تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەوان
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2+وان]]
«نت.»، «ست.» 1- کەسێکه که دەتوانێ به شاخی سەخت و زە رد و ماهان هەڵگەڕێ و سەرکەوێته سەر. 2- ناوە بۆ کوڕان، * شاخەوان.
بەرز ه هەوایله
[[به‌رز/4+3-ئه/2+هه‌وا+ ئیله]]
«نت.»، «سن.» 1- تم: بادەوه. 2- یارییەکی منداڵانەیه، بەرد بۆ هەوا هەڵداوێژن و هەوڵ دەدەن که دێتەوه خوار بیگرنەوه نەیەڵن بکەوێته عەرزی.
بەرغەلەوان
«نت.»، «مک.» تم: بەرخەلەوان.
بەرلێخواردن
[[بەر/١ +لێ (لە+ی)+ خواردن]]
«مست.، مت.» 1- خواردنی میوەی باغێک:: کوا هەر د ڵێی باغم هەیه، باغم هەیە ئێمه بەرمان لێ نەخوارد. ئێسا خەریکی باغ دەچەقێنی کەنگێ بە ری لێ دەخۆی. 2- «کن.» کەڵک وەرگرتن له شتێ، نەتیجەوەرگرتن:: بەم هەموو ڕ نجه منداڵەکانی پێگەیاند بەری لێ نەخواردن. جوانەمەرگه ! بەری له ژیانی خۆی نەخوارد.
بەروانک
«نت.»، «سن.، بک.» تم: بەروانکه. تێبــ.ینی: له نێوان دوو دەنگی «ن» و «ک» دا بزوێنه کوردی هەیه.
بەروانکه
[[ 1- به‌ر /2 +وان «ئم،» +كه «ئم.» ]]
«نت.»، «مک.» سیم.» پارچەیەک قوماش د ەیدروون و به بەر سینگی منداڵی ساوایەوە دەگرن و له پشت مل و ناو قەدی منداڵەکه له پشتەوه گرێ دەدرێ بۆ ئەوەی جلکەکانی پیس نەبێ.* «بک.، سن.» بەروانک.
بەرواپشت
[[3- به‌ر/2+وا «=واژ» + پشت]]
«ست.»، «سن.» تم: بەروپشت.
بەرودواخستن
«مست. مت.» جێگوڕکێ کردن بەچەند کار یا چەند کە س و... که تەرتیبێکی تایبە تیان وەرگرتبێ.
بەزاوابوون
«مست. لا.» 1- ئەنجام دانی کاری ژن و مێردایەتی له لایە ن کەسێکەوه که تازه ژنی بۆ گوێزرابێتەوه، تێبــ.ینی: زیاتر مەبەست لابردنی کچێنی «بووک» ه له لایان زاواوه که له زۆر کۆ مەڵگایاندا گرینگی تایبە تی هەیه و بە مایەی ڕووسووری «بووک» دادەنرێ:: هێشتا به زاوا نەبووه 2- «مج.» ژن هێنان:: یاخوا به زاوا بی «یاخوا ژن بێنی»
بەش خواردن
«مست.، مت.» 1- بێ بەهره کردنی کەسێک لەوەی بۆی دیاری کرابێ:: فەرزنده چووه دەرێ هەتا هاتەوه بەشەکەیان خواردبووو. 2- «مج.» به ناڕ وا دەست، دە ماڵی خەڵکی نان و دەست به سەر هێندێکی یا هەموویدا گرتن.:: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەر خوارد.
بەش خواردن
«مست. لا.، فج» بێ بە هره بوون، مەحرووم بوون:: منداڵینه هەرچی درەنگ بێتەوه بەشی دەخورێ.
بەعینوان
[[کو. عا.]]
«ست.» حاڵی ئافرەتیکی جوان و شۆخ و شەنگ و لەخۆبایی، ئافرەتێکی به شەخسیەت.
بەلەشوانه
«نت،»، تم: بەنا شوانه.
بەناشوانه
[[1- به‌نا+ شوان =+ 5- ئه‌/1] ]
«نت.»، «سیم.» «گیایەکی بۆنخۆشه بۆ تام و بۆندارکردنی ماست بەکاردێت» هبێد، ل- 10». تێبــ.ینی: مردۆخ وشەی «مەنێ» ی وەکوو هاوتای «1- بەنا» نووسیوه کە وا وێدەچێ «مەندێ» ی موکریانی بێ و بەپێی ئەو تاریفەش که مامۆستا وە هبی بۆ «بەنا شوانه» یان نووسیوه دەبێ ئەمەیان مەندێ بێ نەک «1-بەنا» که مەردۆخ نووسیویه.
بەهارەوار
[[ به‌هار/1+3-ئه‌/2+وار «هه‌وار» ]]
«نت.» شوێنێکه نیزیک «دێ» یەک، بەهاران که تۆزێ گەرم داهات لادێیی و مەڕداری کوردستان له خانوان دەردەچن لەوێ چادری هەڵدەدەن تا وەختی ئەوە دێ بچنه کوێستانان.
دوای کڵاوی با بردوو
(کەوتن...)، (کن.) کاری بێ نەتیجە کردن، هەوڵدانێکی نەگاتە ئەنجام.
میوانی بایینجانی
«نت.»، «مک.» کەسێکی لە مەجلسێکدا ڕووی نەدرێتێ یا بانگ نە کرابێ لە خۆیەوه چووبێ. «عا.: تفیلی» :: ئە وه بۆچی وا گرژ بوون خۆ ئێمه میوانی بایینجانی نین.
هەڵاوارتن/دن
[[هه‌ڵ + ئاوارتن /دن]]
«مستـ.، متـ.» لێک جیاکردنەوەی دوو یا چەند شت. تێبــ. ـ ئەم مەسدەرە بە تایبەتی بۆ بەش کردنی مەڕ و بزن،... کە ئی دوو شەریکان بێ و بیانەوێ جودا ببنەوه، یا بۆ جیاکردنەوەی «بەرخ» و «کار» ی ساوا لە دایکیان بە کاردێت.
هەڵبواردن
[[هه‌ڵ «پێبف» +بواردن]]
«مست. مت.» تم: بواردن.