تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برۆی سێ تاق
«نت.» ئەو برۆیەیه که له نێوانی دوو برۆیاندا «لەو جێگایەی لووت دەبڕێتەوه و ناوچاوان دەست پێدەکا، ئەوەنده تووک هەبێ هەردووکی تێکەڵ کردبنەوه. «دلبەرا ! پەی ڕۆی فێڕاقت دڵ دەناڵێ وەکل ڕوباب + بەو دوو ئەبرۆیی سێ تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب.» «؟» .
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
برسێتی
[[برسی+ئه‌تی]]
«حمس» حاڵەتێکه که ئینسان پێویستی به خواردن هەبێ. «برسێتی ڕەگی هاری پێوەیه» «پەندی پێشونیان» *برسیایەتی. «بک.» برسێتی.
بەربەسێڵ
[[به‌ر «به‌رخ/1» +به/+سێڵ «ساج» ]]
« «نت.» «مک.» چێشتێکی هەندێ مەڵبەندی کوردستانه یا گۆشتی بەرخ لەسەر ساج به ڕۆنی کوردی سوور دەکەنەوە و ماستی مە ڕانی بۆ خاو دەکەنەوە و بە سەریدا دەکەن. * «کی.» قوڕاو.
ئاوسێ
[[ئاو+سێ «نیسێ» ] ]
تمـ: دراوسێ.