تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشکرا
[[ ستـ: ئاڤیشیە. و هەئیتهیە. پهـ: ئاشکاراک.] ]
«سـ.» چلۆنایەتی کار، مەسەلە یا شتێک کە ئەوەندە ڕوون و بێ گرێ و گۆڵ بێ، پیاو بە هاسانی سەرە و دەری لێ بکا و تێی بگا.: ئاشکرایە خوێندن باشە. وەک ڕۆژ ئاشکرا بوو ئەو کارە سەر ناگرێ. // نهێنی. تێبــ. ــ پوورداوود ئەم وشەیە دەباتەوە سەر ئەو وشانەی لە سەرەوە نیشانمان داون «تمـ: پد. یگد. جـ ٢ - ل ٨٣/ ١٢٠ / ٣٣٧» و ژابا «تمـ: ل - ١١» هەر «ئاڤیشیە» ی نووسیوە مووبەد فیرووز ئازەر گوشەسب بۆ ئەم وشەیە وشەی «ئەشکەرە» ی هێناوە و دەشنووسی: «لە کوردیشدا «ئاشکار» دەڵێن». (تم: بخشی از فرهنگ اوستا-١٥).
ئاشکرا بوون
[[ مستـ. لا. ]]
١- دەرکەوتنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک. ٢- لاچوونی پەردە لە سەر ئیشێکی نهێنی. ٣- ڕوون بوونەوەی مەسەلەیەک.: ئیمڕۆش نەبێ سبەینێ هەر ئاشکرا دەبێ. بەم کردەوەیان ئەوانی پێشووشیان لێ ئاشکرا بوو. ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووە دوژمنی میللەتی کورد کێیە.
ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەرخستنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک لە لایەن کەسێکەوە. ٢- داماڵینی پەردە لە سەر کارێکی تا ئەو کاتە کەس نەیزانیبێ. ٣- ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک: کەس بە جێگای چاپخانەکەی نەدەزانی خولە ئاشکرای کرد. کەس ئاگای لەم کەین و بەینە نیە تۆ بۆ چی ئاشکرای دەکەی. حوکمی زاتی مەسەلەی کوردی بۆ دنیا ئاشکرا کرد.
ئاشکرایی
«حمسـ.» چلۆنایەتی شتێ یا کار و مەسەلەیێکی بێ گرێ و گۆڵ. سادەیی و ڕوونی و بێ پێچ و پەنایی.: ئاشکرایی لەمە زیاتر! کە خۆی پێی لێدەنێ.
ئاشکرایی لێ گوتن
دەرخستنی نهێنی مەسەلە و کارێک، کە دوو یان چەند کەس بیزانن، لە لایەن یەکێک لە خۆیانەوە. : ئاشکرایی لێ بڵێ با بە خۆیدا بشکێتەوە. * ڕاستی لێ گوتن. ئیعتیڕاف لە سەر کردن.
بانگی محەممەدی به ئاشکرا خۆشه
بە ئاشکرا
«بنتـ.» ١- بێ پێچ و پەنا. ٢- بێ دەڕوو دامان. ٣- بە دەنگی بەرز. ٤- بێ داپووشین و پەردەبەسەردادان.: ئەمریکا بە ئاشکرا شەڕ بە دنیا دەفرۆشێ. ● «بانگی محەممەدی بە ئاشکرا خۆشە» : کاری چاک نابێ بشاردرێتەوە. «مانگا بە دزی کەڵ دەگرێ، بە ئاشکرا دەزێ»، هیچ شتێک تا سەر دە پەردەدا نامێنێتەوە.
بەئاشکرایی
«بنتـ.» تمـ: بە ئاشکرا «ئاشکرا».
لێک ئاشکرا بوون
[ [لەیەک + ئاشکرابوون] ]
«مستـ. لا.» ١- دەرکەوتنی حەقیقەتی دوو کەس، دوو دەستە یا زیاتر بۆ یەکتر.: هەر شەبەقی دا، دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا دەبن. ٢- یەکتر ناسینەوەی دو یا چەند کەسێ.: پاش ئەوەی تێک خوڕین لێک ئاشکرا بوون.
پێ ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ئاشکرا کردنی مەسەلەیێکە، بە هۆی کەسێکەوە کە ئاگای لێ هەیە. جا بە هەوڵ و تەقەلا، یا بە هەر شێوەیێکی تر بێ.: بە زەبری تێڵا، دزێکەیان بە خدر ئاشکرا کرد. هیتلەرێکان پارتیزانەکانیان سەرەوبن هەڵداوەسی، هێشتا نەیاندەتوانی هیچیان پێ ئاشکرا کەن.