تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسمی فاعیل
[[عا.]]
ناوێکە نیشاندەدا کە کەسێ کارێ دەکا یا حاڵێکی تایبەتی هەیە. بکوژ، ببڕ، بخۆر، خوێنەر، جووتێر.
ئافات
[ [= عا. جمی: آفت] ]
«نا.» بەڵا، زەرەر و زیان «بۆ کشتوکاڵ»، نەگبەتی. نەخۆشی «بۆ ئاژاڵ و پاتاڵ» : دەغڵەکەی ماڵی مام خدری ئافاتی زۆرە. هەرچی حەیوانیشیان هەبوو ئەمساڵ ئافاتی گەییشتۆتێ. □ «تاقانە یەتیمی خەڵەفی قەترەیی نیسان» «تۆ خۆش بی، سەدەف بوو، بە نیدات دوور بی لە ئافات». «نالی: مقبل ــ ١٠» تێبــ. ــ ئەم وشە عەرەبییه، بە شێوەی «جەمع» هاتۆتە ناو زمانی کوردی، بەڵام زیاتر وەک «موفڕەد» بەکار دێت.
ئافاق
[[ = عا. جمی: افق ]]
«نا.» ١- تمـ: ئاسۆ. □ «لە ئافاتی ژیانی ناهومێدیم خەندەکەی بابی» «فریشتەی پاکی هیوامی نیشاندام کە بیدوێنم» «دڵدار - ٥٢» ٢- دنیا. □ «ئاخر نە ئافاق سەدای عەشق ئەو» «بەرز بی چون خوڕۆش، کووس کەیخوسرەو» «خانا - ٣٥٤»
ئاڵفانە
[[ئاڵف + ئانە/٣]]
«نتـ.» یەکێکە لە باجەکانی دەرەبەگایەتی، کە لە باتی هەقی ئەو ئاڵفەی لادێیێکان بۆ زستانان دایدەخەن لێیان دەستێندرێ.
ئیتتیفاق
[[=عا.: اتفاق]]
(نا.)، (کئێر.) ١- رێکەوت، سدفە. ٢- ڕووداو، حادیسە. ئیتتیفاقێکی سەیرە.
ئیتتیفاق کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- قسە کردنەیەکی دوو یا چەند کەس لە مەسەلەیەکدا. ٢- ڕێکەوتنی دوو یا چەند کەس یا هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەت بۆ مەبەستێک.
ئیخفال بوون
[[عا.: ئیغفال +کو: بوون]]
(مست. لا.) فریو خواردن، هەڵفریوان. *(بک.) هاتنەخاپین
ئیخفال کردن
[[عا. کو.]]
ئیستیعفادان
[[عا.: ئیستیعفا + کو: دان]]
(مست. لا.)، (کئێر.) تم: ئیستیقالە کردن.
ئیستیفادە کردن
[[عا.: ئیستیفادە + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- کەڵک وەرگرتن، فایدە وەرگرتن (لە کەسێ یا شتێ). ٢- قازانج کردن ( لە سەودا و مامەڵە، وەزیفە و هەموو جوورە چالاکێکی لەم بابەتە، بە ڕەوا و ناڕەوا). ئەم هەموو دەرمانەم خوارد هیچ ئیستیفادەشم لێ نەکرد، لەم دەستە کڕی و لەو دەستە فرۆشتییەوە سەد دیناری ئیستیفادە کرد.
ئیفادە لێدان
[[ئیفادە + لێدان]]
(مست. لا.)، (مک.) ناز و فیز کردن بە سەر خەڵکا. ((بای دەدا، بای دەدا، نیو تۆنەکەی بادەدا + هێشتا نەبوە بە حاکم، ئیفادە چۆن لێدەدا)) (فۆلکلۆر) * پۆز لێدان.
ئیفادە وەرگرتن
[[ئیفادە + وەرگرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) پرسیار کردن و قسە دەرکێشانی یەکێکی ڕەسمی (محقق) لە کابرایەک دەربارەی مەسەلەیەک. * (کئێر.) ئیستینتاق کردن، بازجۆیی.
ئیفادەدان
[[ئیفادە + دان]،[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) قسە کردنی کەسێک بۆ یەکێکی ڕەسمی کە لە مەسەلەیەک دەکۆڵێتەوە.
ئیفاقە
[[=عا.: ئیفاقە]]
(نمس.) چاک بوونەوە لە نەخۆشی. ئیفاقەی هاتووە. ئیفاقەی بوو.
ئیلتیفات
[[=ءا: ئیلتیفات]]
(نا.)،(کئێر.) ڕوخۆشی، ئاوڕی لوتف و مەرحەمەت، میهرەبانی. ئیلتیفاتیان زیاد بێ. زۆر ئیلتیفاتی دەگەڵ کرد. قوربان بێ ئیلتیفاتی مەفەرموو. دەگەڵ بێ ئیلتیفاتیمان نەکردووە. ((دەڵێن: قوربان بە سایەی ئیلتیفاتی تۆوە هاتین بەکارە)) (تحفە؛ ج ٢- ١٢).
بوڵفار
[[؟]]
«نا.»، «مک.» تم: جیر.:: تۆپی بۆڵغار «تۆپی بچکۆڵەی یاری که له لاستیک دروست دەکرێ». هەر دەڵەی بوڵغاره لەبەریەک دەکشێ.
بەفاڵ
[[کو. عا.]، [به/8+فاڵ «=فحل» ]]
«ست.» حاڵی ماکەر و ماینێکی هەوای جووت بوونیان دەگەڵ نێرەکەر و ئەسپ کەوتبێته سەر «له چ حاڵ بەفاڵی» - (مک.) «مەتەڵێکه به کەسێ ئەوترێ که چلۆنایەتی ڕاستەقینەی حاڵی دەگە ڵ ئاوات و کردەوەی ڕێک کەوێ.
١- ئیفادە
[[؟]]
(نا.)،(مک.) فیز، دەعیە. تەکەببور.
٢- ئیفادە
[[=عا.: ئیفادە]]
(نا.)،(کعر.) هەموو ئەو وڵامانەی کەسێک دەربارەی مەسەلەیەک لە سوال و جوابێکی ڕەسمیدا دەیانداتەوە.
ئەهلی وەفا
(نت.) ئەو کەسانەی چاکەی خەڵکیان لەبەر چاوە و لە بیریان ناچیتەوە. (( قیبلەی ئەمەلی ئەهلی وەفا تاقی برۆتە)) ((هەر چەندە لە خوێنڕێژیی عاشق نیەتی جووت)) (ئەدەب: گم-٢٧) تێبــ. آ) ئەم جۆرە تەرکیبە دە شیعری شاعیرانی کلاسیکی کوردیدا زۆرن. تەنیا ئەوانە باس کراون کە بەسەر زمانی خەڵکیشەوە هەن. ب) هەموو (ئەهل)ەکان لە بن لەهجەی (سنەیی)دا دەبنە (ئال) ئالی کەیف (ئەهلی کەیف).