تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆره سوار
[[1-بۆره/2+سوار]]
«نت.» سوارێکی نەناسراو، سوارێکی لات.
ئەسپ سوار
«ستـ.» کەسێکی سواری ئەسپ بێ، نەک وڵاغی تر. «من پڵاوخۆرم بە دۆ تێر نابم» «من ئەسپ سوارم بە کەر فێر نابم» «پیرەمێرد- ۲۱۴»
بووک سوار کردن
مست. مت.» بووک لەبەر ماڵی بابی سواری «مایین» کردن تەسلیمی بووکێنیان کردنی تا بیگوێزنەوه ماڵی زاوا. تێبــ.ینی: ئەم کاره تەنیا لەناوی شیرەتان و دەوڵەمەندانی شارانی کوردستان باو بوو، بووکی فەقیرو هەژاران به پێیان دەگوێزرایەوه
بۆرسوار
«نت.» پیاوێکی سوار ئەسپی «بۆر» بێ. تێبــ.- له لەهجەی «دیزفوولی» دا «بۆرسوار» به «لۆڕ» ان دەڵێن، له بەر ئەوەی که «لۆڕ» ەکانی خوزستان سواری ئەسپی بۆر دەبوون. «تم: معین، بورهان، بورهان، ج1، ل- 314» .
ئێسترسوار
(ست. نت.) ١- کەسێکی سواری ئێستر بێ. ٢- (کعر.) جەندەرمەی دەوری عوسمانی. تێبــ.- لەبەر ئەوەی وڵاغیان ئێستر بوو لە کوردستان دەسووڕانەوە، ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. *قاترسوار.