تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆشکه
[[ڕووسی:بۆچكا]]
«نا.»، «کئێر.» تم: بەرمیل.
بە ئاشکرا
«بنتـ.» ١- بێ پێچ و پەنا. ٢- بێ دەڕوو دامان. ٣- بە دەنگی بەرز. ٤- بێ داپووشین و پەردەبەسەردادان.: ئەمریکا بە ئاشکرا شەڕ بە دنیا دەفرۆشێ. ● «بانگی محەممەدی بە ئاشکرا خۆشە» : کاری چاک نابێ بشاردرێتەوە. «مانگا بە دزی کەڵ دەگرێ، بە ئاشکرا دەزێ»، هیچ شتێک تا سەر دە پەردەدا نامێنێتەوە.
بەئاشکرایی
«بنتـ.» تمـ: بە ئاشکرا «ئاشکرا».
بەدشکڵ
ست.» 1- ئادەمیزاد یا هەر شتێکی دیکه که شکڵی ڕێک و پێک نەبێ و دیمەنی نەچێته دڵەوه. 2- تم: بەدقەواره.
بەروبێشکە
[[ 4- بهر /4 + و +بێێسكه ] ]
، «نت.» لانکی منداڵ و هەموو ئەو کەلوپەلەی بۆ پێچانەوەی منداڵ دەناویدا پێویسته، جا منداڵەکەی تێدابێ یا تێدانەبێ:: کچێ ئەوه چ دەکەی وەره ئەوبەروبێشکەیه لێره لابەره.
بەرەمەشکه
[[ 4- به‌ر + 3- ئه‌/ 2+ مه‌شكه ]]
«نت.» هەموو بەرهەمی ڕۆنی کەره «بک.» : نڤیشک، نویشک» ی ماڵه کوردێک له ڕۆژێکدا. 2- «مج.»، «ست.» حاڵی ڕۆنی کەره، که ڕۆژێک بەسەر ڕەنێوهێنانیدا تێ نەپەڕیبێ. تێبــ. - لە کوردەواری خۆماندا، که ڕۆنی کەره، هاته بەرهەم ئە وێ ڕۆژێ هەرچی لێی خورا و ئەوی دەمێنێتەوه خوێی دەکەن و هەڵیدەگرن بۆ قاڵ کردن.
بەشکم
[[به/2+ شك + ئم «زه میری: من» ] ]
«تب. بنت» تم: بەشکه.
بەشکه
[[ به‌/ 2+ شك + 1-ئه]
«تببنت.،» «ئەدی ئەگەر...، ئەگەر ئەگەرهاتوو...، ئەی که.... هات ووا....، تێبــ.ینی: 1» ئەم وشەیه هاوتای زۆره که هەر یەکەیان هێندێک دەنگیان «هێندێکیان له ناوەڕاست و هەموویان له دوایی» لێ زیاد کراوه، دەنگەکانی دوایی بە لای منەوه «زەمیر» ن، له ڕابردوودا «بەشکم» دەگەڵ بەشکوو بە پێی زەمیرەکەی دوایی مانای جیاواز بووه، بەڵام بەرەبەره ئەو فەرق و جیاوازییه لەناو چووه و هەموو وشەکان یەک مانایان بۆ ماوەتەوه. 2- تەلەففوزی ئەم وشانە ش گۆڕانی بەسەردا هاتووه بەلای منەوه له ڕابردوودا «بە، شکم = بەشکی من» گوتراوە و له قورسایی تەلەففوز خراوەته سەردەنگی «ش» بەڵام ئیێستا ئەم وشەکه... ج» وەکوو نیشانم داوه کەرتی «شک.» لەم وشەیەدا هەر «شک» ی عارەبییه، بە ڵام من خۆشم لەم «شک» ە به شکم. *بەشقم. بەشکم. بەشکێکم. بەشکێکو، بەشکوو، بەشکم. بەشکی.
بەشکۆ
[[ به/2 + شك + ئو «زه‌میری: ئێوه ]]
«تب. بنت» تم: بەشکه.
بەشکەم
[[به‌شكه‌ + ئم «زه‌ میری من» ]، ]
«تب.». «بنت.» تم: بەشکه.
