تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەزەلی
[[=عا.]]
«سـ.» ۱- سفەتێکە لە سفەتەکانی خودا: بەو خودایەی ئەزەلی و ئەبەدییە. ۲- هەر شتێکی پەیدابوونی سەرەتای نەبێ.
ئەسکەملی
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» کورسییە بۆ لەسەر دانیشتن لاجامەیێکی هەیە پشتی وێ دەدرێ. ٭«کعر.» ۲- ئەسکەمل، «کئێر.» سەندەڵی.
ئەللی ڕەم
[[ئەللی (پەنجا)+ ڕەم (درەم)]، [تو. کو.]]
(نت.)، (کعر.) سەنگێکە بۆ کێشانی شت، بەشێکە لە هەشت بەشی حۆقەیەک، بە حۆقەی سلەیمانی دەکاتە ٤٥٠ گرام.
ئەهالی
[[=عا.: ئەهالی (ئەهل)]]
(نا.) ١- هەموو دانیشتوانی ئاوەدانیەک. ئەهالییەکەی لێمان کۆبوونەوە، هەریەکەی سەت پرسیاری لێ دەکردین. ((ئەو شاهی ماهی میسرە ئەهالی لە ڕێی سجوود)) ((قورئان دەڵێ کر بەندە ئەو، ئەم بەندە پەروەرە)) (نالی) ٢- (کعر.) ئەو کەسانەی کاربەدەستی حکومەت نین.
ئەهلی ئیمان
(نت.) خوا پەرست، ئیماندار. خۆمان بە ئەهلی ئیمان ئەناسێنین)) ((کەچی، کەچ ڕەوین بۆیە کەساسین)) (پیرەمێرد-٣٨١)
ئەهلی بازاڕ
(نت.) ئەوانەی لە بازاڕ کاسبی دەکەن، بازرگان و دووکاندار و... ((دەستەیەکی تر ئەویش تجاڕە)) ((سیلکی کاسبی ە ئەهلی بازاڕە)) (پیرەمێرد-٢٦٢).
ئەهلی تەقوا
(نت.) ئەو کەسەی مل کەچی فەرمانی خوایە، ئەوەی لە کار و کردەوەی پێچەوانەی ئامۆژگاری دین جۆی دەپارێزێ. ((لە سایەی تۆ گەلێ کەس بوون بە عارف ڕێی خودایان گرت)) ((دریغا عارفی ڕێگەی خودا و ئەهلی تەقواکەم)) (وەفایی: گم-٣٨)
ئەهلی حاڵ
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر خواناسی، جاروبارە دەبوورێتەوە و گۆیا لەو حاڵەدا لەو شتانە ئاگادار دەبێ کە لە بارێکی ئاساییدا نازاندرێن، شێخ، پیر. ((گەر ببینێ لێوی ئاڵ و چاوی کاڵی مەستی تۆ)) (( مەست و بێ پەروایە بیللا پیری کامڵ ئەهلی حاڵ)) (سەلام-٧٥)
ئەهلی خێر
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر موسڵمانەتی و پیاوچاکی، پاش مردنی خوا بیبەخشێ و پاداشتی چاکی بداتەوە. ئیشاڵڵا ئەهلی خیرە.
ئەهلی دڵ
(نت.) تم: ئەهلی حاڵ. ((قوللابی موژەت گرتمی ڕووی کردمە ئەبرۆت)) ((یەعنی کە ئەوە قیبلەنومای ئەهلی دڵانە)) (وەفایی: گم-٧٨).
ئەهلی شەڕ
ئەوەی لەم دنیایە گوێ نەداتە فەرمانەکانی دین و لە بەزەیی خوا بێ بەری بێ// ئەهلی خێر.
ئەهلی عەمامە
(نت.) ئەوانەی مێزەر لەسەر دەبەستن، زانای دینی، مەلا و قازی و... ((ساقی وەرە تێکە سوڕاحی بدە ساغەر)) ((بێ موویی دەماغێ لە سەفی ئەهلی عەمامە)) (ئەدەب: گم-٩٦).
ئەهلی قەناعەت
(نت.) ئەو کەسەی ڕازی بێ بەوەی دەستی کەوێ. ((شاهی کە نەبێ ڕادەبوێرین بە فەقیری)) ((بۆ ئەهلی قەناعەت لە پڵاو خۆشترە داندۆک)) (ڕەزا-٢٩)
ئەهلی وەفا
(نت.) ئەو کەسانەی چاکەی خەڵکیان لەبەر چاوە و لە بیریان ناچیتەوە. (( قیبلەی ئەمەلی ئەهلی وەفا تاقی برۆتە)) ((هەر چەندە لە خوێنڕێژیی عاشق نیەتی جووت)) (ئەدەب: گم-٢٧) تێبــ. آ) ئەم جۆرە تەرکیبە دە شیعری شاعیرانی کلاسیکی کوردیدا زۆرن. تەنیا ئەوانە باس کراون کە بەسەر زمانی خەڵکیشەوە هەن. ب) هەموو (ئەهل)ەکان لە بن لەهجەی (سنەیی)دا دەبنە (ئال) ئالی کەیف (ئەهلی کەیف).
ئەهلی کەیف
(نت.) ئەوەی هەمیشە حەزی لە بەزم و خواردنەوە و ڕابواردنی دیکە بێ.
بەغیلی
[[به‌غیل+2- ئی]]
«حمس.» کارێکی مرۆڤی بەغیل دەیکا. حەسادەت. حەسوودی. «عا.»
بەغیلی پێ بردن
«مست. لا.» به ئاواتی حاڵ ناخۆشی، لێ کەوتن و فەقیربوونی کەسێکەوه بوون. داواکاری ڕووداوی ناخۆش «له هەر بابەتێک بێ» بۆ کەسێ بوون.
بەللی
[[محر. عا. ]]
«بن.»، «مک.» بەڵێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه هەر «بەڵێ» یە و لە جێگایانیشدا دەکار دەکرێ کە پێویست بێ (بەڵێ) بگوترێ، بەڵام د ەکارکردنی هەم بەڕاست نەزانین و ناڕازێتی لەو قسەیه دەگەیێنێ کە یەکێک کردبێیتی و هەم گاڵتە پێ کردنیش. * 9سن.» بەڵمی.