تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باسقەندە
(نت.)، (کعر) تم: باسقەننە
بریقەدار
[[بریقه+دار «پب.. ملكیت» ]
هەر شتێکی بریسکەی هەبێ و بدرەوشێتەوه. «بزماره و بزماره، سۆلی بریقەداره» «فولکلۆر» .
به تەقەکەوتن
مست. لا.»، «کعر.» به شەرم دا کەوتن و دەست هەڵگرتن له کارێ. به خۆدا شکانەوه لەشتێ یا له کارێ، واز هێنان.
بڵقەدەره
[[؟]]
«نت.» جووره مارمێلکەیەکە. تێبــ.- خواڵێخۆش بوو مامۆستا گیو به گیاندارێکی ژەهرداری دەزانێ «تم: مەهاباد، ل- 98.»
بۆقەته
[[؟]]
«نا.»، «سیهلای خوارەوەی ملی ئادەمیزاد له پشتەوەڕا، پشتی مل. تێبــ.- آ» ئەم وشەیه زیاتر ئیزافەی «مل» دەکرێ و دەبێژرێ «بۆقەته ی مل». ب» بۆ کەرتی «بۆق» ی ئەم وشەیه تم: بۆق مل «تێبــ..» * «مک.» پشت مل «پژ مل». «سن.» بۆق مل.
بەرد هەڵقەن
«نفا.»، «مک.» تم: بەرد هەڵکەن.
بەرقەد
«نت.» «مک.» تم: بەرکاو، تێبــ.ینی: زیاتر دەگەڵ وشەی «شاخ» ئیزافە دەکرێ.:: بەرقەدی شاخی.
بەرقەننه
«نت.» تم: بەرچا.
بەقەد
[[به‌/2+قه‌د]]
«بنت.» به ئەندزەی...، هێندەی..( به قەد ئەوکێوەی غەم لە دڵم باره)، «فولکلۆر».
بەقەدبەڕ ه ی خۆت پێ ڕاکێشه
«تم:خا، پەند، ل-119»، «کن.» له ئەندازەی توانستی خۆت زیاتر داوا مەکه.
بەقەم
«نا.»، «کعر.» ڕەنگێکی کاڵ ببێتەوه. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیه له «بەگەم» ەوه شێو ی عەڕە بی دراوەتێ و کراوه به «بەققەم» و گەڕاوەتەوه ناو زمانی کوردی. ب» له ئەسڵا به در ەختێکی مەڵبەندی ئامریکای جنووبی گوتراوه که به فرەنسی «کامپێشی» ناوه و ماددەیێکی تێدایه به لاتینی پێی دەڵێن «هێماتۆکسیلۆن»، ئا لەم ماددەیە ڕەنگی سوور، شین، بنە وش، بۆروڕەش ساز کراوه و زیاتر بۆ ڕەنگ کردنی خوری و ئاوریشم بەکارهاتووه چونکوو له مانە ا درەنگتر کاڵ دەبێتە وه، بە ڵام بۆ لۆکه و کەتان زۆر دەچێتەوه. ج» و کوو دەبینن له زمانی کوردیدا شێوەی گشتی دراوەتێ و بۆ هەر ڕە نگێکی بچێتەوه بەکاردێت.* «هل.» زاج.
بەقەوەت
[[كو.عا.]، [به/8+قه‌وه‌ت=عا.:قوة]، ]
«ست.» تم: به هێز.
باقە بەس
[[باقە + بەس (بەستن)]]
(نت)، (سن) تم: باقەبێن.
ئازووقە
[[ ئاز + ئووقە = ئووکە] ]
«نتـ.»، «مکـ.، کئێر.» دانەۆیلە و رۆن و خواردەمەنی تر کە بۆ چەند مانگ یا چەند ساڵ یا فەسڵێک لە ماڵ دادەنرێ.: ئازووقەی ئەو ساڵمان داخستووە، لە کوردەواری چەند ڕۆژێکی بمێنێ بۆ ڕەمەزان ئازووقەی تایبەتی ئەم مانگە دادەخەن. * تفاق، زەخیرە تێبــ. ــ دوکتۆر معین لە فەرهەنگی فارسیدا «جـ ١، ل ــ ٤٩» ئەم وشەیە دەباتەوە سەر «ئازووق، ئازۆق» ی تورکی، کەچی سەر و گوێلاکی وشەکە بە لای منەوە لەوە نەدەچوو. تا لە قامووسەکەی «ژابا JABA» دا «ل ــ٧» تووشی وشەی «ئازپێش، ئازچی» هاتم بە مانای «ئاشپەز، ئاشچی». هەروەها خوالێ خٶشبوو «پوورداوود» کە «گاتها» ئاویستای وەرگێڕاوە و لێکی داوەتەوە لە لاپەڕەی ٤٦ی بەرگی دووەمی «یادداشتهای گاتها» ئاوا دەڵێ: «... ئازووتی = ئازووئیتی: لە ئەسڵا بە مەعنای «چەوری» یە، بەڵام زۆر جار مەبەست خواردەمەنییە لە بەرامبەر خشویدە کە خواردنەوەیە...» جا ئەگەر «ئازووقە» لە «ئازووئیتی» ئاوێستایی وەرنەگیرابێ سەیرە.
