تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمیانە
[[ئەم +یە (یەک) +ئانە]]
(بنت.)، (جف.) ئەمەیان. وەڵامی پرسیاری (کامیان، کێهەیان؟)ی پێ دەدرێتەوە. لەم کراسانە کامیان باشن؟ ئەمیانە.
ئەمێیانە
[[ئەمێ+ ئان+ئە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەیە: ئەم جێگایانە، ئەم دەوروبەرە. جەمعی (ئەمێ)یە.
ئەمەندووسکانە
[[ئەمەندووسکە+ئانە]]
(بنت.) تم: ئەمەندووکانە.
ئەمەندووکانە
[[ئەمەندووکە+ ئانە]]
(بنت.) بۆ موبالغە لە بچووک نیشاندانی شتێکدا. هێشتا ئەمەندووکانەیە، وایە! گەورەتربێ چۆن دەبێ. *ئەمەندووسکانە.
ئەمەنە
(بنت.)،(سن.) تم: ئەمەندە. تێبــ.- لە قسە کردنا (ن)ە کە تۆزێک دەگیرێ، هەروەکوو (ن)ێکی سووکی لە پێشەوەبێ وایە.
ئەوانە
[[ئەوان+ئە]]
(ز.٠ زەمیری ئیشارەیە بۆ جەمع. ئەوانە کێ بوون لە ماڵی ئێوە، ئەوانە بۆ کوێ دەبەی.
ئەونە
(بنت.)، (سن.) تم: ئەمەندە.
ئەویانە
[[ئەو+ یە (یەک) +ئانە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ (ئەو)ێک لەناو کۆمەڵێ (ئەو)دا، *ئەوەیان.
ئەگەرنە
(بنت.)، (سن.) تم: ئەگینا.
بابنە پێچ
(نت.)، (مک.) گیایەکی بۆنخۆشی لاسک سەوزی باریکی گەڵا وردی بەهارییە، گوڵی سپییە و لە ناوەڕاستیا تۆزێ زەرد و بۆنی خۆشە، بۆ هەندێ داودەرمان بەکاردێت، زیاتر گوڵەکەی ئیشک دەکرێ، وەکوو (چا) دەمی دەکەن و دەیخۆنەوە یارمەتی (هەزم) دەدا و ئەگەر خەست بێ، بۆ (ڕەوانی) باشە. * بابوونە.
بارخانە
[[بار + خانە]]
(نت.)، (مک.) ١- کاتی پێگەیشتنی هەندێ تووتنێ، بارخانەی خوری، بارخانەی لۆکەی. ٢- موتڵەقی پێگەیشتینی تووتن و هاتنە بازاڕی بۆ فرۆتن. میرزا گیان هێندێک شتومەک هەڵدەگرم بە وەعدەی بارخانەی. ٣- لەسەریەک هەڵچنینی کۆمەڵێ بار. توونەکان بارخانە بکەن، ئەو بارانە لە هۆو بەرهەیوانە لە بارخانە بدەن. تێبــ.- آ) وەکوو دەزانن (خانە) بە مانای ماڵ و ژوور هاتووە، ئەم وشەیە- وەکوو هەندێ وشەی دیکە کە دەگەڵ (خانە) تەرکیب بوون وەکوو (نانەواخانە، ئاتەشخانە، چاپخانە،...،...) بەپێی ڕێزمانی کوردی پێکهاتووە. ٢- دەبا ئەم وشەیە ماناکەی (جێگەی بار) بێ بەڵام دەبینین ماناکانی، هیچکامیان دەلالەتێکی ئاوایان نییە، بۆیە من وای بۆ دەچم کە مەبەستی ئەم وشەیە لەپێشدا هاتنەوەی باری حاسڵات لە دەشتەوە بۆ ماڵ (خانە) بووبێ و ڕێی دەچێتێ لە قۆناغی پێش ئێستادا (باربەخانە) بووبێ. ب) بۆ مانای سێیەم (هەڵچنینی بار لەسەریەک) چونکوو ماڵ (خانە) تەنگەبەرە و جێگای باری زۆری لەچاو شتتی تردا تێدا نابێتەوە، باریان کە هیناوەتەوە ماڵ لەسەریەکیان داناون، جا دەبێ مەدلوولی ئەم وشەیە لە (تایبەتی) ڕا بۆ (گشتی) گەشەی کردبێ و موتڵەقی هەڵچنینی بار لەسەریەک بۆتە مەدلوولی (بارخانە).
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
باروبارخانە
(نت.)،(مک.) هەموو ئەو بارە کاڵا و شتومەکەی بە کاروان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگوێزرێتەوە و زیاتر بە ناوی خاوەنەکەی هەڵدەدرێ. باروبارخانەی میرزا حاجی لە مەسکەوێ ڕا گەییشتە جێ. باروبارخانەی حەمە قەددۆی مووسڵیش وانابێ.
باروبنە
[[بار + بنە]]
(نت.)، (مک.) تم: بنە و بارخانە.
بارگەوبنە
[[بارگە + و + بنە]]
(نت.)،(مک.) هەموو کەلوپەلی پێویست بۆ سەفەرێکی کاتی هێندێک دوورودرێژ، کە کەسێ یا کەسانێ دەگەڵ خۆیان دەیبەن. ((بابم حاکم بوو لە ئیسفەهانێ ئەمنیشیان تەڵەب دەکرد حوکم دەهاتەوە سەرە، تەدارەکم دەگرت بارگەوبنە، چەندم ڕەنگین دەکردنەوە نۆکەرە))، (تحفە: ج٢، ل-٢٨٠).
بازنە
[[؟]]
(نت.)، (مک.) ١- ئاڵقەیەکە بە شکلی جۆراوجۆر لە زێڕ، زێو یا شووشەواڵە و... دروست دەکرێ و ئافرەت بۆ جوانی دەیکەنە دەستیان. ٨ (سن.، سیم.) بازن (تم: مردۆخ،ب ١، ل ٧٦٤. (بک.) بازن، بازند. ٢- تۆقیکی ئاسن یا هەر مەعدەنێکی ترە، بۆ قایمی یا بەرگری لە زیادبوونی شکاوی یا پێکەوە بەستنی دوو شت تێیان دەکرێ. گۆچانەکەی درزی بردبوو بازنەیەکی لای وەستا محێدین تێکرد.
باڕووتخانە
(نت.)، (کعر.) جێگایەکی تایبەتییە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی شەڕی تێدا دادەنێن، عەمباری تەقەمەنی. *(کئێر.) جبەخانە، قۆرخانە.
باڵوێز خانە
(نت).تم: باڵیۆزخانە.
بزنە کوڕانه
[[ بزن +3- ئه/2 + كوڕ+ئانه/3]]
«نت.» ئەو بزنەیه که کاتێ «ئاغا» کوڕی دەبوو، دەبوایه مسکێنەکانی گوندەکەی سەروبزنی پێشکێش کەن.
بەردڕکانە
[[ 6-به‌ر +دڕ «دڕان» +ئك+ئانه/2]]
«نت.» هەر شتێکی وەکوو پاره، جلوبەرگی کۆن که لەکاتی دە بە رکردنی بەرگی تازه بدرێ بە کەسێ یا میواندارێکی بە و بۆنەوە بۆ دۆست و ڕەفیقان بکرێ. تێبــ.ینی: ئەم ڕەسمه لەنێو ئاغاواتی کوردا باو بووه کە جلکی تازەیان بۆ خۆیان دەکرد، کۆنەکەیان دەدا بە دەست و پێوەند.