تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارمتە
[[بار + متە ؟]]
(نت.) ئەو شتەیە کە لەباتی هەقێ لای کەسێ بە گرێو دادەندرێ، یا یەکێک لەباتی هەقی خۆی لە کەسیکی ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا گل دەداتەوە، تا هەقەکە دەدرێتەوە ئەوسا لێی وەردەگیرێتەوە یا دەیداتەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە وەکوو لە سەرەوە نیشان دراوە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووەمیان کە (متە)یە لە موکریان بەو (گوێز) یا (پارە)یە دەڵێن کە لە یاری (مێشێن= مووشێن)دا دادەکرێ، من بۆ ئەوە دەچم ئەسڵەکەی (متاع)ی عەرەبی بێ و جەڕابێ.