تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندی جەرگ ودڵ
[[5- به‌ند _ 1- ئی/1+ جه‌رگ و دڵ» ]
(نت.) 1- هەر شتێکی ماددی که جەرگ و دڵی مرۆڤ دەگەڵ لەشی پێکەوه دەبەستێتەوه. 2- «کن.» خۆشەویستی زۆر. تێبــ.ینی: آ» مەبەست لە مانای یەکەم ئەوەیه ژیانی مرۆڤ بەنده به دوو ئەندامه، واش زانراوه که ئەوانه بەهۆی هەودایەکەیەوه بە لەشەوه بەندکراون. ب» ئاشکرایه ژیان خۆشەویسته و هەر شتێکیش مایەی ژیان بێ خۆشە ویست دەبێ، جا بەندی جەرگ و دڵ کە به مایەی ژیان ناسراوه مانای دووەمی بە کینایەی خۆشەویستی زۆر دایکان بە منداڵی خۆیانی دە ڵێن.
لە ئوتوودان
«مستـ. متـ.» ساف کردنی جل وبەرگ بە ئوتووی گەرم کراو.: کراسەکەی شێرکۆ لە ئوتوو بدە. ٭ئوتوو کردن، ئوتوو کێشان.
ئاجودان
«فرەنسی»، «کئێر.»، «نا.» ١- ئەفسەرێک کە لەبەر دەستی ئەفسەرێکی گەورەدا بێ، یارمەتیدەری بێ. ٢- ئەفسەرێک کە لەبەر دەستی سەرۆکی دەوڵەت بێ و کارێکی تایبەتی پێ ئەسپێردرابێ: ئاجودانی سەرۆک جەمهوور بۆ کاروباری و وڵات، ئاجودانی نیزامی. ٣- بۆ ڕێزلێنان و حورمەت گرتن، بەو پاسەوانانەی دەرەجەیان لە نەفەر گەورەتر و لە ئەفسەر بچووکترە دەگوترێ * باش، باشچاوەش، عەریف. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە زمانی فرەنسیدا دەرەجە یەکی سەربازییە و یەکەم و دووەمی هەیە «ئاجودانی یەکەم، ئاجودانی دووەم» و دەکەوێتە نێوان «عەریف» و «ناییب زابت». یا گرووهبان و «سیتوان سێ». بەڵام لە کوردستانی ئیران کە لە زمانی فارسیڕا پەڕیوتە ناو زمانی کوردی هەر بەو سێ مانایانە بە کاردێت کە باس کران.
ئاسوودە
«سمفـ.» ١- حەساوەوە. ٢- بێ خەم و خەفەت. ٣- بێ قڕە و بڕە، بێ جموجۆل، ئارام و بێدەنگ. ٤- بێ گیروگرفت، دوور لە ناڕەحەتی.: چایەکی خوادەوە و جگەرەیێکی کێشا ئاسوودە بوو، تا چاوی پێ نەکەوت دڵی ئاسوودە نەبوو، خۆزگەم بە خۆی کە منداڵی نیە چا نیە ئاسوودەیە، مناڵینە ئاسوودە دانیشن، چابوو مرد بۆ خۆی ئاسوودە بوو. تمـ: ئاساییشت.
ئاسوودەبوون
«مستـ. لا.» ١- لە کۆڵ بوونەوەی گیروگرفت. ٢- ماندووحەسانەوە.
ئاسوودەکردن
«مستـ. متـ.» ١- گیروگرفت لە کۆڵ یەکێک کردنەوە. ٢- بارسووک کردن و حەساندنەوەی «ماددی و مەعنەوی» کەسێک. ٣- «کنـ.» کوشتن و لە ناو بردن: بیبەن ئاسوودەی کەن «بیکووژن».
ئاسوودەیی
[[ ئاسوودە + ٢- ئی] ]
١- حاڵەتی بێ گیروگرفتی. ٢- سەر سووکی و بێ قڕە و بڕەيی. ٣- ئاڕامی و بێ شەڕ و شۆری.
