تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامۆزا
[[ستـ: تو ئیرێؤ پوتهره‌ «کوڕی مام»، توئیریه‌ دوغزه‌ر «کچی مام» ] ]
(نت.)کۆر یا کچی برای باوکی کەسێک، منداڵی مام.: مامۆزا «هلـ.» بنعام. «بکـ.» پسمام، دۆتمام. «جنو.» ئامۆزا. تێبــ. ــ دەنگی «ز» ی ئەم وشەیە تۆزێ تیژە و لە نێوان «ز» و «ظ» ی عارە بی دایە.
ئامۆزازا
[[ئامۆزا + زا]]
«نتـ.» کوڕ یا کچی ئامۆزای کەسێک * بنامۆزا.
ئامۆژن
[[ئامۆ + ژن]]
«نتـ.» ژنی برای باوکی کەسێ، براژنی باوک. * «بکـ.» ژن مام، مامۆژن.
ئامۆژگاری
[[ئا ــ مۆژ «ریـ.. فعـ..» + گار = کار + ٢- ئی، پهـ: ئامۆژاکاریهـ]]
«نتـ.» ١- نەسیحەت «بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی»، ٢- تەعلیمات «بۆ کاری سیاسی، ئیدارە و...» : ئەوەندەی ئامۆژگاری دەکەن هەروەک خۆیەتی، هێند لاسارە ئامۆژگاری کەسی بە گوێدا ناچێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی فیعلێکی کۆنی کوردی «ئا ــ موژ. مۆچ.» وەرگیراوە کە ئێستا خۆی لە بیر چۆتەوە و ڕەگەکەی لە چەند وشەیێکی تریشدا «دەستەمۆ، نامۆیی» دەبیندرێ. ب» لە زمانی فارسیدا سنێ مەسدەری ئامووزانیدەن، ئاموو زیدەن و ئامووختەن هەر لەو کۆنە فیعلە ماوەتەوه، بەرامبەر بەم وشەیەی کوردیش «ئامووزگاری» هەیه، کە «حمسـ.» ە و مەعنای ئێستای «مامۆستای قوتابخانەی ئیبتیدایی» یه، جا وەکوو دەبینین لە کوردیدا مەعنای ئەم وشەیە لە جەوهەرا جۆرە «فێر کردن» ێکی تێدایە بەڵام پێوەندی بە دەرس و خوێندنەوە نیە. * ئامۆژیاری، مۆچ، مووچاری، مۆچیاری، مۆژگاری
ئامۆژگاری کردن
«مستـ. متـ.» نەسیحەت کردن، دەرس دادان قسەوەبەرنان «تەلقین».
ئامۆژیاری
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئامۆژگاری.
ئەلمۆدە
١- (نت.)، (کعر.) ژنێکی جلوبەرگی فەڕەنگی دەبەرکا و چارشێو (عەبا) بەسەر دانەدا. ((مێخەکبەند ئەخشێ لە ناو مەمکانی)) ((هەزار ئەلمۆدە بێ بە قوربانی)) (پیرەمێرد-٢١٠) ٢- (ست.) هەموو شتێکی جیا لە داب و دەستووری کوردەواری، کە لە فەڕەنگان وەرگیرابێ. کەوشی ئەلمۆدە، کراسی ئەلمۆدە، ژنێکی ئەلمۆدە. هس.: مۆد، مۆدە. تێبــ.- وا دەزانم ئەم وشەیە لە (ئالامۆد)ی فرەنسی وەرگیرابێ و لە ڕێگای زمانی تورکییەوە هاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە.
ئەمۆنیاک
[[=فرەنسی: ئامۆنیاک (لە یۆنانی وەرگیراوە)]]
(نا.) غازێکە بێڕەنگ، تامی تیژە و بۆنێکی زۆر توندی تایبەتی هەیە، دەگەڵ ئاو تێکەڵ دەبێ، یەکێکی لە تەرکیباتی ئازۆت (نایترۆژێن)، چاو دێنێتە فرمێسک، لە هەوای ناو ئەدەبخانادا هەیە بەتایبەتی ئەگەر هەتاوی تێبــ.کا. لە تەجزیەی (یوورە)ی ناو (میز) و هەروەها لە تەرکیبی نۆشاتر و قسڵ دروست دەکرێ. بۆ سارد کردن و کووت و تەقەمەنی لە سەنعات و پزشکی و کشتوکاڵدا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. تم: (لاڕووس-٣٥، معین: ج١-٩٢) * ڕووحی نۆشاتر.
بزمۆک
[[بزم+ئۆك/2]]
«نت.»، «هل.» دارێکی بچکۆڵەیه به ئەندازەی قامکێک درێژ و ئەستوور دەبێ بەنی د وو سەرەوسەری دەخەن و دەیکەنه دەمی کاریلەی ساو و بەنەکانی لەشاخی دەبەستن، بۆ ئەوەی دایکی نەمژێ. *بزمک، بزمەک،«مک.» «سیهبڵامک. «سن.» دەمبەس، «جن.» بلۆمه. تێبــ.- ژابا «بزمک» ی به «دانەلغاو» مانالێداوەتەوه «تم: ژابا-٥٠». هس ٣-بز/٢.
بە ردەمۆر
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2+مۆر]]
« نت.»، «کئێر.» شتێکی چوار سووچی درێژووکه، یا خڕه له گڵی «کەربەلا» و «نەجەف» دروست دەکرێ و ئایەتی قوڕئان یا ناوی دوازد ه ئیمامانی لەسەر دەنووسرێ، پەیڕەوانی مەزەبی «شیعه» له کاتی «سووژده» ی نوێژا ناوچاوانی دەنێنە بان. تتێبــ.ینی: ئەگەر به ڕێکەوت «بەرد ە مۆر» بەدەستەوه نەبێ، تەزبیئێکی که هەر لەو گڵە متفەڕکه دروست کراوه دەتوانێ جێگەی بگرێتەوه.
بەن سامۆته
«نت،»، «سیم» تم: بەن سامۆرته.
بەن سامۆرته
[[2- به‌ن +سامۆرته؟]]
«نت» «مک» پەتێکی باریکه بە دانسته دە هۆنرێتەوه، خورجین، هەگبه و... پێ له پاش تەرکی زین دادەبەستن. * تێبــ.- وادەزانم لە موکریان له شێوەی «بەن سامۆرتکه» شدا دەگوترێ،. چونکو دڵنیا نەبووم نەم نووسی.
ئامۆ
[[ستـ. توئیریه، ١- ئام + ئۆ «ئمـ: بگـ.» ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ١- ئام تێبــ. ــ ئەم وشەیە هەر چەندە ئامرازی بانگهێشتنی بە دواوە نووساوه، بەڵام هەر مانای «مام» دەدا، مردۆخ بە هاوتای «مامۆ» ی داناوە «تمـ: مخـ. جـ٢، ل ــ ٦٣٠».