تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیفلاس
[[=عا.: ئیفلاس]]
(نمس.)،( کعر.) نەداری، نابووتی.
ئیفلاس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) ١- نابووت بوونی بازرگان یا کاسبێکی ناو بازاڕ. نەدار بوون. لە مایەکەوتن. ٢- دۆڕاندنی زۆر لە قومارا. ٣- لە دەست دانی باوەڕی خەڵک بە خۆ، لە ئیش و کاری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
ئیفلیج
[[عا.]]
(س.) حاڵی کەسێکی هەموو لەشی یا لایەکی یا هەندێ جێگای لە کار کەوتبێ و نەجووڵێ. (( لە خوام تەڵەبە ڕۆڵە گۆج و ئیفلیج بی)).
ئیفلیج بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) لەکار کەوتنی لایەک یا هەموو لەش یا بەعزێ ئەندامی کەسێک. * شەپڵە لێدان.
ئیفلیجی
(نا.)،(کئێر.) نەخۆشی شەپڵە. تێبــ.- کەسێ ئەم نەخۆشییەی گرت ئیرادەی لەسەر دەمارەکانی لەشی کەم دەبێتەوە یا هەر بە جارێک لە دەستی دەردەچێ بە جورێ کە ناتوانی بە ئارەزووی خۆی هەندێک ئەندامی (دەست، لاق،...) خۆی بجووڵێنێ یا ڕایان وەستێنێ و بێ ئەوەی حەزی لێ بێ لە خۆیانەوە دەلەرزن. تووشی ئیفلیجی بووە، تووشی ئیفلیجی هاتووە. * (کعر.) شەلەل.
ئەفلاک
[[=عا.: ئەفلاک (فەلەک)]]
(نا.) ئاسمان، ئاسمانان. ((موونەجێم کەرگەس و لاشەی لە لا، شەیئێکە نازانێ)) ((کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە)) (نالی)
ئەنفلۆنزە
[[ئیتالی]]
(نا.) نەخۆشییەکە، بە هۆی (ڤیرووس)ی تایبەتی تووشی ئینسان دێت و (تا) لە پیاو دێنێ، هەندێ جار هەڵامەتیشی دەگەڵە و خەڵک لە یەکتری دەگرنەوە. تێبــ.- ئەم وشەیە کە لەم نیزیکانەدا- لام وایە لە ساڵەکانی ١٩٥٠دا- هاتۆتە ناو زمانی کوردی، ئەسڵی خۆی بە مەعنای (کارتێکردن، تەئسیر، نفووز) هاتووە و هیچ پێوەندی دەگەڵ نەخۆشێکە نییە، کەچی لە هەموو دنیادا هەر ئەم ناوە لە سەر زارانە و (گرتپ) کە ناوی عیلمی ئەم نەخۆشێیە بە زمانی کەسدا نایەت.