ئالوودە
«فر.»، «نمغـ.» ١- گیرۆدەی شتێک، کەسێک یا کارێک.: ئەم مناڵە زۆر ئالوودەی دایکێتی، پیاو خۆی ئالوودەی جگەرە نەکا باشە. □ «وەک سۆفیی سافی مەبە ئالوودەیی دنیا» «بێهوودە مکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشڕەب» «نالی: گمـ: ١٢» «سا خاسەن ئەمجار، شووم سیابەخت» «تۆ ئالوودەی دەرد، من زامان سەخت» «مەولەوی: مکبـ ــ ٢٥» ٢- حاڵی شتێک کە لە شتێکی تر خشابێ یاکەوتبێتە ناویەوە ئاسارێکی پێوە لکا بێ. □ «ئالوودە نەبێ تا بە زەبوونگیریی خوێنم» «بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەردا» «نالی: گمـ ــ ٨» * «بکـ.» لەوتی (عا.: ملووس).
ئاودار
«ستـ.» ۱_شوێنێ کە ئاوی زۆر بێ.: شارباژێڕ وڵاتێکی ئاودارە. ۲_میوەی تەڕ و تازە کە ئاوی زۆر هەبێ: بە سێ پرتەقاڵان پەرداغێ ئاویان نەبوو. کەچی کابراش دەیکوت زۆر ئاودارن. ۳_جەواهیراتی چاک و بەردی بە قیمەت کە بریق و باقی هەبێ.: ئەم یاقووتە زۆر جوان و ئاودارە. ۴_ڕەنگی زەرقی و بەرقی و بە ورشەوورش. ٭۲_ئابدار
ئاوداشتن
«مست، متـ.»، «مک.» تم: ۱_ئاودان/۲_: هێشتا لە ئاوداشتن نەهاتوونەوە.
ئاودامان
«ستـ.» کراس و کەوای درێژ کە بگاتە قولاپەی پێ، زیاتر بۆ کراسی ژنانە بەکاردێت.: کراسی ئاودامان.
ئاودز
۱- «نتـ.» قەڵەشت و کون و کاژێڕێ کە لە شوێنێکڕا ئاوی پێدا دەرباز بێت بۆ چێگەیەکی تر. «مەنفەز و درز و ئاودزی، هەرچەند» «دەیگرم دەیکوتم بە دەست و بە پێ» «ڕەزا_۵۲». ۲- «ستـ.»، «سیم» ٫تمـ: ئاوەدز کردن.
ئاودز کردن
[[ئاودز+کردن]]
«مستـ. لا.» تمـ: ئاوەدز کردن.
ئاودڕ
«نتـ.» شوێنێک لە دەشت و کێو، کە ئاوی باران یا لافاو دایدڕیبێ. ٭ئاودڕکە.
ئاودڕکە
«نتـ.» تمـ: ئاودڕ.
ئاودێر
«نفا.، سفا.» کەسێکی کشتوکاڵ ئاو دەدا، ئەو کەسەی ئاو بەردەداتەوە بۆ سەر دەغڵ و دان و بە پێمەڕە خەریکی دەبێ تا بە هەموو لایەکی ڕابگەیەنی. «جەبباری بێ فتووری، سوڵتانی بێ قسووری» «ڕەززاقی مار و مووری، ئاودێری دێمە کاری» «حاجی»
ئاودەست
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئابخانە.
ئاودەستخانە
«نتـ.»، تمـ: ئابخانە.
ئاودەنگ
[[ئاو+دەنگ]]
«ستـ.» پێوەندی دوو یا چەند کەسێ کە بە ڕێگادا دەڕۆن یا لە جێگەیەک دانیشتبن و قسە بکەن، وەڕەزی یەکتری بشکێننن. ٭هاودەم. هاودەنگ. هەمدەم.
ئاودەنگی
«حمیسـ.» ۱- ئاواڵەتیی ڕێگا و دانیشتن: حەمەش دەگەڵ خۆتان بەرن هەر باشە بۆ ئاودەنگی. ۲- «کنـ.» کەسێکی هەر کەلکی ئەوەی هەبێ کە قسە دەگەڵ پیاو بکا و نەیەڵێ لەبەر تەنیایی وەڕەز ببێ.: هەر وەک تەنیا بم وابوو، حەمە هەر ئاودەنگیی بوو. ٭هاودەنگیی.
ئاودەڵێن
[[ئاو+دەڵێن «دەڵاندن» ] ]
«ستـ.»، «مکـ.» حاڵی گوڵ و ئەستێڵێکی لە زەوی خیسک و سستدا دروست کرابن و ئاو دابدەن.