تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارنەوەر
(ست.) تم: بارنەبەر.
بازگەشت بوونەوە
[[فر. کو.]]
(مست.، لا.)، (مک.) پەشیمان بوونەوە، پاشگەز بوونەوە. خوایە تۆبە لە گوناحی خۆم بازگەشت بوومەوە. تێبــ.-آ) فارسی (بازگەشت) بە مانای گەڕانەوە لە شوێنێک دەکاردەکا. ب) لە نێوان (پاشگەز)ی سلەیمانی و ئەم (بازگەشت)ەدا پێوەندی هەیە و بە لای منەوە (بازگەشت) بۆتە (باشگەزت) و لە پاشان (پاشگەز٩ی لێ کەوتۆتەوە.
بان بانەگا
[[١-بان/٣+بانه‌گا]]
«نت.»، «سن.» تم:بەسوڵدان.
بردنەسەر
[[ بردن+٤-ئه/٣+سه‌ر ]]
«مست. مت.» ١- تەواو کردن، جێ بەجێ کردن، بەجێ گەیاندن.٢- «مج.» سه پاندن ئاخری قسەی خۆی برده سەر.
برووسکانەوه
[[برووسك/1+2-ئان/4+2-ئه‌وه/2]]
«مست. لا.» تم: بریسکانەوه.
برژاننەو
«مست. لا.» ڕاوەستانی خوێنی برینی لە شی ئینسان.*«سن.» برژایانە وه.
بریقانەوه
[[بریقه+2-ئان/4+2-ئه‌وه/2]]
«مست.، لا.» تم: بریسکانەوه::ئەرێ ئەو شته چییه دەبرێقێتەوه ؟
بزواندنەوه
«مست.، مت.» جووڵاندنەوەی لەسەرەخۆی شتێ بێ ئەوەی لەو شوێنەێ لێیەتی بگوازێتەوه.:: مەی بزوێنەوه با نەکەوێته خوار. # «دەستم لێ مەده و مەم بزوێنەوه.
بزووتنەوه
«مست. لا.» 1-جووڵانەوه بێ ئەو ەی جێ گوڕکێی تێدابێ، حەرەکەت کردنی شتێ هەرله شوێنی خۆی.:: لق و پۆپی دارەکان هەموو دەبزوونەوه. له دوورەوه ڕەشاییەکمان دیت د ەبزووتەوه. 2- «تت.» حەرەکەی سیاسی:: بزووتنەوەی ئیمپریالیزم. بزووتنەوەی کوردایەتی، بزووتنەوەی گەلی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازانه.
بن ڕدێن هەڵدانەوه
«مست. مت.» تاشینی مووی ئەو شوێنە تا حاستی چەناگه.
بناغەدانەوه
«مست.» مت.»، «مک.» هەڵکەندنی ز ەوی و گەیاندنیه سەر «خار» و ئاماده کردنی بۆ هەڵچنینی ئەو بەشەی «دیوار» که له ئاستی زەوی نەویتره.
بنەنگل
[[بن/8+هه‌نگڵ]]
«نت.»، «مک.» ئەو شوێنەیه که لەژێر شانی ئادەمیزادەوە دەکەوێته نێوان «باسک» و «تەنیشت». *«سیم.» بن باڵ، بن باخەڵ. «هل.، کی.» بن کەوش. «مک.» بن پیل.
بنەوان
[بنه/1+وان «ئم.» ]]
«نت.»، «سن.» تم: 1- بناوان.
بنەوبارخانه
[[بنه/2_و+بارخانه/3]]
«نت.» بار و بارخانەی «تم: -2 باز رگانێ دەگەڵ کەل و پەلی ژیانی تایبەتی خۆی و چاروێدار و کاروانچیەکان. *(مک) باروبنە.
بنەوش
«نا. سن.»، «مک. سیه.» ڕەنگینه لە تێکەڵ بوونی دوو ڕەنگی شین و سوور پەیدا د ەبێ. تێبــ.- ئەم وشەیە لە ناوی گوڵێ «وەنەوشه» وەرگیراوه.*«مەنگوڕایەتی» مۆر. «سیم.» بنەوشەیی. «سن.» وە نەوش.. (بک.) بنەفش. (جن.) بنۆوش.
بنەوشان
[[بنه‌وش+2-ئان/7]]
قەزوانە کە دەوری فەریکی به سەر چووبێ و تەواویش ناسکی ڕەق هەڵنەهاتبێ و هێشتا شنکایی و ناسکی تێدامابێ...لەو وەختەدا توێکڵەکەی دووڕەنگ دەبێ هێندێکی بنە وشی مەیلەو شین و توزێکیشی سووری باره زەرد.
بنەڕەت
[[بن/6+3-ئه/2+ڕه‌ت]]
. «نت.» «مک.» 1- تم: بناخه. 2- ڕەگ و ڕیش ی دارانه.
بوردنەوه
«مست. لا.»، «کعر..» تم: بورانەوە.
بوورانەوه
«مست. لا. کتوپڕ به هۆی عاملێکی نهفسی وەکوو ترس، خەم و خەفەت یا لەبەر هۆیەکی فیزیۆلۆژی وەکی نەخۆشی و برسێتی و....و.... له هۆش خۆ چوون و ئاگا لەخۆ نەمان.* بوردنەوه. تێبــ.ینی: له کوردەواری بۆ بەهۆش هێنانەوەی کەسێکی بوورابێتەوه «بۆسۆ» ی وەبەر لووتی هەڵدەدە ن تا بێتەوه هۆش خۆی.
بووسەدانانەوه
[[1-بووسه= دانانه‌وه]]
مست. مت.» خۆ شاردنەوەی کەسێ یاکەسانێ له شوێنێکی نەدیو به نیازی دەگیرخستن و پەلاماردانی دوژمن «لەشەڕا» یا ڕێبوار و کاروانی «بەنیازی ڕووت کردن.