تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێرەی ڕۆژێ
«نتـ.» ئەستێرەیێکە دەگەڵ سپێدە سەر لە ئاسۆ دەردێنێ. «چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ، سۆفیان پێی دەچنە نوێژێ» «فولکلۆر» ٭ئەستێرەی بەیان. ئەستێرەی سەرشان_ «نتـ.»، «تتـ.» شتێکە لە مەعدەنی زەرد یا سپی، لە شێوەی ئەستێرە دروست دەکرێ، ئەفسەرانی لەشکریی هەر دەوڵەتێک بەپێی گەورە و بچووکییان و بەو جۆرەی قانوونی وڵاتەکەیان دایناوە چەند دانەیێکی لەسەر شان یا جێگەی تریان دادەدروون.: ئەم ئەفسەرە سێ ئەستێرەی لەسەر شانە، بێ قەزابی خۆ ئەستێرەمان لەسەرشان دانادرووی «نامانکەی بە ئەفسەر» منەتی چمان بەسەرەوە دەکەی؟ئەستێرەی سیوەیل_ «نتـ.» ۱- یەکێکە لە ئەستێرە نەگەڕەکان، لە جەنگەی گەرم و کاتی گەییشتنی میوەجاتا هەڵدێ، زۆر بە ورشە و گرشەیە. تێبــ.ینی: ئەم ئەستێرەیە دوای نیوە شەو سەر لە ئاسۆی کوردستان دردێنێ و دەگەڵ ئەستێرەی بەیان کەمتر فەرقی دەکرێ بۆیە کورد ناویان ناوە «کاروان کوژە» ۲- «کنـ.» نایاب، کەم دیار، کەسێکی کەم ببیندرێ: خۆی لێ کردووینە ئەستێرەی سیوەیل. «عاشق بووم بە ڕووی ئەستێرەی سیوەیل» «شۆرێ کەوتبووە، دڵەکەی پڕمەیل» «پیرەمێرد- ۱۵۱»
ئەستێرەی کلکدار
«نتـ.» جۆرێک ئەستێرەن کە کلکێکی کەم و زۆر درێژیان هەیە و ناوبەناو لە «منظومه شمسی» نیزیک دەبنەوە و دەبیندرێن، کلکەکەیان لە «غاز» و «هەڵم» پێکهاتووە. ٭«بکـ.» ستێرکی بدوو «تمـ: ژابا- ۹»، ستەیر دوڤ «تمـ: کفـ- ٦۸۹»، «گەڕووسی، کرماشانی» ئەسارەی دومدار «تمـ: دۆمۆرگان، لێکۆڵینەوەی زمانەوانیی لەهجەکانی کوردی- ۱۱۱». ئەستێرەی گەڕۆک_ «نتـ.»، «تتـ.» ئەو ئەستێرانەن کە بە دەوری ڕۆژا دەخولێنەوە، خۆیان هیچ ڕووناکییان نییە و نووری هەتاو ڕووناکیان دەکا، زەوی یەکێکە لەوان کە تا ئێستا «نۆ» یان ناسراون و تێکڕا پێیان دەڵێن «منظومەی شمسی» و بەپێی نیزیکی و دوورییان لە ڕۆژ ئەمانەن: عطارد «له هەموان نیزیکتره له ڕۆژ»، زوهرە، ئەرز «زەوی»، مریخ، مشتەری، زحل، ئۆڕانووس، نێپتۆن. هێندێ لەو گەڕۆکانە یەک یا چەند ئەستێرەیان هەیە کە بە دەوریاندا دەخولێنەوە و پێیان دەڵێن «مانگ»، زەوی یەک «مانگ» ی هەیە. ئەستێرەی مانگێ: «نتـ.» ئەستێرەیەکە دەگەڵ مانگ دەردەکەوێ و لەسەرەتای مانگدا زۆر لێی نیزیکە هەتا مانگ گەورەتر دەبێ، ئەیش زیاتر دوور دەکەوێتەوە. ئەستێرەی نەگەر: «نتـ.»، «تتـ.» ئە ئەستێرانەن کە لە جێگەی خۆیان نابزوون «لە مەدارێکدا ناسووڕێنەوە»، ئەمانە خۆیان ڕووناکییان هەیە وەکوو گەڕۆکەکان نەک هەر سارد بوونەوە، بەڵکوو گەرماییشیان زۆرە و سروشتیان وەکی هەتاوە. ئەوانەی زۆر لێک نیزیکن «نسبیا» لە شەوا کە ئاسمان ساف و بێ هەور و هەڵابێ، وەکوو پەڵە هەورێکی سپی دیاری دەدەن. «کاکەشان» یەکێکە لەو پەڵە هەورە مەزنانە کە ۱۸میلیون ئەستێرەی گەورە و بچووکی تێدا کۆبۆتەوە و هەر چەندێکیان دەورەی ئەستێرەیەکیان داوە و بوونە «منظومه» یەک چوار ساڵی پێ دەوێ تا «نوور» ی نیزیکتری ئەستێرەی نەگەڕ بگاتە زەوی، لە کاتێکدا دەزانین کە لە هەر سانییەیەکدا نوور ۳۰۰هەزار کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕێ.
