تم: به گیان کەوتن. 2- پەسەند بوون و قبووڵ کردنی کارێ یا شتێ یا مەسەلە یەک و کەسێک لەبەر چاوی یەکێکی تر.: ئەم هەرا و هوریایەی به دڵەوه نەدەنووسا.
ئاتموسفۆڕ
[ [= فەرەنسی: ئاتمۆسفێر] ]
«نتـ.»، «کئێر.» ١- ئەو هەوایەیە کە دەوری زەوی داوە و لە چەند گاز «غاز» ی جیاجیا پێکهاتووە: ٧٨% ئازۆت، ٢١% ئۆکسیژێن و ئەوی تریشی: ئارگۆن، هیدڕۆژێن و هیلیۆم و چەند گازێکی ترە. «عا.» جەو. ٢- واحیدی قورسایی کە هەوای دەوری زەوی دەیخاتە سەر زەوی و هەموو ئەو شتانەی لەسەر زەوین و بە قەدەر قورسایی لوولەیێکی پڕ جیوەیە کە ٧٦ سانتیمەتر درێژ و بنەکەشی سانتیمەترێکی چوارگۆشە بێ «ئەلزەفتەلجەووی» و بە شێوەیێکی مام ناوەندی دەکاتە ١٠٣٣ گرام لە سەر هەر سانتیمەترێیکی چوارگۆشە. تێبــ. - ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی فارسیڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردی لە کۆردستانی ئێران، لە ٢ وشەی یۆنانی ئاتمۆ «= هەڵم، بوخار» و سفێر «= گۆ، کورە» پێکهاتووە. تمـ: لاڕووس ٧٧.
ئاوسان
«مسـ. لا.» بەرز بوونەوە و هەڵمسانی شوێنێکی لەشی ئادەمیزاد یا گیاندارێکی تر، لەبەر نەخۆشی، یان هەر هۆیەکی دیکە.: هێندەی ئاو خواردۆتەوە زگی ئاوساوە. بزنێک لەو دەشتە مندار ببۆوە ئاوسابوو، نەخۆشیی گورچیلە، لەش دەئاوسێنێ. ٭ئاماسان. ئاماسیان. ئاووسیان. ئەستوور بوون. با کردن. پەنمین. هەڵامسان. هەڵمسان. هس.: ئاوس.
ئاوساندن
«مسـ. متـ.» بوونە هۆی باکردن و ئەستوور بوون.
ئاوساو
«نمفـ. لە: ئاوسان» لەشی ئادەمیزاد یا گیاندارێکی تر «هەمووی یا شوێنێکی» کە ئەستوور بووبێ.: ئەوە چاوت بۆ ئاوساوە؟٭ئاماسیاگ. ئاوساگ. ئاووسیاگ. پەنماو. هەڵمساو.
ئاوساوی
«حمسـ.». ئەنجامی ئەستووربوون.: ئاوساوییەکەی هێشتا نەنیشتۆتەوە.
ئاوساگ
«نمفـ. لە: ئاوسان» تمـ: ئاوساو.
ئاوسیان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاوسان.
ئاوسیاگ
«نمفـ.: ئاووسیان» تمـ: ئاوساو.
ئاوسێ
[[ئاو+سێ «نیسێ» ] ]
تمـ: دراوسێ.
ئاوی چاوسەندن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.»، «سیمـ.» ترساندن و تۆقاندن، ترس وەبەر کەسێک نان، چاوترسێن کردن. * ئاوی چاودان/٢، «سنـ.» ئاوی چاوسەنن.
ئوسا
[[پهـ: ئوستات]]
«نا.»، «سنـ.» ئەو کەسەی لە پیشەیێکدا شارەزا بێ و لەوانە بێ بتوانی خەڵکی فێر بکا. ٭وەستا.
ئوسترە
«نا.»، «هلـ.» ۱- چەقۆی سەرتاش۲- «تتـ.» ئەو تیغە بچکۆلانەی دەخرێنە مەکێنەی تراشەوە. تێبــ.ینی: بە لای منەوە ئەم وشەیە لە مەسدەری «ئەستڕین، سڕین» داتاشراوە. ٭گوێزان. «کئیر» تیغ «بۆ مانای دووەم».
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».
ئوسلووب
[[=عا.:ئسلووب]]
«نا.» ڕێ و شوێن و جووری کار کردن، شێوەی لابەلا کردنی مسەلەیەک ٭شێوە، ئاوا.: ئەوە ئوسلووبی قسە کردن نییە، ئوسلووبی کارتان نەگۆڕن هیچتان بۆ ناکرێ، کۆنە پەرەستان و ئیمپڕیالیستەکان هەرچی ئوسلووبی دڕندانە هەیە بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ ئازادیخوازان بە کاری دێنن.
ئوسووڵ
[[=عا.:ئسوول]]
«نا.» ۱- داب و دەستووری کۆمەڵایەتی، ۲- شێوەی جل و بەرگ و دەبەرکردنی. ۳- «کئێر.» سەرەتاکان، مەبادیی سیاسی: ئوسوول وایە کە چوویتە لای نەخۆش شتێکی دەگەڵ دەستی خۆت بۆ بەری. شەڕواڵ و ستارخانی ئوسووڵی سلەیمانییە. ئاخر نابێ تۆزێ ئوسووڵ بزانی! تێبــ.ینی: مەعنای سێیەمی ئەم وشەیە لە فارسیڕا پەڕیوەتە ناو زمانی کوردی.
ئوسووڵی
[[عا.]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- کەسێکی دەربەندی ڕێک و پێکیی کاران بێ و بە پێی ڕێ و شوێنی پێویست جێبەجێیان بکا و مەبەستی ئەوە نەبێ هەرچۆنی بێ کارەکە ڕاپەڕێنێ، بەڵکوو بەو جۆرە ئەنجامیدا کە دیاری کراوە.: هەڵمەتەکاسە دەگەڵ پیاوی ئوسوولی فەرقیان زۆرە. ۲- کاری حیسابی و ڕێک و پێک: کاری ئوسوولی هەر دەچێتە سەر. ٭مەبدەئی.