تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگەسەعات
«نت.»، «مک.» کیسەیێکی پچووکه له قاییش یا مە خمەر دروست دەکرا یا له «دەزوو» د ەچندرا و ساعاتی سەر قاپداری دەخرایه ناو، بۆ ئەوەی لە گیرفانا ژەنگ نەهێنێ.
بەرگەشت
[[فر.]]
«نمس.» تم: بازگەشت.
بەرگەلێفه
[[بەرگ/٣+ئە/٢ + لێفە]]
«نت.»، «مک.» پارچەیەک «بلووری» یه به بەری لێفەوەی دەدروون و کە چڵکن بوو لێی د ەکەنەوه بۆ شوشتن. * «کعر،.» متیل. «کئێر.» مەلافه.
بەرگەنەگرتن
«مس.، لا» خۆ پێ ڕانەگیران لەپێش ڕووداو و کارەسات و زە بروزەنگ و هەر جوورە هێزێکی بە جوورێک لە جووران چەشنێ قورسایی د خەنه سە ر ئینسانی یا شتێ و کاری تێدە کەن.
بەرگەکتێبــ.
«نت.»، 1- دوو پارچە مقەببا یا چەرم یا کاغەزی ئەستوور و... که هەموو پەڕ ەکانی کتێبــ.ێک «پاش جزووبەند کردن» دەگرێتە ناو خۆی و له پەرپووت بوون دەیپاڕێزێ. 2- پارچەیەک کاغەز یا هەر شتێکی دیکەی لەم بابەتەیه، لەسەر «بەرگەکتێبــ. /1» ەو ە ده کتێبــ.انەوە پێچرێ تا چڵکن نەبێ.
بەگیرگه
[[ به گیر + گه «= ئك + 5- ئه/2]]
«ست.»، «مک.» حاڵی کەسێکی لەسەر قسه و له کاراندا زۆر خۆ ڕابگرێ، کەسێکی بەرامبە ر ڕووداوان یا خەڵکی، کەمتر خۆ بەدەستەوه بدا.
بەرگ
[[1-به‌ر/2-+ئگ]]
«سمف.»،، «سن.» تم: 2- بەرین. تێبــ.ینی: لە نێوان دەنگی «ر» و «گ» دا سووکه دەنگێکی «هەمزه» دەبیسترێ کە پاشماوەی «ئگ.» ە و بەتەواوی نەسواو ه، بە کورتی ئەوەی پێی دەڵێن بزوێنه کوردی لەم وشەیەدا و له وشەی «بەرگین» دا خۆی دەنوێنێ. ب» هەر و کوو لە سەرەوه باس کرا. «ا» ئەم وشەیە جۆرێک لەدەم دێتەدەر دەگەڵ وشەی «بەرگ» که هەر لە دوای ئەمەوه دێت جیاوازه، هەر بۆیەش ژمارەم بۆ هیچ کامیان دانەناوه و نەم کردن به «1-بەرگ، 2- بەرگ» ئەگەرچی هەرتکیان هەروەک یەک دەنووسرێن، ئەمەش یەکێکه له کەم و کووڕی ئەلفوبێتکەکەمان کە تا ئێستا چارەی بۆ نەدۆزراوەتەوه.
بەرگ تێ گرتن
[[به‌رگ/3+تێ «ده‌+ی» +گرتن]]
«مست.، مت.» کتێبــ.، دەفتەر و.... لە مەقەببا یا کا غە زەوه پێچان.
ئاوورگ
[[ئاور+گ «گا» ] ]
«نتـ.»، «مکـ.» ۱_شوێنێکی تایبەتییە لە ماڵان ئاگری تێدا دەکەنەوە چێشتی لەسەر لێدەنێن. تێبــ.ینی: لە سووچێکی ئاشپەزخانە لە سێ لاوە بە خشت یا بەرد بە بەرزایی ۳۰/۲۰سانتیمەتر دیوارۆکەیەک دروست دەکەن، مەنجەڵ یا دیزەی دەخرێتە سەر و لە ژێرەوە بە دار یا هەر سووتەمەنییەکی تر ئاگر دەکەنەوە، دووکەڵەکەشی لەسەربانی خانوو دەردەچێ. ۲_تمـ: ۱_ئاگردان/۱.
