تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردانەوه
[[1-به‌ر/4+دانه‌وه]]
، «مست.، مت» خستنه خوارەوەی شتێ یا کەسێ له شوێنێکی بەرز ڕا: فڕۆکه بۆمبای بە ردایەوه پەرداغەکەی بە ردایەوە و شکاندی
بەرداوی
[[ به‌رد /1+2-ئاوی]]
حاڵی زەوییەکی بەردی زۆر بێ.::ئەو مەزرایە زۆر بەرداوییه جووتی لێ ناگەڕێ.
بەرداوێژ
[[ به‌رد/1 +ئاوێژ «ئاویشتن» ]]
(نت.) مەسافەیه، ئەوەندەی یەکێک له شوێنێکەوه بەردی بیگاتێ، زۆرترین له60/70 میتر تێ ناپەڕێ::لێرەڕا تاهۆو داره دوو بەرداوێژ دەبێ و نابێ.
بەردایی
[[ به‌رد /1+ئایی/2]]
«ست.»، «مک.» تم: بەردە ڵان/2
بەردباران کردن
«مست، مت.» تم: بەردەباران کردن. «خۆم بە خۆمم کرد، بەردبارانم کەن، ئامۆزاگیان.» «فولکلۆر» .
بەردتاش
«نفا.» «تت.» بەردتراش.
بەردتراش
«نفا.» کەسێکه «بەردان لێک و لووس دەکا تا وای لێبێ بۆ ئەوە دەست بدا له هێندێ شوێنێ خانوو بەرەدا کەڵکی لێ وەربگیرێ. *«سیم،»، نەقار. «عا.»، «کئێر.»، سەنگتراش.
بەرده باز
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +باز «بازد» ]]
«نت.» بەردێ یا چەند بەردێک که لەناوکه جۆگە و جۆمی تەنکاودا داید ەنین و خەڵک بەسە ریاندا له ئاوەکە دەپەڕنەوه. «سەر بەرد بازی ڕێته، تەن تەختەبەندی جێته + دڵ مەیلی خاکی پێته دڵ ماڵی خۆته بیبه» (مک، نالی، ل، ٣٩٥). *(مک) پردەباز.
بەرده عازەبه
[[به‌رد/1+3- یه/2+عازه‌ب+ 5-ئه/1]]
«نت.» گاشەبەردێکه لە لادێی کوردستان. جحێڵان هێزی خۆیانی پێ تاقی دەکەنەوه. تێبــ.ینی: نیاز لەم تاقی کردنەوه ئەوەیه بزانن باڵق بوون و کاتی ئەوەیان هاتووه ژن بێنن.
بەردهەڵکەن
[ [به‌رد/1+هه‌ڵكه‌ن «هه‌ڵكه‌ندن» ]]
«نفا.» کەسێکه لەو کان و جێگایانەی خڕکه بەرد دەگەڵ گڵ و خۆڵ تێکەڵه، به کرێ بۆ خەڵکی، یا بۆ خۆی هەڵدەکەنێ و دەیفرۆشێ.* بەڕد هەڵقەن.
بەردووخ
«نت.» چه ڕخی خەرەکی خوری ڕستن.
بەردووگ
«نت.» ئەو پێستەیە که دووگی مەڕ دادەپۆشێ، له کوردەواری دەهێندێ برین و کوان... ئەوانەی د ەگرن *«بک.» بەردووڤ.
بەردڕکانە
[[ 6-به‌ر +دڕ «دڕان» +ئك+ئانه/2]]
«نت.» هەر شتێکی وەکوو پاره، جلوبەرگی کۆن که لەکاتی دە بە رکردنی بەرگی تازه بدرێ بە کەسێ یا میواندارێکی بە و بۆنەوە بۆ دۆست و ڕەفیقان بکرێ. تێبــ.ینی: ئەم ڕەسمه لەنێو ئاغاواتی کوردا باو بووه کە جلکی تازەیان بۆ خۆیان دەکرد، کۆنەکەیان دەدا بە دەست و پێوەند.
بەردکاری
«حمس.» هەڵچنینی دیوار یا هەر کارێکی تری «بەنایی» که کەرستەکەی «بەرد» بێ.:: ئیمڕۆش بەرد کاریمان ماوه.
بەردکێش
[[ به ڕد/1 + كێش «كێشان» ]]
1- «نفا.» کەسێکە لەدەشت و چیا «بەرد» کۆدەکاتەوە به کرێ، یا بۆ فرۆشتن کێشەوەی دەکا بۆ ئاوەدانی. 2- خەڕەکێکه لە دار و تەخته دروست دەکرێ و جووتێکی پێکەوه دەبەستن و بەسەر پشتی گوێدڕێژی دادە دەن و له شوێنێکەوه بۆ شوێنێک «بەرد» ی پێ کێشەوه د ەکەن.
بەردڵ کەوتن
«مست، مت.» جسمێک له دەرەوه «بەرد، گولله...» لە دڵی کەسێک بدات. کوللەکە بەردڵی کەوتبوو بۆیە لە جێی خۆی سارد ببۆوه. 2- شتێکی مەعنەوی «شیعر، داستان،گۆرانی، قسه،...» یا «ئاکار، کردەوه، ڕەوشت و خوو،....» ی کەسێک یا خۆ هەر خودی پیاوەکه «له بەر هەرچێکی بێت» جێگایەک لە دڵی کەسێ یا کەسانێکدا بکاتەوه، و پە سەند بکرێ.* چوونه دڵەوه، وەبەر دڵ کەوتن.
بەردی بن گۆم
«کن.» «نت.» بۆ شتێکی کە له دەس چووبێ و دۆزینەوەی گران و دژوار بێ یا هەر نەدۆزرێتەوه.
بەردی سارد و گەرم
«نت»، «کن» نسکۆ و گیر و گرفتی ڕۆژگار::یاخوا قەت بەردی سارد و گەرمت وەبەر پێ نەیێت.
بەردیل
[[؟]]
«نت.»، «هل» بەرخە مێیەکی دوو ساڵی تەواو کردبێ و پێی نابێتە سێ ساڵان. *(مک) شەک مەڕ.
بەردین
[[به‌رد/1+ئین]]
(ست.) حاڵی هەر شتێکی لە (بەرد) دروست کرابێ. * بەردینە.