تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرە تە شی
[[ 1- به‌ر /4 + 3- ئه/2 + ته‌شی ]]
«نت.» پارچەدارێکه وەکوو سەلکەتەشی وایه، خڕ تاشراوه «جاروبار دەشی نەخشێنن» و لە نێو ەڕاستیا بە قەدەر ئەستوورایی کلکەتەشی کونێکی تێدەکرێ و بۆ دوو مەبەست دەخرێته سەر تەشی: 1» بۆ ئەوەی لەنگەری تەشی ڕابگرێ و یارمەتی بدا کە باس بخوولێتەوه. ب» بۆ ئەوەی هەڵکردنی ڕیس لەسەر کلکه تەشی ڕێک بخات.
ئارەقی ڕەش و شین ڕشتن
[[ مستـ. لا.] ]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەدران.
ئارەقی ڕەش و شین کردن
[[ مستـ. لا. ]]
تمـ: ئارەقی ڕەش و شین دەردان.
ئامان و شیان
«مسـ. لا.»، «هو.» هاتن و چوون. هات و چۆ. ئامووشۆ.
ئەسپە شینە
[[ئەسپ+ئە+شین+ئە]]
«نتـ.»، «سیمـ.» «باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنگە، لە کەڕەواڵە گەورەترە، لە کاتی هەڵفڕینا دەنگێکی لێوە دێ لە حیلەی ئەسپ دەچێ» «خا: جـ۱- ۴»، «زەردەواڵەخۆر- باڵندە» «هبێد- ۴۵» ٭«مکـ.» کاسەڵە شینکە.
بە شینی خواردن
«مست»، «مت.»، «کن.» ١- فرۆشتنی بەرهەم و حاسڵاتی کشتوکاڵ، بەر له پێگەیشتنی فرۆشتن. 2- «مج.» هەموو بەرهەمێکی دیکه، بە م دەردەبردن. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که جووتێرانی کوردستان، لەبەر نەداری و دەستکورتی پێش ئەوەی حاسڵاتیان پێ بگا، له شاران به بازەرگانانیان د فرۆشت وپارەکەیان لێ وەردەگرت. ئەوجار که حاسڵەکەیان پێد ەگەیی، یان دەیان فرۆشت و قە رزی کابرایان لێ دەدایەوه یا هەر حاسڵەکە یان تەسلیم دەکرد و خۆیان هیچی وایان بۆ نە دەمایەوه. جا لەم بەین ەدا ئەگەر قسە چۆنیێتی حاسڵەکەیان هاتبایه گۆڕ، دەیانگوت: (بەمن چی! من بە شینی خواردوومه.)
ئیشیئباه لێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) ١- شک کردن لە کەسێ کە ڕەنگە کارێکی کردبێ. ئیشتیباهی دزییان لێکردووە بۆیە گرتوویانە. ٢- شک لە نەخۆشییەک کردن کە تووشی کەسێک بووبێ. دوکتۆر دەیگوت ئازاد ئیشتیباهی سیلی لێدەکرێ.
ئینشیعاب
[[=عا.: ئینشیعاب]]
(نمس.)، (کئێر.) ١- لق و پۆپ لێبوونەوە، پارچەپارچە بوون. ٢- کەرت بوونی پارتێکی سیاسی *ئینشیقاق.
ئینشیقاق
[[=عا.: ئینشیقاق]]
(نمس.)،(کعر.) ١- قەڵەشان، درز بردن. ٢- تم: ئینشیعاب.
ئەشیا.
[[=عا.: اشیاء] ]
«نا.» شتومەک، کەلوپەل.: پارەمان ناردووە بۆ شار هەندێ ئەشیامان بۆ بێنن، تۆفیق لیستەکەی لە مەلا سەعید وەرگرت و ئەشیاکانی کڕی.
بان پۆشین
[[١-بان/٣+پۆشێن]]
«نت.» خشڵێکی ژنانەیه، له ئاڵتوون یا زێو درووست دەکرێ و له سەر «هەوری» دەبەسترێ. * «مک.» لاگیره.
باڵانشین
(نت.)، کەسێکی جێگای لە لای سەرووی مەجلیسان بێ، پیاوی گەورە و ماقوڵ « ئەمێستەش شێخ عەلی باڵا نشینی ئەوجی ئیڕشادە + ئەویش وەک باوک و باپیری لە زومڕەی ئەولیا مەعدود » .(شێخ ڕەزا- چاپی ئەنجومەنی ئەدیبان)
باڵانشینی
(حمس.)، ١-لە لای ژوورووی مە جلیسان دانیشتن. ٢-(کن)، ماقووڵی، گەورەیی.
به خۆ فشین
«مست. لا.»، «مک.» شانازی بە خۆ کردن، بە دەست و باسکی خۆ نازین.::ڕۆستەمی زاڵیش وا به خۆی نەفشیوه
بەخشین
مست. مت.» لێ بووردن، لێ خۆش بوون، عافوو کردن.:: بی بەخشێ. ئەو جارەش دەتبەخشین جارێکی تر شتی وا نەکەی. 2- «مست.، لا.» شتێک بەخۆڕایی و به بێ پارە دان بە کەسێک.:: جوامێر ئەسپەکەی بەخشیوه.
بەخشینەوه
[ به‌ خشین + 2- ئه‌وه/1]
مست. مت.»، «مک.» تم: بە شینەوه.