بن پەرگ
«نت.» ڕێز ێک چنینه لەسەر بنی کەڵاشی کوردی، وەکوو بناغەیەک دەیچنن پاشان ئەسڵی کەڵاشەکەی لەسەر دەچنن. *پەرگەما.
به جەرگ
ست.» پیاوی ئازا و نەترس:: کابرایەکی به جەرگه له پەنجا سواران ناگەڕێتەوه
بەرگ
[[ست:ڤه‌ریكه، په:به‌رك ڤه‌لگ.]]
«نا.» 1- بەشێکە لە گیاوگۆڵ و دار و درەخت، پان و تە نکه - شکڵ و پانایی بە پێی دار و گیا د ەگۆڕێ - به ساقەتی گیا و لک و پۆپی دارانەوه نووساوه، ڕەنگی سە وزه. سەوزاییشی لە گیاوگۆڵی جووربەجوور دەگۆرێ - ئەم بەش ەی گیاوگۆڵ ئیشک دەبێ و ئی داران زۆربەیان لە پاییزا دەوەرێ. «مسوڵمانان بزانن شەو چ وەخته، که بولبول عاشقی بەرگی درەخته « «فولکلۆر» * «مکسن.، سیم.» گە ڵا. «جن.، گیلا = گەڵای ئیشکی دار، «سەردەشت گەڵ. «هل.» پەلک. «هو» پەرگ. «سنپەڵگ. «بک» بیروو، بەلگ. «زا» ڤێلگۆ - لق و پۆپ و گەڵای دار- «تم: ژابا - 55»، «جنبەلگ. هس.: «عا.» وەڕەق، وەڕەقه «محر: بەرگ» 2- ئەو شتانەی که مرۆڤ پاش جیابوونەوەی لە ژیانی حەیوانی بۆ داپۆشینی بەربە رەکانی د ەگەڵ سە رما و گەرما، دایهێناوه و دە بەری دەکا. شێو ەی دروست کردن و ئەو مادد یەش که لێی دروست دەکرێ وێڕای ژیانی ئاد ەمیزاد و پێشکە وتنی شارستانێتی گۆڕاوه تا وای لێهاتووه کە ئیمڕۆ دەبینین و هەر نەتەو ە یەی بەرگی نەتەوایەتی تایبەتی هەیه. پاتشا بەرگی نوێت لێ مەبارەک ن ەبێ.»، «هەرچەندە کە ڕووتم بە خودا مائیلی ڕووتم + بێ بەرگییه عیللەت که هەتیو مە یلی هەتاوه» «مک.» نالی: ل- 534» * «سنسیپاڵ. «سیم.» جلوبەرگ. «مکشمەک، جل، جلک «کک.» کاڵا،کە لپەل، کەلوپەل.
بەرگ پیا گرتن
«مست.، مت.»، «سیم.» تم: بەرگ پێداگرتن.
بەرگ پێداگرتن
«مست.، مت.» داپۆشینی لێفه و هەرچی وەکوو لێفه بێ، بە «بەرگ/3» * «سیم.» بەرگ پیاگرتن.
بەندی جەرگ ودڵ
[[5- به‌ند _ 1- ئی/1+ جه‌رگ و دڵ» ]
(نت.) 1- هەر شتێکی ماددی که جەرگ و دڵی مرۆڤ دەگەڵ لەشی پێکەوه دەبەستێتەوه. 2- «کن.» خۆشەویستی زۆر. تێبــ.ینی: آ» مەبەست لە مانای یەکەم ئەوەیه ژیانی مرۆڤ بەنده به دوو ئەندامه، واش زانراوه که ئەوانه بەهۆی هەودایەکەیەوه بە لەشەوه بەندکراون. ب» ئاشکرایه ژیان خۆشەویسته و هەر شتێکیش مایەی ژیان بێ خۆشە ویست دەبێ، جا بەندی جەرگ و دڵ کە به مایەی ژیان ناسراوه مانای دووەمی بە کینایەی خۆشەویستی زۆر دایکان بە منداڵی خۆیانی دە ڵێن.