تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازاری سی
[[ ئازار + سی ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: / ئازاری سیل [ئازار + ١- ئی + سیل = عا.: سل]، «کو. عا.»، «نتـ.»، «مکـ.» ناخۆشییەکە زیاتر لە سیپەلاک دەدا و پیاو زوبوون دەکا و تا دێ باریکتر و بێ هێز تر دەبێ و ئوگەر چارەی نەکا دەیکوژێ. * ئازاری سی، تەبەرکوڵۆز «فرەنسی»، دەردەباریکە، سیل، سیل و دیق. تێبــ. ــ ئەم نەخۆشیە بە هۆی «باسیل» ێکەوە پەیدادەبێ کە لە ئالکۆل و ئاسیدا خۆ رادەگرێ، دەتوانێ لە هەموو ئەندامەکانی لەشا سەر هەڵبدا. بەڵام زیاتر لە ناو «سی» پەیدا دەبێ. باسیلی ئەم نەخۆشییە چونکوو «کۆخ» ی ئەڵمانی دۆزیوێتەوە مەشهوورە بە «باسیلی کۆخ» لە بەڵغەم و تفی نەخۆش و ئەو ئەندامەی کە تووشی هاتووە دەبیندرێ. میکرۆبی سیلی پاتاڵ ــ گا، مانگاــ لە ئینسانیش کار دەکا و خواردنەوەی شیری مانگای سیلاوی پیاو تووشی ئەم نەخۆشییە دەکا. جاران سیل دەردی بێ دەرمان بوو زیاتر بە ڕۆنی ماسی دەرمان دەکرا، بەڵام ئێستا باش چارەی دەکرێ.
ئاسیا
«نا.» یەکێکە لە پێنج ئیشکانییە گەورەکانی دنیا، بە تەواوی لە بەشی «نیوەی باکووری» کورەی زەویدا هەڵکەوتووە، لە هەموو ئیشکانییەکانی تر گەورە ترە و ٤٤ میلیۆن کیلۆمەتری چوار گۆشە پانە و لە هەمووانیش خەڵکی زۆر تر تێدایە. «١٩٠٠ میلیۆن کەس، لە ساڵی ١٩٦٩ ــ تمـ: لاڕووس ــ ١٠٤٢».
ئاسیاو
[[ پهـ: ئاسیاپ]، [ئاس «لە ئاسانە: ستـ = بەرد» + ١- ئی + ئاو] ]
«نتـ.» تمـ: ئاش.
ئاسیاوان
[[ ئاسیاو + وان ]]
ئاسید
«فرەنسی»، «کئێر.»، «نا.» تمـ: ئەسید.
ئاسیدە
[ = عا.: عسیدە ]
«نا.»، «مکـ.» خواردەمەنییەکی شیرنە لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو دروست ئەکرێ. تێبــ. ــ ١- ئاردەکە لە ڕۆنا سوورئەکەنەوە و دۆشاوی دەکەن بە سەرا، لە سەر ئاگر دەمێنێتەوە تا باش تێکەڵاو دەبێ و پەیت دەبێتەوە. ٢- ئەم وشەیە لە موکوریان زیاتر لە ناو مەنگوڕان باوە.
ئاماسیان
«مسـ. لا.»، «جفـ.» تمـ: ئاوسان.
ئاماسیاگ
«نمفـ. لە: ئاماسیان» تمـ: ئاوساو.
ئاوسیان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاوسان.
ئاوسیاگ
«نمفـ.: ئاووسیان» تمـ: ئاوساو.
ئوقیانووسیە
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە پێنج بەشەکانی دنیا لە قاڕەی «ئوستوڕالیا» و لە چەند کۆمەڵە دوورگەیەک پێکهاتووە، کە لە ئوقیانووسی ئارامدا پەرش و بڵاون. هەشت میلیۆن و ۹۷۰هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ۱۹ میلیۆن نفووسی هەیە «۱۹٦۹»، تمـ: «لاڕووس_۱۴۴۴».
