تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسیری
[[ئه‌سیر+ئی]، [عا. کو.] ]
«حمسـ.» تمـ: ئیێخسیری «لە حەق لامەدە هەر حەق ببێژە» «ژاری ئەسیری و دیلی مەچێژە» «سەلام- ٦٢»
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
باپەسیو
[[با + پەسیو]]
(نت.)، (مک.) تم: با پەنا.
برسیایه تی
[[برسی+ئایه‌تی/١]]
«حمس.»، «مک.» تم:برسێتی.
بەرسیله
[[؟]]
«نت.»، «کعر.» ترێیەکه هێشتا ئاوی تێنەگەڕابێ و شیرین نەبووبێ. تێبــ.ینی: آ» من زیاتر بۆ ئەوە دەچم کە «سیله» لەم وشەیەدا هاوتای «شیرە» بێ، جا یا بەسەر زار و زمانەوە وای بە سەر هاتووه یا خۆ شکڵێکی کۆنتری «شیرە» یه. ب» بەرسیله ماددەی «ترشی تارتارات» ی تێدایه و ترشه. له کوردەواری دەیکەنه هێندێ چێشتانە وه تا ترشیان بکا و بۆ دابەزاندنی گەرمای لەشی نەخۆش بەکاری دێنن. پەسیره، پەسیله. «کئێر.» قۆره. «سن.» هاڵه.
برسی
[[په:گورسه‌ك]]
«س.» حاڵێ ئەو کەسەی هەست دەکا پێویستی به خواردن هەیه. * «بک.» برچی. «جنو.» وورسی. // تێر.
ئەتڵەسی
۱- «سـ.» هەر شتێکی شێوەی ئەتڵەس بدا، چ لە باری نەرم و نۆڵی یا ڕەنگ و بریق و باقەوە. «وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو» «هەر لە جێ ڕاستەوە بوو، دامەنی گرتم وەک هار» «ڕەزا_۱۷». ۲- «نا.»، «مکـ.» گیایەکە، بۆ جوانی لە باخچەی ماڵان دەیچێنن، گوڵێکی هەیە وەکوو شێپوور، تەنک و ناسکە، بۆنی خۆشە، ڕەنگی: سپی، سوور، عابی، بنەوش و ئەبڵەقە. ۳- «نا.»، «کعر.» یەکێکە لە پێنج ئوقیانووسەکەی دنیا.
ئەحواڵپرسی
[[عا. کو.]]
«حمسـ.» ۱- پرسیار لە ساغ و سڵامەتی و نەخۆشیی کەسێک. ۲- پرسیار دەربارەی چۆنیەتی ژیان و کار و گوزەرانی یەکێک. «... شێخ کە ئەحواڵپرسی و خۆش هاتنی مەلە جەلالی کرد...» «قزڵجی: پێکەنین_٦۲».
ئەختەر شناسی
«حمسـ» تمـ: ئەستێرە ناسی.
ئەساسی
[[عا.]]
«سـ.» ۱- هەر شتێکی پەیوەندی بە بناغەی کارێک یا شتێکەوە هەبێ.: قانوونی ئەساسی. ۲- بەشێک لە کارێ یا مەسەلەیێ کە لە بەشەکانی تر کاریگەرتر بێ، موهیمتر بێ.
ئەستێرە ناسی
۱- «نا.». لێک دانەوە و حیساب کردنی هات و چۆ و هەڵاتن و ئاوابوون و بەرز و نزم بوونەوەی ئەستێرەکان و هەڵدان و هەڵێنانی ئەو کارەساتانەی بە پێی ئەم حیسابانە ڕوودەدەن. تێبــ.ینی: ئاشکرایە ئامانجی ئەم زانستە لە ڕابردوودا دەگەڵ ئێستا لێک جیاوازن. ۲- «حمسـ.» کاری زانایەکی ئەستێرە ناس. ٭ئەختەرشناسی، حیسابگەری.
ئەڵڵاوەیسی
[[؟]]
(نت.)، (کعر.) یەکێکە لە هەواکانی کلاسیکی مۆسیقای کوردی. تێبــ.- ئەم هەوایە یەکێکی لە هەواکانی پێش ئیسلام، ناوەکەی جەڕاندراوە. پڕۆفسۆر (گل سرخی) مۆسیقازانی ئێرانی لە ئاخروئۆخری سالی ١٩٧٢دا، لەسەر ئەم هەوایە دوور و درێژ لە ڕادیۆی تارانەوە قسەی کرد، ناوە کۆنەکەشی گوت، بەداخەوە حاڵی نەبووم.
باریک و بنێسی
(نت.)، (کعر.) ١- لاوازێکی لەبەر نەخۆشی تووشی کەسێک دەبێ و ڕۆژبەڕۆژ کزتر و زەبوونتری دەکا. خدر لێی پیسی کردووە و داوێتە باریک و بنێسی. ٢- تم: ١- ئازار (ئازاری سیل) *(مک.) بنێسی. سەبنێسی. (جنو.) باریکۆ.
باستانناسی
(حمص)، زانستی ئاساری کۆن(علم الاثار).
بنێسی
[[؟]]
«نا.»، «مک.» تم: باریک و بنێسی.