ئاشقەوماشقە
[[ = عا.: عاشق و معشوق] ]
«نتـ.» ١- دوو کەس کە حەز لە یەکتر بکەن. ٢- «مجـ.» دوو کەس کە دۆستایەتییان زۆر گەرم بێ و هەمیشە پێکەوە ببیندرێن: ئەوە چییە! ئەم دووانە هەر دەڵەی ئاشقە و ماشقەن. ٣- نێرە و مێیەی «مار» لە حاڵی لێک هاڵانا: ئەم کونە ئاشقە و ماشقەیێکی تێدایە چەند جار دیتوویانن.
ئاوقە
[[ئاو+قە «قەد» ]]
«نتـ.» پەلامار. ئاوڕێش. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە فەرقی دەگەڵ «ئاوڕێش» لەوەدایە کە لەوێدا «ڕیش» دەبێتە یەک و لێرەدا «قەد»، بۆیە پەلامارەکە بە گوڕترە. ٭«سنـ.» ئەوقە.
ئاوقە بوون
«مستـ. لا.» پەلاماردانی کەسێ، چنگ لێ قاییم کردنی بە جۆرێکی وەکوو یەک کەس بێنە بەر چاوان.
ئاڵقە
[ [= عا.: حەلقە]]
«نا.»، «مکـ.» ١- هەر شتێکی خڕی وەکوو «داییرە» کە ناوەڕاستەکەی بەتاڵ بێ، دار، تەل یا شیشی ئاسن کە وەکوو داییرە داهێندرا بێتەوە و ئەوسەرەوسەرەکەی گەییشتبێتەوە یەک. ● «دەستی بە ئاڵقەی کابە گرتووە.» «کنـ.» حاجییە، چۆتە حەج. * ئەڵقە. «سنـ.» ئاخڵە ٢- ئەنگوستیلەی زێڕ، زێو یا پلاتین، بە بێ نەقیم کە لەم دوایانەدا بۆتە باو، کوڕ و کچ پاش ئەوەی بوونە دەزگیرانی یەکتری، دەستیانی دەکەن. ٣- کۆبوونەوەی خەڵک لە دەوری کەسێ یا شتێ: ئاڵقەی زیکر (زکر) لە تەکیەی شێخ بابا.
ئاڵقە لە گوێ
[[عا. کو.]]
«ستـ.» ١- گوێ لە مست، گوێ ڕایەڵ، کەسێکی بە قسەی کەسێکی تر بکا، ٢- «کنـ.» بەندە، غوڵام، عەبد. تێبــ. ــ لە دەورانی بەندەداریدا کە مرۆڤ وەکوو کاڵا دەکڕدرا و دەفرۆشرا بۆ ئەوەی «بەندە» و ئەوانەی عەبد نەبوون لێک جیا بکڕیتەوە، ئاڵقەیێکیان لە گوێچکە یا ملی «بەندە» کان دەکرد. چی بووترایە: بەندە و عەبدی فڵان کەس یان بیگوتیا: ئاڵقە لە گوێی وەکوو یەک بوو. * ئەڵقە بە گووش، ئەڵقە لە گوێ.
ئیفاقە
[[=عا.: ئیفاقە]]
(نمس.) چاک بوونەوە لە نەخۆشی. ئیفاقەی هاتووە. ئیفاقەی بوو.
ئیلاقە کردن
[[ئیلاقە= عا.: عەلاقە + کردن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- دەست درێژی کردن، خۆ تیگەیاندن. ٢- (مج.) ئازاردان. (نابێ ئیلاقەی فەرخی بکەن ئەمەگم دەچێ بەزایە)) (تحفە: ج٢- ١٢١). ٣- (مج.) پێکهاتنی کاری جنسی نێوان ژن و پیاو. ((چوار ساڵ بوو شەمێی هێنابوو، ئیلاقەی نەدەکرد. کوتی: بۆچی ئیلاقەی من ناکەی؟ کوتی: هەتا بە دەستی خۆت دۆخینم نەکەیەوە...)) (تحفە: ج١-٣٣٤).
ئیڕەقە
[[؟]]
(نا.) تم: ئاموور.
ئەوقە
(نت.)، (سن.) تم: ئاوقە.
ئەڵقە
[[=عا؛ حلقە]]
(نا.)، (سن.) تم: ئاڵقە.
ئەڵقە بەگۆش
[[ئەڵقە= بە+ گۆش]، [عا. کو.]]
(ست.)، (سن.) تم: ئاڵقە لەگوێ.
ئەڵقە لەگوێ
[[عا. کو.]]
(ست.)، (سن.) تم؛ ئاڵقە لەگوێ.
بازرەقە
[[؟]]
(نت.)، (سیم.) تم: بازرەقە بەستن.
بازرەقە بەستن
(مست.، لا.)، (سیم.) ١- تم: بازرە کردن. ٢- دەرپەڕینی شتێک یا کەسێ بە خێرایی و لە نەکاو. مارەکە بازرەقەی بەست. ٣- فیچقە کردنی خوێن و ئەو جۆرە شتانە. (عا،) فوران.
باقە بێن
[[باقە + بێن]]
(نت)، (مک) چڵە گیایەکی درێژی ئەستووریا چەند چڵە گیای پێکەوەیە، کە لە ناوەڕاستی (باقە) ی د ەهاڵێنن و گرێی دەدەن - ئەوەی باقەی پێ د ەبەستن. *(سن.) باقە بەس.
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
١-ئارەقە
[[ ١- ئارەق + ە ــ ئە/١] ]
«نتــ.» تمـ: ١- ئارەق.
١-باقە
[[ند.]]
١-دەنگی گیسک و کاریلە. ٢-(مج.) دەنگی گریانی منداڵی ساوا.