لێک ئاشکرا بوون
[ [لەیەک + ئاشکرابوون] ]
«مستـ. لا.» ١- دەرکەوتنی حەقیقەتی دوو کەس، دوو دەستە یا زیاتر بۆ یەکتر.: هەر شەبەقی دا، دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا دەبن. ٢- یەکتر ناسینەوەی دو یا چەند کەسێ.: پاش ئەوەی تێک خوڕین لێک ئاشکرا بوون.
١- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ (ڕۆیین)]]
(ست.) وڵاغێکی بەرزە کە خێرا نەڕوا، گران بوڕوا و دەست و قاچی خراپ باوێژێ. خۆشڕەو.
١-ئەشکنجە
[[پهـ: شکه‌نجه‌ک]]
«نا.» ۱- ئازار و ناڕەحەتیی ماددی و مەعنەوی. «لە ئەشکنجەی شکنجی زولفی ئەو بێ وەعدە موڕغی دڵ» «دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا» «نالی» ۲- تمـ: ئەشکەڵە/۳.
٢- ئیشکەڕۆ
[[ئیشکە + ڕۆ= ڕووبار]]
(ست.) حاڵی ڕوووبارێکی هەندێ وەخت ئاوی پێدادێ و کاتێکیش وشکی دەکا.
٢-ئەشکنجه
[ ]
«نا.»، «سنـ.» ۱- ئامرازێک بۆ جزوبەندی کتێبــ.ان جاران لا تەختە دروست دەکرا و ئێستاش ئی ئاسن هەیە. تێبــ.ینی: دوو پارچە تەختەی ئەستوور، نیزیکەی ۲۰سانتیم پان و۵۰ ش درێژ، یەکێکیان دوو میلی ئاسنی بڕغووی مارپێچی «جاران داری لەلە کراو» ی لێ قایم دەکرا و ئەوی تری بەسەردا دەگیرا، کتێبــ.یان دەخستە نێوانی هەردوو تەختەکەوە و بە سەرە بڕغوو توندیان دەکرد و کتێبــ.ەکەی ڕێک دەگوشی ٭ماووش، مەنگەنە، ئەشکەڵە/۱. ۲- ئامرازێکە لە ئاسن دروسن کراوە و دارتاش و ئاسنگەر و... بەکاریدێنن بۆ توند وەستاندنی شتێک، تا بە بڕبەند لێک و لووسی کەن یا بە مشار بیبڕنەوە یە هەر مەبەستێکی تر. ٭گیرە، مەنگەنە.
پێ ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ئاشکرا کردنی مەسەلەیێکە، بە هۆی کەسێکەوە کە ئاگای لێ هەیە. جا بە هەوڵ و تەقەلا، یا بە هەر شێوەیێکی تر بێ.: بە زەبری تێڵا، دزێکەیان بە خدر ئاشکرا کرد. هیتلەرێکان پارتیزانەکانیان سەرەوبن هەڵداوەسی، هێشتا نەیاندەتوانی هیچیان پێ ئاشکرا کەن.
باوێشک دان
«مست.، لا»، «کعر.» تووشی حاڵەتی باوێشک بوون *باوێشک هاتن.: مچۆل بەم نیوەڕۆیەش هێشتا خەواڵووه و باوێشک ئەدا.
باوێشک هاتن
«مست.، لا.»، «مک.» تم: باوێشکدان:: باوێشکم دەهاتێ، باوێشکم دێنێ.
بژیشک
[[ب/2+ژی «ژین» +شك «چك» ]]
«بک.» دوکتۆر، حەکیم ئەو کەسەی نە خۆشان چاک دەکاتەوه. تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیان له «پزیشک» کوردی تره.
ئانیشک
«نا.» ١- ئەو جمگەیە کە باسک و قۆڵی ئادەمیزاد تێکدەکاتەوه، ئەو شوێنەی دەستی ئادەمیزادی لێ دەنوشتێتەوە. ٢- ئەو شوێنەی لە قۆڵی کەوا و چاکەت و... دا دەکەوێتە بەرامبەر ئانیشکی دەست.: ئانیشکی چۆغەکەی پینەی لێدراوە. * «بکـ.» ئەنیشک، عەنیشک.
ئاڵشک
«؟»، «نا.»، «سنـ.» تمـ: زوقم «مخـ: جـ ١، ل ــ ٣٠».
