تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆڵه بۆڵ کردن
«مست. لا.» تم: بۆڵاندن.
بەخەم کردن
مست. مت.»، «کن.» تم: بەخێوکردن.
بەردەزووره
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 + زوره]]
«نت.» «مک.» بەڕدێکی سەخت و ڕەقه ڕەنگی سوورێکی زەردەباو یا ز ەردێکی مەیلەو سووره. تێبــ.ب - ناوەکەی لە وەوە هاتووه کە بەدەست پێداخشاندن هەست بە زبرایی د ەکرێ و دەشکرێ به «زووره» و بۆ تیژکردنی داس و چەقۆ و... بە کاردێت. ئەو شتانەی بەم بەرده تیژ دەکرێن و پاشان به «هەسان» دەیانساون تا دەمەکەیان کەند و کڵۆیان تێدا نەمێنێ.
بەردەم
«نت.» 1- لای پێشەوەی شتێک.:: بە بەردەمی دووکانی وەستا فەر ەج دا بڕۆین سڵاوێکی لێ بکەین. 2- «مج.» لە حزوورا، لای کەسێ. تێبــ.ینی: لەم حاڵەتەدا هە میشه «لە» ی پێشەوە دێت:: لە بەردەمی قازی ئیقراری کرد.
بەروپشت کردن
«مست.ست.» هێنانه پێشەوەی لای پشتەوەی هەندێ پارچەی جلک «کراس و....» لەبەر هەر هۆیە کی بێ.
بەل کردن
[[ به‌ل/3 + کردن]]
«مست. مت.»، «هل.» ئاوسان و گەورەبوونی قەوانی فیشەک له لوولەی تفەنگدا لەبەر فراوانی جێگەی فیشەک و ئەوشاری گازی باڕووت.
تێ بردن
«مست. مت.» ١- داخڵ کردنی شتێ دە شتێکی دیکەی هاوجنسی خۆی. ٢- لەناو بردن، وون کردن.
تێک بەردان
[[ تێك «ده‌_یه‌ك» +به‌ردان]]
، «مست، مت» 1- هاندانی دوو یا چەند کەس یا چەند دەسته ئینسان یا گیانداری تر و بەگژ یەکیا کردنیان:: ئەو قسانەت بۆیەیه تێکمان بەردەی. 2- «مج» فیتنەیی کردن.
دەربردن
«مست. لا.» ئیدارە کردن دەکەڵ کەسێ، جا تۆ چۆن د گەڵ ئەم دە م شڕه دە ر دەبەی.
لێ بردن
«مست. مت.» ١-شتێک بەزۆر دە شتێک پە ستاوتن. تێبــ. ـ ئەم مەسدەره زیاتر بۆ حاڵەتی تایبەتی جووت بوونی نێرومێی گیانداران بەکار دێت. ٢- شتێک لەدەست کەسێ دەر خستن بەزۆر، یا بە دزی و.... تێبــ.- بەکارهێنانی ئەم مەسدەره بەم مانایه زۆر کەمه و زیاتر بۆ گاڵتە دەگووترێ و مەبەست مانای یەکەمیێ:: گۆچانەکەشیان لێ برد.
لەباو ەش کردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی یەکێک و بەسینگی خۆوە نووساندن و بە د ستێ یا هەردووو دەست ڕاگرتنی تا نەکەوێته خوار.: کچی خانمۆڵ، بڕۆ ئەو منداڵه لە باو ش که و بیهێنه با هێندە نەگری.
پێ ڕابواردن
[[پێ «به‌+ی» =پێبف» +ڕابواردن/1]]
«مست.، مت.» 1- گاڵته کردن بەکەسێ. 2-سەر خستنه سەر یەکێک. 3- خۆ خافڵاندن بە شتێکەوه.:: کابرایان بە گیر هێنابوو پێیان ڕابوارد. وازی لێ بێنن پێی ڕامەبوێرن. ئەم ڕۆژانه به چی ڕادەبوێرن.
ڕا بردن
«مست. لا.»،«مک.» تێپەڕین، گوزەر کردن.
ئاتەشگەردان
[[ ئاتەش + گەردان]، [فر. کو.] ]
«نتـ.» ئامرازێکە لە تەلی باریک دروست دەکرێ، وەکوو پیاڵەیێکی کون کون وایە کورتە زنجیرێکی تێدەخرێ، خەڵووزی تێدەکەن و چەند پشکۆ ئاگری دەخەنە سەر و هەڵی دەسووڕێنن تا دەگەشێتەوە دەبێتە سکڵ. زیاتر بۆ سازکردنی ئاگری سەماوەر بەکاردێت * تاوڵەمە «تو.».
ئاخێز کردن
«مستـ. لا.» هێندێک لە جێگەی جووڵان و نیشاندانی ئەوەی کە یەکێک دەیەوێ لەبەر کەسێکی تر هەڵ بستێ: کە حەسەن هاتە ژۆرێ شەریف ئاخێزێکی بۆ کرد.
ئارداوی
[[ ئارد+ ئاوی] ]
«ستـ.» حاڵی کەسێکی تۆزی ئاشی لێ نیشتبێ و سپی بچێتەوە. ● «شانی خۆی ئارداوی دەکا» «کنـ.» ئەو کەسەیە کارێکی نە کردبێ، بەڵام وای نیشان بدا کردوویە. ئەو کەسەی لە هیچی نەبوو خۆی تاوانبار پیشان دەدا.
ئارداوێژ
[[ ئارد + هاوێژ «هاویشتن» ] ]
«نتـ.» کاری فڕێ دران و هاتنەدەری ئارد لە نێوان دوو بەرداشی ئاشەوە: ئارداوێژی ئاشی ئاگر چاترە لە ئاشی ئاو «زۆتر دەهاڕێ» * ئاردەشان.
ئاردماڵک
[[ ئارد + ماڵ «ماڵینەوە» + ئک] ]
«نتـ.» ئامرازێکە «تۆپەڵێ پەڕۆ و پاڵ» پاش تەواو بوونی کاری ئاش و ڕاوەستانی، دەوروبەری بەرداشەکەنی پێ دەماڵنەوە و خاوێنی دەکەنەوە.
ئاردوڕۆن
«نتـ.»، «سنـ.، سیمـ.» خواردەمەنییەکە کە لە «ئارد» و «ڕۆن» و کەمێ شەکر یا دۆشاو، دروستی دەکەن و دەیدەن بە ژنی زەییستان تاتینی بێتەوە بەر. * «مکـ.» میوانی.