تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێک ئاشکرا بوون
[ [لەیەک + ئاشکرابوون] ]
«مستـ. لا.» ١- دەرکەوتنی حەقیقەتی دوو کەس، دوو دەستە یا زیاتر بۆ یەکتر.: هەر شەبەقی دا، دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا دەبن. ٢- یەکتر ناسینەوەی دو یا چەند کەسێ.: پاش ئەوەی تێک خوڕین لێک ئاشکرا بوون.
لێک بەستن
[[ له+ یه‌ك به‌ستن []
( مست، مت.) له یەکتر توند کردنی چەند شت یا چەند کەس به جۆرێکی مەعلووم نەبێ کێهەیان له کێهە قایم کراوه::هەردووک دزەکانیان لێک بەستن و بەر میچەکەیان دەن، چاتری ڕادەگرن.
ئافەرین لێکردن
«مستـ. متـ.» بە کەسێ وتن ئافەرین: ئیشەکەی ئەوەندە بە ڕێ جێ بوو هەموو بە جارێک ئافەرینیان لێکرد.
ئیشیئباه لێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) ١- شک کردن لە کەسێ کە ڕەنگە کارێکی کردبێ. ئیشتیباهی دزییان لێکردووە بۆیە گرتوویانە. ٢- شک لە نەخۆشییەک کردن کە تووشی کەسێک بووبێ. دوکتۆر دەیگوت ئازاد ئیشتیباهی سیلی لێدەکرێ.
ئەسەر لێکردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» کارتێکردن: ئەم کارەساتەشی بەسەرهات کەچی هیچ ئەسەری لێ نەکردووە. ٭تەئسیر.
باراش لێکردن
(مست. مت.) بردنی (باراش) بۆ (ئاش) و کردنی بە (ئارد) * باراش هاڕین.
برین لێکردن
«مست.، مت.» تم: بریندار کردن:: وەبەر خەنجەردانی دا تا توانیمان دەستی بگرین هەژده برینی لێکرد.
بڵاوه لێکردن
«مست. لا.» تم: بڵاوەکردن.