ئیشک
[[ست: هوشکە. پە. هوشک]]
(س.) ١- شتێک یا جێگایەک ئاوی نەبێ، شەی نەبێ، نمی نەبێ. کانی ئیشک، دەشتی ئیشک، تفی لە زاریدا ئیشک بۆ. ٢- حاڵی شتێکی لە پێشدا تەڕایی تێدا بووبێ، پاشان نەیمابێ. گییای ئیشک، هەنجیری ئیشک. ((دارێکی بە تەڕی دانەیە بە ئیشکی دانایێ)). ٣- (مج.) ئینسانی لاسار و دوور لە مجامەلە. پیاوی هێندە ئیشک هەر نابێتەوە. ٤- (مج.) دانیشتنی دۆست و برادەر بە بێ خواردنەوە. هەروا بە ئیشکی دانیشتن ناخۆشە با پێکێ بخۆینەوە. ٥- (مج.) بێ پێخۆر. نانی ئیشکی، سێ نانی بە ئیشکی خوارد و چواریش بە دۆوە. * وشک، ویشک، هیشک.
ئیشک بوون
(مست. لا.) ١- بڕان و بڕانەوەی ئاوی ڕووبار و کانیاوان. هەموو ساڵێ لەو مانگەدا کانی (پیرمەلەک) ئیشک دەبێ. ٢- نەمانی نم و شەی تەبیعی لە شتێکدا. بزانە! تووتنەکە ئیشک بووە؟ داری شەخسەکانی سیتەک هەموو ئیشک ببوون کەس نەیدەوێرا دەستیان بۆ بەرێ. ٣- مردنی گییا و گۆڵ و دار و درەخت و کشتوکاڵ لەبەر بێ ئاوی یا هەر هۆیەکی تر. ئەم بێستانە بۆچی ئیشک بووە؟ پەڵە تووتنەکەی کوێخا تۆفیق ئیشک بووە. ٤- (مج.) لە جووڵەکەوتن. کابرا وەها حەپەسا هەر لە جێی خۆی ئیشک بوو.
ئیشک بوونەوە
(مست. لا.) ١- نەمانی شوێنەواری تەڕی لە هەر شتێکا کە خۆی لە ئەسڵا تەڕایی نەبێ و لە کاوە تەڕبووبێ (شۆرابێ، ئاو یا شتێکی دیکەی پێدا ڕژابێ، کەوتبێتە ئاوەوە...) کراسەکەت بەرە هەڵیخە هەر ئێستا ئیشک دەبێتەوە. ٢- پەیدابوونی ئیشکانی لەسەر زەوی. دنیا هەمووی ئیشک بۆتەوە کەچی ئەم دێبەرەی ئێمە هەر وەکوو خۆیەتی.
ئیشک هەڵاتن
[[ئیشک + هەڵ + هاتن]]
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئیشک و برینگ
[[؟]]
(ست.) هەر شتێکی هیچ تەڕایی تێدا نەبێ. کچێ بڕۆ هەی مەکرباز! قوڕی چی؟ دنیا ئیشک و برینگە.
ئیشک کردن
(مست. مت.)، آ) نەهێشتنی تەڕایی لە شتێکدا کە خۆی تەڕایی هەبێ، بە هەر هۆیەکی لەلاوە. لە کوردستان گەلێ میوە و گیا و گۆڵ ئیشک دەکەن و هەڵیدەگرن بۆ زستانێ. ب) بە کارێکی مەعنەوی ( بەد قەدەمی، چاوپیسی، بێ شانسی...) خیر لە کارێک یا شتێک بڕین، کەڵک پێوە نەهێشتن. ((بچێتە سەر سیروان ئیشکی دەکا)). ٢-(مست. لا.) آ) تم: ئیشک بوون. هەموو ساڵی لەم مانگەیدا کانی پیرەمەلەک ئیشک (ئیشکی) دەکا، ب) بڕانی شیری مەڕ و بزن و مانگا و... مانگاکەی ماڵی حاجی شەریف ئیشکی کردووە.
