تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسفەند
[[فر.]]
(نا.)، (کئێر.) مانگی دوازدەهەمی ساڵی ئێرانی (-٢١ی شوبات- ٢١ی ئازار)، ئاخر مانگی زستان. *ڕەشەمە تێبــ.- ئەم مانگە ٢٩ ڕۆژە و هەر بە چوار ساڵ جارێ دەبێتە سی ڕۆژ.
ئینشابەند
[[ئینشا + بەند]،[عا. کو.]]
(نافا. سفا.) ١- ئەو کەسەی نامە و مەقالە و... بە ڕێکوپێکی دەنووسێ. ٢- کەسێکی بە کەسێ یا شتێ هەڵدەڵێ. ((ئینشابەند شەرح شیرین ئەرمەن)) ((بەی تەور کەرد ئینشای حاڵات کۆکەن)) (خانا-٣٥١).
ئەستوند
«نا.» تمـ: ئەستوون.
ئەسکوند
[[؟]]
«نا.» باری وەستانی جگ بە قیتی لە یاری جگانێدا.
ئەمەند
[[ئەم+هەند]]
(بنت.) تم: ئەمەندە.
باربەند
[[بار + بەند]]
(نت.)، (کئێر.) باریکە گوریسێکە لە (گوش) یا لە (موو) دروست دەکرێ و پاش پێچانەوەی بار بەم گوریسەش دەیبەستن تا قایمتر بێ و لە ڕێگا هەڵنەوەشێ.
بازند
[[؟]]
(نت.)، (مک.) ١- تم: باسک. ٢- هێندێک بە ڕەژوویی جمگەی دەست، ئەو شوێنەی بازنەی تێدەکرێ.
بازووبەند
[[بازوو+ بەند]]
(نت.)، (مک ) ١-نووشتە دوعا یەکە بۆ مە بەستی جۆر بەجۆر دەبەرگێکی چەرم دەگیرێ و لە باسکی دەبەستن.٢- بازنەیەکە لە باتی ئەوەی دەقۆڵ بکرێ لەپشت ئانیشکەوە ژنان دەیکە نە باسکیان *(سن.) بازووبەن، قۆڵ بە ن، قۆڵەوان، بازی وەن. (مک.) بازیبەند.(بک) بازبەند. (جنو.) بازووەن.
بازیبەند
[[بازی = بازوو +بەند]]
(نت)، (مک) تم: بازووبەند. «...ماڵ ماڵ دە کوتی کاکە ناسر، بە خودای چاک دەڵێن، ئەوان لەمە بە غیرەت ترن، بازیبەندیان لەقۆڵی خۆیان دەرهێنا...» (تحفە،ب٢ -ل- ه).
بنکەند
«نت.»، «سیم.، سن.» تم: بنکۆڵ.
بڕبەند
[[بڕ «بڕین» + به‌ند؟]]
«نت»، ئامرازێکی پۆڵای کونجر کونجره، بۆ ڕنین و و لێک و لووس کردنی مەعدەنان ودار و تەخته بەکاردێت. چەشنی زۆره: گردبڕ، سێ سوو، جوار پاڵوو، پشته ماسی، کلکه مشک، کارتیخ «تیغ»، چێوەسان «چێو هەسان» و هەریەک لەوانه گەورە و بچووک و ئەەستوور و باریکی هەیه و هەر چەشنەی شوێنێ دەکارکردنی جیایه *«سن.» بڕبەن، سوان، مورەد «لەمبرد عارەبی»، «بکر.» مەبڕەد.
