تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەجێگه هاوردن
مست. مت.»، «سن.» تم: به جێ گەیاندن
بەخت کردن
[[ 2- به‌خت + كردن] ]
مست. مت.» له دەست دەر کردنی شتێک، ماڵی خۆ بێ جێ تەخشان پەخشان کردن، دۆڕاندن لە قومارا. ئەو هەموو ماڵەی بۆ بەجێ مابوو ساڵێ وەرنەسووڕابۆوە هەمووی بەخت کرد. هەزار دیناری بە پۆکەر بەخت کرد.
بەخێو کردن
مست. مت.» گەورەکردن و پێگەیاندنی منداڵ، لە لایان دایک و بابیەوه. «کوڕم بەخێو کرد به نوقڵی شاری + ڕەزاشا گرتی وکردیه ئیجباری» «فولکلۆر» .2- هەڵگرتنەوەی منداڵێکی فڕێ درابێ یا دۆزینەوەی منداڵێکی وون بووبێ یا کەسی نەبێ و گەورە کردن و پێگەیاندنی:: هەتیوێکی بێ دایک و باب بوو خات نازدار به خێوی کرد. ئەوەتا ئەمەگی دەداتەوه. مام بارام به مەلۆتکەیی له مزگەوت دیبوویەوه و به خێوی کردووه. 3- ڕاگرتن و خاو ندنەوەی گیاندارانی دیکه.:: خوالێخۆشبوو نەجمەددین مەلا پشیلەی به خێو کردن، له سیتەک تووتکه تانجیەکم بەخێو کردبوو. 4- ئاگاداری کردنی کشتوکاڵ و گژ و گیا و پێگەیاندنیان:: کاک ئیحسانی کەرکووک هە ر خەریک بوو گوڵی بەخێو دەکرد.* «سن.» بەخوێ کردن. «بک.» خودێ کرن. «سیم.، مک.» پەروەرده کردن.
بەدخووکردن
مست. مت.» 1- گۆڕینی ڕەوشت و خووی کەسێک له چاکی ڕا بۆ خراپی. 2- یەکێک فێری ڕەوشتی خراپ کردن.:: داده گیان ژنی چاک به منداڵەکەمان لێ بەدخوو مەکه.
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
بەدناو کردن
«مست. مت.» دەربارەی کەسێک لەناو خەڵکا به خراپ دوان و ناو زڕاندنی له کۆمەڵگادا .
بەدکردار
ست.» تم: بەدکار.
بەدگۆیی کردن
مست. مت.» به خراپه باسی کەسێ یا کەسانێ یا شتێ کردن. زمان بە چاکه نەگە ڕان.* «جن.» بەدگۆیی کرده.
بەدەرخواردن
«مست.لا.» تم: بەکار هاتن.
بەرئاوورد کردن
[[ فر، كعر.]]
«مست. مت» 1- هەڵسەنگاندنی دوو یا چەند شتان له چاو یە کتر لەلالنی چەشن و جنسیانەوه. 2- دیاری کردنی نرخی شتێک. «عا.» تخمین.
بەرامبەرکردن
«مست. مت.» .1- پێک گرتنی دوو شت «نووسرا و...» بۆ دەرخستنی فەرق و جیاوازیان. «عا.» مطابقة. 2- وەک یەک لێ کردنی بەرزایی. قورسایی و.... و.... چەند شتان.
بەرامبەری کردن
«مست. لا.» 1- وەکوو یەک لێهاتنهاوتا بوون، هاوسەنگ بوون له هەموو بابەتێکەوه 2- دژایەتی کردن.
بەربانگ کردنەوه
«مست. لا.» شکاندنی ڕۆژوو. شت خواردنی ڕۆژووەوان پاش ئەوەی وەختی شەرعی دادێت.
بەربواردوو
«نت.»، «مک.» تم: بەر بوارد.
بەربەست کردن
«مست. مت.» 1- دروست کردنی مانعێک لە سەر ڕێگای ئاوێکا بۆ ئەوەی که لە شوێنێکدا پۆنگ بخواتەوه و زۆر ببێ یا بۆ ئەوەی بەلایەکدا نەڕوا که مەبەست نەبێ 2- پێکهێنانی مانعێکی ماددی یا مەعنەوی له پێش کەسێک یا جێ بەجێ بوونی کار و مەسەلەیەکدا «سن.» بەربەس کردن.
بەرتیل خواردن
«مست. مت.» تم: بەرتیل وەرگرتن.
بەرخوردار
[[4- به‌ر/1+خور «خواردن» +دار «ئم.» ]]
«سفا.» ئەو کەسەی کەڵکی له کار و زەحمەتی خۆی نەتیجەی باشی دەست کەوتبێ «بەری لێ خواردبێ».
بەرخورداربی
ڕستەیەکه بۆ چاکه خواستن و دڵ ڕاگرتن به یەکێک دەگوترێ، جاروبارەش بە پێی جێگا و شێوەی قسه کردن دەگۆڕێ و بۆنێکی تووڕەیی و ناڕەزایی لێدێ.
بەرداش
[[به‌رد/1+1-تاش/1] ]
«نت» تاته بەردێکی سەخته خڕ دەتاشرێ بۆ نانەوەی ئاش، هەر ئاشێک دوو بەرداشی هەیە و لەسەر یەک دادەندرێن، ئی ژێرەوەیان دادەمەزرێنرێ و ئی سەرەوەیان دەگەڕێ و دانەوێڵه دەهاڕێ. بەرێ ئاش، کەڤری ئاشی. «زا.» ئاریش.
بەردان
[[8-به‌ر +دان «فع» ]]
«مست، مت» 1-تم: ئازاد کردن/1::حەپسه سیاسیەکانی عێڕاق له شۆڕشی چاردەی تەمووزا بەردران. 2- تم:ئازاد کردن/ 5::جوامێر ژنەکەی بەرداو ه و ژنێکی دیکەی هێناوه. 3-تڕکە ندن::هەر منداڵە که یەکێکی بەردەدا و دایکی چەپۆکێکی پێدا دەدا. 4-دەست هەڵگرتن له پاسەوانی باغ و بێستان، له پاییزاندا له بەر ئەوەی هیچی تر «بەر» نادات::بێستانەکەی ئاغا سەید جامییان بەرداوه ئیمڕۆ منداڵان چوو بوون سێ چوار ترێزوویان دیتبۆوه.