ئۆکسیجێن
[[ئینگلیزی]]
ئۆکسیژێن
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» یەکێکە لە عونسورە خۆڕسکاوەکان «شێوە فلز=لافلز» حیسابە، لە تەبیعەتدا زۆرە، هەوا، کە کورەی زەوی گرتۆتە ناو خۆی و گیان لەبەرانی سەر زەوی، بێ ئەو، دەخنکێن۲۱٪ی لەم عونسوڕە تێدایە، گازێکە لە سەرمای ۱۱۸ دەرەجە و ئەوشاری «زغت» پەنجا ئاتمۆسفۆڕدا دەبێتە تراو ڕەنگ و بۆن و تامی نییە و لە هەوا قورسترە.
ئیسیئناف کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- (کئێر.) داوای تەماشا کردنەوەی کێشەیەک کە لە پێشدا بریاری دادگای لەسەر دەرچووبێ. ٢- (کعر.) داوای تەماشا کردنەوەی بڕیاری دادگای تەمیز لەسەر مەسەلەیەک.
ئیسیوەت
[[؟]]
(نا.(مک.) تم: ١- ئاڵەت. هس. (بک.) ئیسۆت (بیبار). تێبــ.- زۆر لەوە دەچێ ئەم وشەیە ئەسڵی تورکی بێ و لە وشەی (ئیستی) ئازربایەجانی بە مانای گەرم و تیژ و ( ئۆت= گیا) پێکهاتبێ کە بەسەریەکەوە دەکاتە (ئیستی ئۆت) یانی (گییای تام تیژ)، ئازربایەجانی خۆشیان وشەی (ئیستۆت) بە مانای ئاڵەت بەکاردێنن.
ئیکسیر
(نا.) ١- داو و دەرمانێ کە پێشوونیان لایان وابوو (عناصر) دەگۆڕێ، وەک (مس بکا بە ئاڵتوون و...) ٢- (مج.) هەر شتێکی کەم دەست کەوێ. ((ئیکسیرە خاک و خۆڵی دەرمانی گەورە ماڵان)) ((حاجی). تێبــ.- ئەم وشەیە لە (کسیریۆن)ی یۆنانی ڕا خوازراوەتەوە بۆ زمانی عەرەبی و بۆتە (الاکسیر)، ئەو جار لە عەرەبی ڕا خوازراوەتەوە بۆ زمانانی فرەنسی و ئینگلیسی و کراوە بە (ئێلیکسیر).
ئێخسیر
[[مح. عا.: ئەسیر]]
(نا. س.) ١- سەرباز یە هەر شەڕکەر و چەکدارێکی تر کە لە شەڕا بە زیندوویی دەکەوێتە دەس دوژمن. ٢- (مج.) آ) هەر کەسێکی خرابێتە بەندیخانەوە. ب) ئینسانی فەقیر و بێ دەسەڵات و دەست و پێ سپی. *ئەسیر، دیل، یەخسیر، یێخسیر. ئێخسیرێکی زۆرمان گرت، لە ستالینگڕاد گەلێ سەربازی هیتلەر یەخسیر کران، تەماشای هەر دەڵەی ئێخسیری ڕۆمییە (زۆر فەقیرە).
ئێخسیری
(حمس.) ١- لە شەڕا کەوتنە دەست دوژمن. ٢- ٠مج.) بێ دەسەڵاتی، دەست و پێ سپیلکەیی. ئێخسیری گەلێ لەم حاڵە باشترە، حەوت ساڵان بە ئێخسیری ڕایبوارد. * ئەسیری، یەخسیری، ئێخسیری.
ئەساسییە
[[عا.: اثاث]]
«نا.»، «کئێرکەلو پەلی ناوماڵ، هەرچی بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵ پێویست بێ «ڕایەخ، پێخەف،...،...» ٭ئەسپاب/۳.
ئەسیر
[[=عا.: اسیر]]
«نا. وسـ.» تمـ: ئێخسیر. «ئەگەر بێ یادی زولف و چاوەکەت یەک لەحزە سابیر بم» «ئەسیری بەندی کافر، کوشتەیی بێدادی ساحیر بم» «وەفایی: گمـ- ۴۴»