بەرتاشین
[[5-به‌ر-/2+تاشین]]
«مست. مت.»، «مک.» خاوێن کردنەوەی «بەرگەده» له «تووکە بەر» بە گوێزان وچەقۆ یا هەر شتێکی تر. «داشتە مر» ی ژنیان دەهێنا، «هەمزاوا» یی «بەر» یان دەتاشی. تێبــ.ینی: آ» ئەم کاره زیاتر به دەرمانێک که پێی دەلێن «داڕوو» ئەنجام د ەدرێ، لەو حاڵەتەدا مە سدەری «داڕوو گرتن» بەکاردێت. ب» داشتەمر و هەمزاوا دوو «دێ» ن لە ڕۆژاوای شاری مەهاباد.
بەشینەوه
[[به‌شین «به‌خشین +٢- ئه‌وه/2]]
«مست. مت.» ١- دابەش کردنی شتێک بەخۆڕایی:: شیرینی دەبەشنەوه. گۆشتی قوربانی دەبەشینەوه
پێ بەخشین
مست. مت.» لەبەرخاتری یەکێک یا شتێک له کەسێ خۆش بوون.::بڕۆ ئەوا به گۆڕی پێشەوامان بەخشی، بەم برادەرانەت دەبەخشین. ئەو جارەش ئێمەش ببەخشه. 2- «مست. لا.»، آ» تم: بەخشین/2 ب» خۆش بوون لە قەرز:: ئەوەی ماوه پێتی دەبە خشم. کۆڵێ پارەی لابوو هەمووی پێ بەخشی.
بازاڕخۆشی
(حمس) کڕین و فڕۆشتنی زۆر لە بازاڕا، دەستاودەست کردنی کاڵا و کەلوپەل بەخێرایی. *بازاڕگەرمی
بنەوشی
[[بنه‌وش+2-ئی]]
« «نت.سن.» تم: 3- با/6 «بای سوور»
ئابدارباشی
[ ١- ئابدار + باشی «تو = سەری»، کو. تو. ]
سەرۆکی هەموو ئەو کەسانەی لە ئابدارخانە «تمـ.: ـ» ئیش دەکەن.
ئاو فرۆشی
«حمسـ.» کاری کەسێکی ئاو دەفرۆشێ.
ئاو پاشی
«حمسـ.»، «سنـ. هو.» تمـ: ئاوپڕژێن کردن. «عەینەن! وە ئەسرین، ئاوپاشی ڕاش، کەر» «نەک گەرد بنیشۆ، وە گۆنای دڵبەڕ» «مەولەوی: مکبـ_۳٦»
ئاو کێشی
«حمسـ.» کار و پیشەیێکی ئاوکێش ئەنجامی دەدا.: پوورە فاتم ژنێکی ئازایە، ئەو منداڵانەی هەموو بە ئاوکێشیی ماڵان پێگەیاندوە. «ئەر ماچی هەم ناخاس هەم نائیخلاسم» «خۆ پەی ناکێشی مەتبەخت خاسم» «خانا- ۵۸۷»
ئاوەشی
[[؟]]
«مکـ.» ۱- «نا.» نەخۆشییەکە تووشی مەڕ دەبێ و گوانی دێشێ. ۲- «سـ.» حاڵی پەڵە دەغڵێکی لەبەر بارانی زۆر یا داشتنی زۆر چڵ چڵ یا جێ جێی ئیشک بووبێ.
ئاوەشی بوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ۱-تووشی نەخۆشی گوان ئێشە هاتنی مەڕ. ۲-ئیشک بوونی هەندێ شوێن یا چڵی پەڵە دەغڵێک کە زۆر ئاودار بێ یا بارانی زۆری بە سەردا باریبێ.
ئیشکال تراشی
[[ئیشکال تراش + ئی]. [عا. کو.]]
(حمس.)،(کئێر.) کۆسپ هێنانە سەر ڕێی جێبەجێ بوونی کاران، تەگەرە تێخستن. ئەوەندەی ئیشکال تراشی کرد یەکجاری وازم لە کارەکە هێنا.
بەشی خوا
«نت.»، «سیم،» هەرچی له لایەن خواوه به ئادەمیزاد بگا، وەکوو: ڕزق و ڕۆزی، بەختەوەری و بەدبەختی، بەڵا و نەگبەتی و نەخۆشی، منداڵ و...:: بەشی خوایه و شوکرانەی دەوێ * «مک.» بەشی خوڵا.
بەشی خودا
«نت.»، «مک.» تم: بەشی خوا.
بەشی خوڵا
«نت.»، «مک.» تم: بەشی خوا.
بەن کێشی
[[5-به‌ند+کێشی «كێشان» ]]
«مک» «حمس» کاری پڕ کردنەوەی کەلێن و دەرزی نێوان ڕیزەکانی خشت و بەرد، له دیوی دەرەوەی دیوار و پایەی خانوو بە گێچ و چیمەنتۆ.... بۆ جوانی و قاییمی.
بەنکەشی
[[5-به‌ند+كه‌شی]]
«سن، جن» تم: بەنکێشی.
١- ئاتەشی
[ [ئاتەش + ٣- ئی] ]
«ستـ..» ١- هەرچی بە ڕەنگ یا تەبیعەتی ئاگر سوور یا گەرم بێ: یاقووتی ئاتەشی. سووری ئاتەشی. ٢- «کنـ..» ئینسانی تووڕە و تووسن، توندەمیزاج: ئەم پیاوە ئاتەشی میجاز «میزاج» ە.
٢- ئاتەشی
«نتــ.»، «مکـ..» جوورە گولەباغێکە، ڕەنگی سووری مەیلە و بنەوشە و بۆنی لە گوڵی گوڵاو کەمترە و گوڵاوەشی لێ ناگیرێ.