تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی قاچ داهاتن
«کنـ.» زۆر ماندوو بوون.: ئەوەندە بە پێوە ڕاوەستاوە ئا وی قاچی داهاتووە. ئەوە چۆن ئاوی قاچی دانایە.
ئاوی چاو داهاتن
«کنـ.» کوێر بوون، کەم بوونی بینایی.: هێندە چاوی بە کتێبــ.اندا چڕ داگرتووە وەختە ئاوی چاوی دابێ.
ئاوی ڕەش داهاتن
ئاڵووهاتن
«مستـ. + هاتن» ١- ئاوسانی لووی ناو قوڕک یا ژێر چەناگە. * ئاڵوو کەوتن ٢- ئاوسانی هەندێ شوێنی لەش لە ئەنجامی ئێشان و نەخۆشی شوێنێکی تر.
ئیتتیهام کردن
[[عا. اتهام+ کو: کردن]]
(مست. مت.) تاوان وەپاڵ کەسێک دان.
ئیزهار کردن
[[عا.: ئیزهار + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- ئاشکرا کردن، خستنەڕوو، وەڕووخستن. ٢- گوتن، بەیان کردن.
ئیزهارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)،(کئێر.) کاغەزێکە بازرگان و کاسب چلۆنایەتی کار و کاسبی، قازانج و زیانی خۆیانی تێدا دەنووسن و دەیدەن بە ئیدارەی ماڵیات بەردەرامەت (ضریبه الدخل)، یا دەربارەی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە بۆیان هاتووە دەیدەن بە گومرگ.
ئیستیشهاد نامچە
[[عا.: ئیستیشهاد+ کو. فر: نامچە]]
(نت.)، (کئێر.) تم: ئیستیشهادنامە.
ئیستیشهادنامە
[[عا. کو.]]
(نت. کئێر.) کاغەزێکە چەند کەس مۆری دەکەن و دەربارەی مەسەلەیەک یا کارێک شایەتی دەدەن *(کعر.) مەزبەتە.
ئیسهال
[[-عا.: ئیسهال]]
(نا.) نەخۆشی زگ چوون. * ئیسحال، زگ چوون، زگەشۆڕە، زەحیری، دیزەنتری.
ئیسهال بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا) تم: ئیسهال گرتن.
ئیسهال گرتن
[[عا. کو.]]
(مست.لا.) تووشی نەخۆشی زگەشۆڕە بوون.
ئیشکاوهاتن
(مست. لا.) ١- بڕانەوە و جاری نەبوونی ئاو بە جۆگەدا. ٢- (مج.) دوایی هاتن، بڕانەوە و تەواوبوونی هەر شتێکی تر. (( وەکوو کەو لە فرە چوو، دارم، لە گونجی)) ((قسەی ڕاکرد و هات ئیشکاوی دەنگی)) (هەژار).
ئیلهام
[[=ءعا.: ئیلهام]]
(نمس.) کارێکی چاک یا مەبەستێ خستنە دڵی کەسێکەوە، فێر کردن بە (هۆ)یەکی بە چاو نابیندرێ. نازانم ئیلهام بوو چی بوو دوو دەقیقەی نەکێشا ئەو مەسەلە گرانەی حەل کرد.
ئیلهام بۆ هاتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) کارێک یا مەبەستێک کەوتنە دڵی کەسێکەوە.
ئیلهام وەرگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) بە تەئسیری کەسێ یا شتێ کارێ کردن. کردنی کەسێ یا شتێ بە سەرچاوەی بیر کردنەوە و مەبەست لێ ئەستاندن. نالی لە حەبیبەی ماڵیاوا ئیلهامی وەردەگرت، خانی بۆ (مەم و زین)ەکەی لە بەیتی (مەمی ئالان) ئیلهامی وەرگرتووە.
ئینتیهازی
[[=عا.: ئینتیهازی]]
(س.)،(کعر.) کەسێکی لە فرسەت بگەڕێ و چۆنی بۆی هەڵسووڕێ ئامانجی خۆی وەدی بێنێ. کەسێکی مەبەستی هەر جێبەجێ بوونی کاری خۆی بێ بە هەر وەسیلەیەک بێ. * ئۆپۆڕتۆنیست. هەل پەرست، هەڵمەتەکاسە.
ئینتیهازێتی
[[عا. کو.]]
(حمس.)،(کعر.) کارێکی ئینسانی هەڵمەتەکاسە و فرسەت تەڵەب دەیکا. * (کئێر.) ئۆپۆرتونیسم.
ئیهانە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- بە قسە یا کردەوە ڕەزیل کردنی کەسێ. ٢- بە چاوی سووک تەماشا کردن. ٣- حورمەت نەگرتن، سووکایەتی بەسەر کەسێ هێنان. ئەوە بۆچی ئیهانەی بەو کابرایە کرد. ئەوە بۆچی ئەو کابرایەت ئیهانە کرد هیچ نەبا بەخێر هاتنت کردبا. * تەوهین کردن، تەوهین پێکردن.
ئیهانە/ت
[[=عا.: ئیهانە]]
(حمس.)،(کعر.) بێ حورمەتی، سووکایەتی. کە هاتە ژوورێ هیچ کەس پێی نەکوت کەرت بە چەندی، جا ئەوەی بۆخۆی بە ئیهانە زانی هەڵستا لێیدا و ڕۆیشت. * (کئێر.) تەوهین.