تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی زمزم
«نتـ.» ئاوێکە حاجیان لە «مەککە» ڕا بۆ متفەڕک دەگەڵ خۆیانی دێنن.
ئەزمان
[[پهـ: ئوزڤان]]
«نا.»، «مەنگوڕایەتی، بکـ.» تمـ: زمان. «جنو.» زوان.
ئەزموو
«نمفـ: ئەزموون» تەجرەبەکراو، تاقی کراوەوە. «دۆی ئەزموو لە ماستی نائەزموو چاترە»
ئەزموون
[[ستـ: ئائیزما، پهـ: ئازمووتەن]]
«مستـ. متـ.»، «باڵەکایەتی» تەجرەبە کردن، تاقی کردنەوە. «... بێ ئەوەی بم ئەزمووی، چۆن دەڵێی بە کار نایەی؟»
بزماته
[[؟]]
«نا.»، «هل.» توێژێکی ئەستووره له ئەنجامی ئیشک هەڵاتنی خوێن لەسەر برینی لەشی ئینسان دەیبەستێ و نیشانەی خۆشەوەبوونی برینەکە یه. * «مک.» قرماغە. «سیەقرتماخە، قەتماخە.
بزمار
[[؟]]
«نا.»، «کئێر.، کعر.» شیشێکی پۆڵای بچکۆلەیه «نسبا»، سەرێکی تۆزێ پان کراوەتەوه و نووکەکەی تیژ کراوه، تەخته چەرم و ئەو جووره شتانەی پێ لێک قاییم دەکەن، لە دار و دیواریش دادەکوترێ وشتی پێوە هە ڵداوەسن. زۆر جووری هەیه: خڕ. چوار سووچ، سێ سووچ، ورد و درشت.* «سن.» بسمار. «بک.» بسمار، بزمار. «جنو.» میخ. تم: 3- بز/2.
بزمار لێدان
«مست. مت.» 1- «بزمار» لەشتێک داکوتان.:: وەستا گیان یەک دوو بزمارم بۆ لەو کەوشە بده. 2- «کن.» فێل له کەسێ کردن، فریو دان و دەست بە زاخاکردنی یەکێک.
بزمار ڕێژ
«ست.» حاڵی هەر شتێکی بزماری زۆر لە سەر داکوترابێ.
بزمار کوت
1- «نت.» هێشووی ترێ که بۆڵەکانی زۆر تێکچڕژابێ.2- «ست.» تم: بزمارڕێژ.
بزماره
[[بزمار+5-ئه/1]]
خرابوونی شوێنێکی پێستی ئینسان (زیاتر بەری پێ) و ڕەق هەڵاتن و ڕیشاڵ ڕیشاڵ بوونی. ) «سن.» بسمارە. «مک.» مێخەکە.
بزمک
«نت.»، «باڵەکایەتی» تم: بزمۆک. تێبــ.- ئەم وشەیه کاتێ لە دە م دێتەد ەر دە بێته دوو کەرتی «بز.» و» مک.» و له نێوان دەنگی «ب» و «ز» و هەرو ەها نێوان «م» و «ک» دا بزوێنه کوردی هەیه.
بزمۆک
[[بزم+ئۆك/2]]
«نت.»، «هل.» دارێکی بچکۆڵەیه به ئەندازەی قامکێک درێژ و ئەستوور دەبێ بەنی د وو سەرەوسەری دەخەن و دەیکەنه دەمی کاریلەی ساو و بەنەکانی لەشاخی دەبەستن، بۆ ئەوەی دایکی نەمژێ. *بزمک، بزمەک،«مک.» «سیهبڵامک. «سن.» دەمبەس، «جن.» بلۆمه. تێبــ.- ژابا «بزمک» ی به «دانەلغاو» مانالێداوەتەوه «تم: ژابا-٥٠». هس ٣-بز/٢.
بزمەک
[[بزم+ئه‌ك/6]]
«نت.»، تم: بزمۆک.
به خزمەت
[[به/8+خزمه‌ت]]
ست.» حاڵی کەسێکی له پیاوەتی خۆیەوه مشووری خەڵک بخوا و به خەمیانەوه بێ و له ئیش و کاریاندا یارمەتیان بدا. 2- کەسێکی به ڕووخووشی میوانداری ئەو کە سانه بکا که ڕوو دەکەنه ماڵی. ئەوەی زۆر بەخزمەتی میوان دەکا، خزمەتگوزار
بۆره خزمایه تی
[[1- بۆره+/2_خزم+ئایه‌تی/1]]
«نت.» پێوەندی دووری بنەماڵەیی که دوو یا چەند کەس یا خێزانان پێکەوه دەبەستێ. خزمایەتی دوور.
بەدزمان
ست.» 1- ئەو کەسەیه جوێن بەخەڵک دەدا. * «مک.» زمان پیسی. «سن.» بەدزوان، زوان تاڵ، جوێن فرۆش. جنێو فرۆش. «جن.» بەدزوو
بەزمگا
[[ به‌زم/ 1 + گا «جێگه» ]]
«نت، «تت.» ئەو جێگەی ی کۆڕی شایی و کەیفی لێدەگیرێ.
بەستەزمان
«ست.»، «مک.» پیاوی بێ دە م و پل و دەستەوەستان. ئینسانی بێ دەسەڵات * «سیم.» بەسزمان. بەسەزمان.
بەسزمان
«ست.»، «سیم.» تم: بەستەزمان.
بەسەرزمانەوەگرتن
«مست.، لا.»، «مک.» زۆر گوتنەوەی قسەیێک یا باسێک:: ئەوه بۆچی باسی ئەو کابرایەت به سەر زمانەوه گرتووه و هەر دەیڵێی و دەیڵێیەوه.
بەسەزمان
«ست،»، «سیم.» تم: بەستەزمان.