بڵند
[[په:بوله‌ند]]
«س.» 1- حاڵی شتێکی که لە شوێنی خۆیەوه قیت بووبێتەوه و هێندێک له «فضا» ی بە ر ەژووری خۆی داگیر کردبێ.:: ئەم خانووبەرەیه پازده گەز بڵنده، شاخی «تەرەغه» * له کوردستانی ئێرانه و زۆر بڵنده.* «بک.» بلند. «جن.» بولنگ. «مک.»، بڵیند. «کعر.، بک.» ب ەرز. 2-حاڵی شتێکی که له زەوی ڕا بەرەو ئاسمان چووبێ و تا ئەندازەیەک لەزەوی دوور کەوتبێتەوه.:: ئەم فڕۆکەیه هێندە بڵنده بەقەد لەگەگێل دیاره. 3- حاڵی «مانگ» و «ڕۆژ» که له ئاسۆی ڕۆژهەڵات دوورکەونەوه.:: مانگی یەک شەوه وا نابێ. تا ڕۆژ بەقە د ملەوشترێک بڵند ئەبێ، نابێ بوێژی جەژن بکرێ.
بڵند بوون
«مست.، لا» 1- دوور کەوتنەوەی «ڕۆژ» و «مانگ» له ئاسۆی خۆرهەڵاتەوه.:: مانگ زۆر بڵنده. 2- ڕاست بوونەوەی کەسێکی دانیشتوو لە جێی خۆی بۆ ڕێز گرتنی کەسێ یا هەر مەبەستێکی دیکه.:: هەر هاتە ژوورێ خەڵکەکه یەک پێ لەبەری بڵند بوون.* لەبەهەستان، لەبەر هەڵسان.
بڵند کردن
«مست. مت.» 1- هەڵگرتنی شتێک و له شوێنی خۆی بە رەو حەوا بردن یا جووڵاندنی.::کەمێک سەری ئەو داره بڵندکەن. دەستێکی دەگەڵ بدەنێ و تێڕەکەی بۆ بڵندکەن.- هەڵچنینی دیوار و خانوو بەرە و...:: خانو وەکەی و ەها بڵند کردووه ماڵی مەی خنکاندووە. ئەو دیوارەتان بۆچی وا بڵند کردووە. 3- هەڵبڕینی دەست و قاچ و سەر و...:: تۆزێ قاچت بڵند کە. کوڕە دەستت بڵند کە. 4- «کئێر.» دزینی شتێک، سووکەدزی:: کیفی کابرایان بڵند کرد (جزدانەکەیان دزی). ب) ساز کردن و هەڵگرتنی ئافرەت بۆ کەیف و ڕابواردن. تێبــ.- بەم دوو مەعنایە، ئەم دوایانە لە (فارسی)ڕا پەڕیوەتەوە ناو زمانی کوردی.
بڵیند
«س.»، «مک.» تم: بڵند.
بەد پەسەند
ست.» «کئێر.» 1- کەسێکی به هاسانی هەموو شتێکی وەبەر دڵ نەکەوێ. 2- کەسێکی که له هەڵبژاردنی شتێ یا کەسێکی له هەڵبژارنی شتێ یا کەسێکی خراپ هەڵبژێرێت.* «سن.» بەد پەسەن.
بەرخەوەند
«نت.»، «مک.» تم: بەرژەو ند.
بەرپشتێند
«نت.» جێگایەکە لە جلوبەرگی کوردیدا، دەکەوێته نێوان قەدەکانی پێشتێندیی کوردی و ئەو شوێنەی لەشی ئینسان که پشتێندی لێ دەبەسترێ.:: خەنجەرێکی دەسک ماهی دەبەر پشتێندی دابوو.
بەرژەوەند
[[؟]]
«نمس.»، «مک.» لێکدانەوەی کاران، وردبوونەوه و تێوەڕامان بۆ دیاری کردنی چاکی و خراپی. 2- «نا.»، «کعر.» مە سڵەحەت، لێوەشانەوە.
بەند
«پب.» 1- به دوای ناوێکه دەلکێ و ومانای بەرهەڵستی «کارکردن» یا «کارتێکردن» ی ئەو شته دەدات کە «ناوه» که دەینوێنی.:: تیغ بەند، گوللەبەند، دێوبەند. 2- بەدوای ناوێکەوه دەنووسێ و مانای بەستنە وەی لێ زیاد دەکا. «کەری شین، کەربە ندی شین، دەیبەستنەوه، بەگوریسی شین»،«کن.»، شووتی. * وەند. «سن.» وەنگ بێن.