ئیشک کردنەوە
(مست. مت.) نەهێشتنی تەڕایی لە سەر شتێکی کە لە لاوە تەڕ کرابێ یا تەڕ بووبێ. دە وەرنە نیزیک سۆبەکە خۆتان ئیشک کەنەوە، ها! ئەوە خاولی دەموچاوی پێ ئیشک کەوە. ٢- (کن.) پاشەکەوت کردن، دەست پێوەگرتن، لەچەری کردن. بە قوربانە! لیرەکان دەست لێ مەدە هەر ئیشکیان کەوە. هیچ خەرج ناکا هەر خەریکە پارەکانی ئیشک دەکاتەوە، ئەم منداڵانەی لە برسان ئیشک کردۆتەوە. تێبــ.- بەکارهێنانی ئەم وشەیە بەم مانایانە، سەر کۆنەی تێدایە.
ئێشک
(نا.)،(کعر.) کاری ئاگا لێبوون و پارێزگاری کردنی شتێ. *(کئێر.) کێشک. تێبــ.- بە لای منەوە ئەم وشەیە لە (ئێشک ئاغاسی) تورکی دەورەی عوسمانی بە مەعنای (پاسەوانی ئەرەمسەرا) وەرگیراوە.
ئێشک گر
[[ئێشک + گر (گرتن)]، [تو. کو.]]
(نفا.)، (سفا.) (کعر.)، (تت.) تم: ئێشکچی.
ئێشک گرتن
(مست. مت.)، (کعر.) ١- ئاگا لێبوون، پاراستنن، پاس کردن. ٢- بە دیار شتێک و کارێک یا کەسێکەوە بوون. (ماندووی سەر خەوێک بشکێنە لە لام)) (( ئێشکت ئەگرم، مەترسە، ئازام)) (پیرەمێرد-٤٢٠). ٣- بە دیار ژنی زەییسان و منداڵەکەیەوە شەو تا ڕۆژ دانیشن تا (ئاڵە) و (شەوە) دەستیان لێ نەوەشێنن. ((ئێشکت ئرگرم نەک چل شەو، چل ساڵ)) ((لە ترسی شەوە و ترسی دایکی هاڵ)) (سەلام-١٤٤). *(کئێر.) کێشک کێشان.
ئەشک
[[فر].]
«نا.» تمـ: ئەسرین. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە هەرچەندە فارسی ڕووتە بەڵام لە شێعری کلاسیکی کوردیدا زۆر دەکار کراوە. «هێندە ڕاوەستا لە داوێن، ئاوی فرمێسکی فیڕاق» «بۆیە وێستا ئەشکی دیدەم، قەترەیێکە و سەد حوباب» «ئەدەب» «لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم» «بە تەدریج ئەشکی خوێنینم دەکا کەم» «سالم: گمـ- ٨٦» «ئەشکم لەگەڵ عەشقمە تفڵێکی فەهیمە» هۆشم لەکن خۆشمە پیرێکی نەزانە» «نالی»
باسریشک
[[3- با / 1+ سریشك (= فرمێسك)]]
(نت،)، (مک) کڕێوە و باران بە (با) وە.
باوێشک
[[؟]]
«نت.» داپچڕانی دە می ئادەمیزاد لەخۆیەوه. تێبــ.- حاڵەتێکه لەبەر حەز لە خەو کردن، خەواڵوویی یا خوماری بەسەر ئینساندا دێت و دەمی لەخۆیەوه بەش دەبێتەوه. ئەگەر لەبە ر خەو یا خەواڵوویی بێ، پیاو خۆی لەبەریەک د کێشێتەوه و دەستەکانی بەم لاولادا لەبەریەک بڵاو دەکا و دەیانهێنێتەوه سەر سینگی و هەندێ جار مستەکۆڵەیێکیش له سینگی خۆی دەدا.
بزن مشک
«نت.»، «سنسیه.» تم: بزن مژه، تێبــ.- بەلای منەوه ئەم وشەیه لەپێشدا بزن مژه [ بزن + مژ «مژین» + 1- ئەک/3] بووه، وردە ورده «ئە» ی «1- ئەک /3» سواوه و بۆته «بزن مژک»، ئەوجار دەنگی «ژ» لە جیرانەتی دەنگی «ک» دا بۆته «ش». بەڵام له وشەی «بژن مژه» ی موکریانیدا دەنگی «ک» ی «1- ئەک/3» کەوتوه.