تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیزهار کردن
[[عا.: ئیزهار + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- ئاشکرا کردن، خستنەڕوو، وەڕووخستن. ٢- گوتن، بەیان کردن.
ئیزهارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)،(کئێر.) کاغەزێکە بازرگان و کاسب چلۆنایەتی کار و کاسبی، قازانج و زیانی خۆیانی تێدا دەنووسن و دەیدەن بە ئیدارەی ماڵیات بەردەرامەت (ضریبه الدخل)، یا دەربارەی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە بۆیان هاتووە دەیدەن بە گومرگ.
بزه
[[؟]]
«نا.0 پێکەنینی بێ دەنگ، زەرده خەنده. تێبــ.- ئەم جۆره پێکەنینه، جارو بار بۆ گاڵتەپێکردن و گاڵتەپێهاتن به کەسێ و به کردەوەیێ ڕوودەدا. «نرخی بزەیەک باره لەسەر لێوانم» «پارسەنگە دڵی گەرم و هەناسەی سەردم» «خەیامی هەژار - 23»
به یازه
[[؟]]
«نا.»، «سن.» کلکێکی شلک و ساوای هێندێ درەختان که لێیان دەبڕدرێ و له جێگە کی ترا دەچەقێنرێ «دەنێژرێ» و خۆی ڕێشه دادەکوتێ و دەبێته دارێکی سەربەخۆ. * قەڵەم. «تم: مردۆخ، ج1، ل- 216» .
بوولەرزه
نت.»، «نمک.» تم: بومه لەرزه.
بوومەلەرزه
[ بووم+3-ئه/2+له‌رز «له‌رزین» +5-ئه/1]
نت.» , «سن. کعر.» هەژان و لەرینەوەی توند و تیژ یا سووکی هێندێ شوێنی «گۆ» ی زەوییه. تێبــ.ینی: تا ئێستا هۆی ئەم هەژانه به ڕاستی نەزانراوه و لەم بابەتەوه ڕای جوورا وجوور له ئارادا هەیه. له کاتی لەرینەوەی زەویدا گەلێ جار دەنگێکی وەکوو گرمەی هەور یا تەقەی تۆپ دەبیسترێ، ئەو شوێنەی که لە کاتی بوولەرزەدا له هەموو شوێنێک توند وتیژ تر دەلەرێتەوه به زارا وەی زانستی پێی دەڵێن «کوانوو- کانوون- ی ناوەوه» و ئەو شوێنەش که له هەموو شوێنێکی دیکه کەمتر دەلەرەوێتەوه «کوانووی دەرەوه»، دووری ئەم دوو جێگەیه لێکتر له18 کیلۆ میتره.
بەرازه
[[به‌راز+5-ئه‌/1، ]]
«نت.» دوو ددانی گەورەیه که وڵاغی بەرزه پاش ئەو ی تەخت دەبێ و لە شیله پاک دەبێتەوه، لە تەمەنی 4- 6 ساڵیدا دەری دە کا.
بەرزه
[[؟]]
«ست.»، «بک.» تم: بزر.
بەرزه جوڕه
«نت.»، «سن.» حەشوورەیەکه وەکوو «کولله» وایه، بەڵام بچووکتره و ڕەنگی شینه، لەناو دەغەڵاندا دەژی، هەمیش ه زیقه زیق و جیرەجیر دەکا و دەنگی تیژه. «عا.»، زیز، سرار.* جڕجڕه. بەرزە چڕه.