تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازووقە
[[ ئاز + ئووقە = ئووکە] ]
«نتـ.»، «مکـ.، کئێر.» دانەۆیلە و رۆن و خواردەمەنی تر کە بۆ چەند مانگ یا چەند ساڵ یا فەسڵێک لە ماڵ دادەنرێ.: ئازووقەی ئەو ساڵمان داخستووە، لە کوردەواری چەند ڕۆژێکی بمێنێ بۆ ڕەمەزان ئازووقەی تایبەتی ئەم مانگە دادەخەن. * تفاق، زەخیرە تێبــ. ــ دوکتۆر معین لە فەرهەنگی فارسیدا «جـ ١، ل ــ ٤٩» ئەم وشەیە دەباتەوە سەر «ئازووق، ئازۆق» ی تورکی، کەچی سەر و گوێلاکی وشەکە بە لای منەوە لەوە نەدەچوو. تا لە قامووسەکەی «ژابا JABA» دا «ل ــ٧» تووشی وشەی «ئازپێش، ئازچی» هاتم بە مانای «ئاشپەز، ئاشچی». هەروەها خوالێ خٶشبوو «پوورداوود» کە «گاتها» ئاویستای وەرگێڕاوە و لێکی داوەتەوە لە لاپەڕەی ٤٦ی بەرگی دووەمی «یادداشتهای گاتها» ئاوا دەڵێ: «... ئازووتی = ئازووئیتی: لە ئەسڵا بە مەعنای «چەوری» یە، بەڵام زۆر جار مەبەست خواردەمەنییە لە بەرامبەر خشویدە کە خواردنەوەیە...» جا ئەگەر «ئازووقە» لە «ئازووئیتی» ئاوێستایی وەرنەگیرابێ سەیرە.
ئازووقەداخستن
«مستـ. متـ.»، «کئێر.» کڕین یا پەیداکردنی خواردەمەنی، ئەوەندەی بەشی ماوەیێک بکا و عەمبار کردنی.