تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیحساسات
[[عا.: احساس]]
(نا.)، (کئێر.) ئەو کەسەی کارەسات و ڕووداوەکان زوو کاری تێدەکەن و هەڵدەچێ، ئەوەی زیاتر بە دەنگی هەستەوە دەچێ تا عەقل. *(کعر.) عاتیفی.
ئەساسی
[[عا.]]
«سـ.» ۱- هەر شتێکی پەیوەندی بە بناغەی کارێک یا شتێکەوە هەبێ.: قانوونی ئەساسی. ۲- بەشێک لە کارێ یا مەسەلەیێ کە لە بەشەکانی تر کاریگەرتر بێ، موهیمتر بێ.
ئەساسییە
[[عا.: اثاث]]
«نا.»، «کئێر.» کەلو پەلی ناوماڵ، هەرچی بۆ ئاوەدان کردنەوەی ماڵ پێویست بێ «ڕایەخ، پێخەف،...،...» ٭ئەسپاب/۳.
ئیحساس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) هەست کردن بەو کارەساتانە کە لە لاوە روودەدەن و لە دەروونی ئینسانا دەنگ دەدەنەوە و کاری تێدەکەن. قاچی سڕبووە ئیحساسی گەرما و سەرما ناکا، کە لەسەر پشت ڕادەکشێ ئیحساسی ژان دەکا. * هەست پێکردن.