تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیستیعداد
[[=عا.: ئیستیعداد]]
(نمس.) ئامادەیی، سازی. ئیستیعدادی هەیە تا بەیانی دانیشێ، ئیستیعدادم نییە هەر قسەشیان دەگەڵ بکەم.
ئیعدام
[[=عا.: ئیعدام]]
(نمس.) تم: ئیعدام کردن. حوکمی ئیعدامی دراوە. حوکمیان دابوو بە ئیعدام تەمییز هەڵی وەشاندەوە. ((ئیعدامم بۆ سادیر بێ، دەم لە خاڵ ناگۆێزمەوە)) (فۆلکلۆر).
ئیعدام کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) کوشتنی کەسێ لەسەر بڕیاری دادگایەک، جا بە هەڵاوەسین بێ یا گوللە باران کردن و...
بای وەعدە
[[کو. عا.]]
(نت.) بایەکە هەژدە ڕۆژی بمێنێ بۆ نەورۆز هەڵدەکا و بەفر دەتوێنێتەوە. (( بای وەعدە بەفری بردەوە یەخبەندی کردەوە + خەمڵیوە گوڵ، وە شەڕاڕاتی جەمرە مردووە))، (حاجی: گم، ل-٣٣).