تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسەوار
[[ ؟ ]]
«نتـ.»، «مکـ.» نیشانەیێکی ماددی کە لە کەسێ، خێزانێ، عەشیرەتی یا نەتەوەیێک و گیاندارانی تر دەمێنێتەوە و بەڵگەی بوونیانە.: هەیهوو! چەند لە مێژە مردووە هەر ئاسەواریشی نەماوە. گەلێک نەتەوە لە مێژوودا ناویان هەیە بەڵام ئێستا ئاسەواریان بڕاوەتەوە. □ «کشە، کش!، ڕەببی ئاسەوارت بڕێ» «ڕستەیێکە بۆ دەرکردنی مریشکان بە کار دێت».
ئاسەڕ
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئاستەڕ
ئاوی چاوسەندن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.»، «سیمـ.» ترساندن و تۆقاندن، ترس وەبەر کەسێک نان، چاوترسێن کردن. * ئاوی چاودان/٢، «سنـ.» ئاوی چاوسەنن.
ئاوەسەر
[[ئاو+ئە+سەر]]
«نتـ.، ستـ.»، «سنـ.» زەویەکی ئاو قووت نەدا و کە ئاویان لێ نا لەسەری بمێنێ و پێیدا نەچێتە خوار. ٭ڕەقەن.
ئێسەتێ
(بنت.)، (سن.) تم: ئێستە.
ئەحسەن
[[=عا.: احسنت]]
«ئمـ.»، «کئێر.» چاکت کرد زۆر باشە، ئافەرین.
ئەسەر
[[=عا.: اثر] ]
«نا.» ۱- نیشانە و بەڵگەیەکی بوونی شتێک لەوەختێکا و لە شۆێنێک پێشان بدات. «دیدەم هەموو شۆراوە بە شووراوی سریشکم» «لەم لەوحە نیگارینە، نە عەین و نە ئەسەر ما» «نالی: گمـ- ۹» ۲- شوێن پێ، چێ پێی ئینسان و گیانداری تر. «وەک نافە کە بووبێ لە غەزاڵی خۆتەنی گوم» «خۆی بێ ئەسەر و ماوە لە ئاهوو ئەسەری سوم» «ئەدەب: گمـ_۴۴» ۳- ئەنجام و نەتیجەی کارتێکردنی شتێ یا کارێ لە کەسێ یا شتێکی دیکە.: هەرچی نەسیحەتی دەکەین بێ ئەسەرە ٭هەتەر.
ئەسەر لێکردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» کارتێکردن: ئەم کارەساتەشی بەسەرهات کەچی هیچ ئەسەری لێ نەکردووە. ٭تەئسیر.
ئەسەف
[ [= عا.: اسف] ]
«نا.»، «کعر.» پێ ناخۆشی، دڵگرانی. «حەسرەت و داخ و ئەسەف، سەد ناڵە و ئاهـ و فغان» «بۆ ڕەئیسی شێخ و سادات و ئەمیری کوردەکان» «سەلام- ۱۵۷» : زۆر جێگەی ئەسەفە تۆ ئەم قسەیە دەکەی. ٭ئەفسووس، داخ.
ئەسەف کردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. لا.»، «کعر» دەربڕینی داخ و ئەفسووس، نیشاندانی پێناخۆشی لە کار و کردەوە و ڕووداوێک.: ئەسەف دەکەم کە هێشتا نەمتوانیوە تێی بگەیێنم، ئەسەفی دەکرد کە هەرچی دەکا بۆی حیساب ناکرێ.
ئەمەگ بەسەرەوە بوون
ژێرباری کەسێک بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی کە پێیەوە ماندوو بووە. ((ڕەفیقینە ئەمە زۆرمان ئەمەگی ئەو پیاوەی لەسەرە...)) (تحفە: ج١-١٩٨).
ئەکسەر
[[=عا.: ئەکسەر]]
(س.) تم: ئەغڵەب. ئەکسەر وەختی لە چاخانە بۆ دۆمینە ڕادەبوێرێ.
بان بەسەر دەبانێ، بەقوون نابانێ
1) بە مەڕێ دەگوترێ که بەرخ وەخۆ بگرێ و بیلێسێتەوه بەڵام نەیەڵێ بیمژێ. ب»، «کن.» ژنێکی تەواو ڕام نەبووبێ و خۆی بە دەست مێردەوه نەدات. تێبــ.- ١- ئەم وشەیه بەو شێو ەیه که له مەتەڵەکەی سەرەوەدا دەکار کراوه، دەبێ لە مەسدەرێکەو ه هاتبێ، هەروەکوو دەڵێن دەنازێ له مەسدەری «نازین» یا دەبارێ لەمەسدەری «بارین»، کاتێ دەشڵەین «دەبانێ» یا «نابانێ» بەو جۆرەی له مەتەڵەکەدایه، دەبێ بڵەین دەبانێ لەمەسدەری «بانین» هاتوه، بەڵام ئەم مەسدەره لازمه قەت نەبیستراوه، ب» ئەوەندەی پێم شک بێ لەو مەسد ە ره نەبیستراوه یا گوم بوه. ٢- وشەی «بانۆک» و «نەبان» کەوتوونهوە و له مەتەڵەکەشدا له حاڵەتی مزارعی «دەبانێ» و «نابانێ» دا د ەیبینین.
بردنەسەر
[[ بردن+٤-ئه/٣+سه‌ر ]]
«مست. مت.» ١- تەواو کردن، جێ بەجێ کردن، بەجێ گەیاندن.٢- «مج.» سه پاندن ئاخری قسەی خۆی برده سەر.
برەوسەندن
«مست.، لا.»، «سیه.» 1- ڕەواج پەیدا کردنی کاڵایەک. 2- گەرم بوونی بازار و زۆر بوونی سەودا و مامەڵه تێیدا. 3- قەدر و حورمەت پەیدا کردنی کەسێ.* «مک.» وەبرەوکەوتن.
بووسەدانانەوه
[[1-بووسه= دانانه‌وه]]
مست. مت.» خۆ شاردنەوەی کەسێ یاکەسانێ له شوێنێکی نەدیو به نیازی دەگیرخستن و پەلاماردانی دوژمن «لەشەڕا» یا ڕێبوار و کاروانی «بەنیازی ڕووت کردن.
بەتەوسەوه
[[به‌/8+ته‌وس+3-ئه‌وه/]]
بنت.» قسە کردن بەشێوەیەکی وا که بۆنی گاڵتە پێکردن و به سووک تەماشاکردن و تانووتی تێدا بەدی بکرێت.
بەد پەسەن
ست.»، «سن.» تم: بەد پەسەند.
بەد پەسەند
ست.» «کئێر.» 1- کەسێکی به هاسانی هەموو شتێکی وەبەر دڵ نەکەوێ. 2- کەسێکی که له هەڵبژاردنی شتێ یا کەسێکی له هەڵبژارنی شتێ یا کەسێکی خراپ هەڵبژێرێت.* «سن.» بەد پەسەن.