تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی شەو
«نتـ.» ١- ئاوێکە لە سەری شەوەوە دە گۆزە کرابێ، تا بۆ بەیانی سارد ببێ. ٢- «کنـ.» شتێ کە هیچ مایەی تێ نەچێ □ «لە ئاوی شەوێ پارێز دەکا». تێبــ. ــ لە ئیسلامەتیدا ئەوانەی هەر خەریکی عیبادەتن، نەفسی خۆیان دەمرێنن و هەوڵ دەدەن هەرچی نەفسیان ئیشتییای چوویه، نەیخۆن و نەیخۆنەوە و نەیکەن. جا ئاوی شەو لەبەر ئەوەی سارد و خۆشە و نەفس ئارەزووی دەکا، ئەم قسەیە سەرەوەی لە فۆلکلۆری کوردیدا هێناوەتەدی.
ئاشەوان
[[ ١- ئاش + ٣- ئە/ ٢ + وان ]]
«نتـ.» ئەو کەسەی لە سەر ئاش دادەنیشێ و چاوەدێری هاڕینی دان دەکا. ئەوەئ ئیدارەی ئاشی بە دەستە. * ئاسیاوان. «بکـ.» ئاشڤان، ئاشڤانچی «کفـ ــ ٥١»، «زا.» ئارەوانچی «ژابا ــ ٦» قەڕاش «جخـ: جـ ٢، ل ــ ٢٣٢»، کەڕاش «ژابا ــ ٣٢٨».
ئاشەوانی
[[ ئاشەوان + ٢- ئێ ]]
«حمسـ.» ئیشی ئاشەوان، لە سەر ئاش دانیشتن و سەرپەرستی کردنی ئیش و کارەکانی.: مام خدر حەوت ساڵان لە دێی «خاتوخاس» ئاشەوانی کرد.
به چاوی پیشەوه بوون
مست. لا.» تم: بەچاوەوە بوون.
بەفری یەکشەوه
[[1-_ به‌فر+ -ئی+ یه‌ک+شه‌و5-_ئه/1]]
«نت.» 1_ هەر بەفرێکی شەوێک بەسەر بارینیدا تێپەڕیبێ و هێشتا تۆز و خۆڵی لێ نە نیشتبێ و بۆر و چڵکن نەبووبێ. 2- «کن.» ڕەنگی زۆر سپی.
ئاگر گەشەو کەر
١- «نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان. ٢- «نفا.» ئەو کەسەی ئاگر دەگەشێنێتەوە.
ئەمشەو
(نت. بنت.) تم: ئیمشەو.