تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٢-ئاو کردن
«مستـ. لا.» ۱-پەیدا بوونی زنچکاو لە کوان و بریناندا. ۲-فرمێسک کردنی چاو لەبەر نەخۆشی یا هۆی تر، بە جۆرێ کە هەر لە چاوا قەتیس بمێنێ و وەک فرمێسکی گریان بە ڕوومەتا نەیەتە خوار.
٢-ئاواکردن
[[٣-ئاوا + کردن]]
«مستـ. متـ.» ١- لەبەر چاوان ون کردن. ٢- تێپەڕاندن «کەسێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر». ٣- بردنە سەر، ڕابواردن «وەخت» ٤- بردنە خوار: هەڵیان بڕین و لێیان نەبوونەوە تا ئاوای ئەو دیویان کردن. ڕۆژەکەمان بە خۆڕایی ئاواکرد. هێشتا پاروێکی لە گەرووی ئاوا نەکردووە یەکی تر دادەگرێ.
٢-ئاگردان
[[ئاگر + دان «فیعـ.» ] ]
«مستـ. متـ.» ١- تەقاندنی چەک «دەمانچە، تفەنگ، تۆپ،...» : کە ئێوارە داهات دەستیان دەکرد بە ئاگردانی ئەو تۆپە زلانە و نەیاندەهێشت خەڵک ئاسوودە بن. ٢- بەقسە و فیشال یەکێک لە مەیدان دەرکردن: کابرایان هەر بە جارێ ئاگردا و قسەی پێ نەکرا.
پێ ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ئاشکرا کردنی مەسەلەیێکە، بە هۆی کەسێکەوە کە ئاگای لێ هەیە. جا بە هەوڵ و تەقەلا، یا بە هەر شێوەیێکی تر بێ.: بە زەبری تێڵا، دزێکەیان بە خدر ئاشکرا کرد. هیتلەرێکان پارتیزانەکانیان سەرەوبن هەڵداوەسی، هێشتا نەیاندەتوانی هیچیان پێ ئاشکرا کەن.
پێ بژاردن
«مست.، مت.» تۆڵەی زەرەر و زیانی خۆ لەو کەسەی زەرەرەکەی داوه ئەستاندن:: نەریمان قەڵەمەکەی فەرهادی وون کردبوو پێی بژارد.
ڕابواردن
[[ ڕا «پێڤ» + بواردن]]
«مست. لا.» وەخت دەربازکردن. 2- کە یف کردن:: و ختەکەی بە هیچێ دەبوێرێ. ئەمه کەی ژیانه ئێمه ڕایدەبوێرین. 3- «نت.» کەیف و خۆشی.:: «...سەری سوڕما لەو شوێنەی نەک لە ماڵ، لە ڕابووردنیشا پڕی کردبۆوه...» «بله. ژان، ل 75».
ڕابووردن
«مست. لا.» 1- تێپەڕینی شتی ماددی له شوێنێکەوه یا به شوێنێکدا.:: خدر دێوێنێ بێرەدا ڕابوورد. 2- بەسەرچوونی زەمان:: دوو ساڵیش ڕابوورده هێشتا نەگەڕاوەتەوه.* «مک.» ڕابردن. «بک.» بهوورتن.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.
کردن به بنێشتەخۆشەی ژیردان
«کن.»، «سیم.» زۆر دووپاته کردنەوەی قسەیەک. زۆر باسی شتێ کردن.
ئارد
[[ پهـ.. ئارت] ]
«نا.» ١- ماددەیەکە لە هاڕێنی گەنم پەیدا دەبێ و دەکرێ بە نان. ٢- هاڕاوەی هەموو دانەوێڵەیێکی تر وەکوو: جۆ، برنج، گەنمەشامی، نۆک... ٣- وردە و خاکەی هەندێ شت بێجگە لە دانەوێڵە: ئاردی بەهاروو، ئەم ئاردە نانی باش لێ دێ. * «بکـ.» ئار. ئەرڤان «ژابا- ٦» تێبــ. - ئەم وشەیە بە تەنیایی هەر هاڕاوەی گەنم دەگەیێنێ ئەگەر مەبەست شتێکی تر بێ پێویستە ناوی ماددەکەشی بخریتە سەر: ئاردی جۆ، ئاردەنۆک، ئاردەتوو، ئاردەمشار.
ئاسنی سارد کوتان
ئەرد
«نا.» تمـ: ئەرز.
ئەستێ و بەرد
«نتـ.» دەزگای ئاگر کردنەوە بۆ قەننە و سەبیلە و تفەنگ، بە شێوەی کۆن. «تمـ: ئەستێ».
بخورد
[[عا، محر.]]
«نا.» تم: بخوور.
بوغرد
«محر. عا.»، «نا.» تم: بخوور.
بۆ سارد
«ست.»، «مک.» بۆنێکی ناخۆشه کە ئینسان ئازار بدا، بۆنی گۆشتی کاڵ، ماسی،.... تێبــ.- دیاره که خۆشی و ناخۆشی گەلێ لە بۆنەکان به پیاو کەوتووه.
بە ربوارد
«نت..»، «هل.» بەردیلێکی بەرانی نەخواردبێ، شەکەمێکی ئەستیور* «مک.» بەربواردوو.
بە مێرد دان
«مست، مت»، «مک» تم: بەشوودان/1.
بەرئاوورد کردن
[[ فر، كعر.]]
«مست. مت» 1- هەڵسەنگاندنی دوو یا چەند شتان له چاو یە کتر لەلالنی چەشن و جنسیانەوه. 2- دیاری کردنی نرخی شتێک. «عا.» تخمین.
بەرد
[[؟]]
(نا.) 1- جسمێکی ڕەق و سەخته، لەسەر ز ەوی و ناو کان و شاخ و چیایان زۆره، گە وره و بچووک و کۆمای زۆر زل شاخەی هەیه، شکڵێکی سابیتی نییه وگە لێ ڕ ەنگی تێدا دەبینرێ، له عەناسوری جیاجیای کیمیایی پێکهاتووه. 2-ئەوە ی لە ئەنجامی تەفاعوولی کیمیایی لەناو هێندێ له ئە ندامی لەشی ئینساندا «گورچیله و....،...» دروست دەبێ.:: ئەمه بەردی دەگورچیلە ی دایه، د ەبێ عەمەلیات بکرێ.سەنگ، کوچک. «بک.» بەر کەڤر. «جن» بەرد. «زا» بێر. 3-پارچەیەک ئاسن یا هەر مادد ەیەکی تری که لەم بابەتەی که کێشانی دیاره و بۆ دیاری کردنی قورسایی ئەو شتانەی که به کێشان دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن، دەخرێته تای تەرازوو. تێبــ.- ئێستاش له دێهاتی کوردستان گەلێ جێگای وا هەیه که «بەرد» بۆ ئەم مەبەسته بەکاردێت.
بەرد ه سی
«حمس.»، «سن.» تم: بەردەستی.
بەرد هەڵقەن
«نفا.»، «مک.» تم: بەرد هەڵکەن.
بەرد...لێ بارێ
«کن.» تووشی بەڵا بێ.
بەردی سارد و گەرم
«نت»، «کن» نسکۆ و گیر و گرفتی ڕۆژگار::یاخوا قەت بەردی سارد و گەرمت وەبەر پێ نەیێت.
بەمێرد
«ست.» «مک.» تم: بەشوو.