ئەستێرە
[[ستـ: ستەر، پهـ: ستەر، ستار، ستارەک]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو جیسمانەی کە شەوانە وەکوو خاڵێکی بچووکی ڕووناک لە ئاسمان دەدرەوشێنەوە، بە گشتی دووجوورن: گەڕۆک، نەگەڕ. ۲- تمـ: ئەستێرەی بەخت: ئەستێرەی گەشە، ئەستێرەی بڵیندە، ئەستێرەیان لە کزییە ٭ «سنـ.»، «هو.» هەسارە «بکـ.» ستێر، ستێرک. ئەختەر. ئەستێرەی بەخت_ «نتـ.» ئەستێرەیێکی چارەنووسی ئینسانێکی پێوە بەند بێ ٭ئەستێرە/۲، ئەستێرەی تاڵع. تێبــ.ینی: بە شتێکی زانستی ئەستێرەناسیی کۆن وای دادەنا کە چارەنووسی دنیا و هەموو خەڵکی دنیا پەیوەندی هەیە دەگەڵ حەوت ئەستێرەی گەڕۆک «تمـ: _» کە تا ئەو کاتە ناسرابوون، بە پێی حیساباتێکی دوور و درێژ دەیان دۆزییەوە کە فڵان ئینسان لە ژێر سێبەری کام ئەستێرەدایە و کەی لە دایک بووە، ئەو ئەستێرەیە لە کامە «بورج» دابووە، ئەوسا چارەنووسی کابرا لە ڕووی گەڕانی ئەو ئەستێرەیە دیاری دەکرا، پاتشایانی کۆن بۆ ئەم مەبەستە و گەلێ مەبەستی تر، ئەستێرە ناسی تایبەتییان لە بارەگاکانیان ڕادەگرت. ئەستێرەی بەیان_ «نتـ.» تمـ: ئەستێرەی ڕۆژێ. ئەستێرەی تالع_ «نتـ.» تمـ: ئەستێرەی بەخت «ئەستێرەی تالع ڕووی کردە نەهات» «بێ شنە و سروەی شەماڵ کزومات» «پیرە مێرد_۳۲۰»
ئەستێرە ناس
[[ئەستێرە+ناس «ناسین» ] ]
«سفا.»، «تتـ.» ئەو کەسەیە سەری لە گەڕان و هەڵاتن و ئاوابوونی ئەستێران دەردەچێ ٭ئەختەرشناس، حیسابگەر. منجم.
ئەستێرە ناسی
۱- «نا.». لێک دانەوە و حیساب کردنی هات و چۆ و هەڵاتن و ئاوابوون و بەرز و نزم بوونەوەی ئەستێرەکان و هەڵدان و هەڵێنانی ئەو کارەساتانەی بە پێی ئەم حیسابانە ڕوودەدەن. تێبــ.ینی: ئاشکرایە ئامانجی ئەم زانستە لە ڕابردوودا دەگەڵ ئێستا لێک جیاوازن. ۲- «حمسـ.» کاری زانایەکی ئەستێرە ناس. ٭ئەختەرشناسی، حیسابگەری.
ئەستێرە ڕاکشان
«مستـ. لا.» بزووتنەوە و جووڵانی ئەستێرەی «نەگەڕ» ە لە شوێنی خۆی و خوشینی بە ئاسمانا بە خێرایی: چاوت لێ نەبوو ئەو ئەستێرەیە ڕاکشا. تێبــ.ینی: ئەو ئەستێرەی ڕادەکشێ لە جازبەی مەنزوومەی خۆی دەردەچێ، وێڵی «فضا» دەبێ و هەرچی هاتە پێشێ دەیداتە بەر، تا دەگاتە ئاتمۆسفۆڕی زەوی پڕش و بڵاو دەبێتەوە دەسووتێ، جار و بارە کە ئەستێرەکە زل بێ_ یا لەبەر هەرچێکی تر_ بتوانێ بێتە ناو ئاتمۆسفێڕی ئەرز، جازبەی ئەرز ڕایدەکێشی و لە شوێنێک دەدا قووڵی دەکا، ئەوەی پێیان دەڵین «بەردی ئاسمان» پاشماوەی ئەم کارەن.