تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەباران
«نت.» تم: بەردە باران.
بەردەباران
[[به‌رد/1+3-ئه/2+بزران/2]]
«نت.» جۆره سزایەکە بۆ تاوانباران له کۆنەوه له کۆمەڵگاکانی ئادەمیزادا باو بووه. «عا.» ڕەجم. * سەنگەسار. 2- تم: بەرده باران کردن/2.
بەردەباران کردن
«مست. مت» 1- تاوانبارێک بەم «سزا» یه گەیاندن. تێبــ.ینی: ئەم کارە بەشێوەی جیاجیا ئەنجام دراوه، لە هێندێک کۆمەڵکاگانی ڕۆژهەڵاتا، کابرای تاوانباریان هەتا ناو قەد لە زەوی گرتووه و دەستیان کردووه به بەرد تێگرتنی هەتا مردووه. له هێندێکیشیان له دەشتاییەک ڕایان گرتووه و خەڵکیان لەدەوری کۆ کردۆ تەوه و بە هەر لایەک ڕای کردبێ بەردی پێدادراوه.*سە نگسارکردن. 2- زۆر بەرد بە جێگەیێک دان و تێبــ.ینی: ئەم کاره ب ە نیازی تووڕە کردن و سوکایە تی بەسەر خاوەنی جێگەکە هێنان دەکرێت.
بەستران
«مست. لا. فج.»، «شێوەیێکی تری مەسدەری لازمی «بەستن» ه:: دەمت بەسترابوو قسەت نەکرد وادیاره ئە م کوڕه بەستراوه بۆیه هەر نابێ بە زاوا.
بەسترانەوه
[[ به‌ستران + 2-ـ ئه‌وه /2]]
«مست. لا.» 1- گرێ دارانی گیاندارێک بە شوێنێکەوه:: ئە سپەکه به کۆڵەکەی هەیوانەوه بەستراوەتەوه. 2- بۆڕ خواردن له مجادلەی زانستی و... و..... دا.
بەستراو
«نمف: بەستران»
بەسرپێرار
[[ نت. بنتـ.» ]
«کعر.، کئێر.» سێ ساڵ لەمەو پێش. ساڵێک پێش پێرار. «بک.» بەتر پێرار.
بەسەراچوون
«مست.، لا.»، «سیم.» تم: به سەردا چوون.
بەش خوراو
«نمف.: بەش خوران، کە سێکی بەشی خورابێ، شتێکی لێ داگیر کرابێ، به زۆر ماڵی زەوت کرابێ.:: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەشورار
[[ب/8+ شوار]، ]
(ست.)، (مک.) حاڵی سابوونێکی باش کەف بکا.
بەفرانبار
هەوەڵ مانگی زستانی به حیسابی نەورۆزێ سی ڕۆژه، «21ی کانونی یەکەم - 21ی کانونی دووەم» ٠ * «کئێر.» دەی «فر.» .
بەفراو
(نت.) ١- ئاوە. کە هاوینان بەفری تێدەکەن تا سارد بێ و بۆ خواردنەوە دەست بدا. ٢- ئاوێکە کە هەوا گەرم بوو لە توانوەی بەفری شاخان پەیدا دەبێ و بۆ شیو و دۆڵان دێتە خوار. ٣- (کعر.) ئاوێکە سەهۆڵی دەسکردی تێ خرابێ.
بەهارات
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» تم:ئەزبێ، تێبــ.- نەمتوانیوە بەڕاستی بزانم کە ئەسڵی ئەم وشەیە لە کوێڕا هاتووە، بەڵام زۆر بۆ ئەوە دەچم کە وشەیەکی (هێندی) بێ و لە کوردستانی عێراق هاتبێتە ناو زمانی کوردی.
بەهاران
[[به‌هار/1+2-ئان/2]]
«نت.» .وەختی بە هار، فەسڵی ب هار، «بەهاران چ مەحزوون دەناڵێنی بولبول، له عیشقی تۆیه ئەی گوڵ»، «؟»
نە بای دیوە و نە باران
(کن.) وەک هیچی لێ ڕوونەدابێ و هیچی بەسەر نەهاتبێ تەمبێ گرتوو نەبوووە.
١- ئیراد
[[عا.]]
(نا.)، (مک.) عەیبە، ڕەخنە. زۆر ئیرادە پیاوی گەورە قسەی ناشیرن بکا. بە ئیرادەی مەزانە. ئەوەشیان لێکرد بە ئیراد. تێبــ.- ئەم وشەیە ئەگەرچی عەرەبییە، بەڵام ئەو مەعنایانەی لە کوردیدا وەریگرتووە فڕی بەسەر مەعنا عەرەبییەکەوە نییە. هس.: ئیراد.
١- بارانە
[[باران+ ئە]]
(نت.)، (مک.) ١- تم: باران. ٢- هەوایەکی گۆرانی کوردییە. ((بارانە و بارانە، هەوای بارانەی تازە...)).
٢- ئیراد
[[عا.]]
(نا.)،(کعر.) ١- داهات، حاسڵ، گشت ئەو پارەیەی لە کاروکاسپی، یان کشتووکاڵ دەست کەسێ دەکەوێ. ((یەک دوو دێی داوەتێ سوڵتان پەیی ئیعتامی تەعام)) (( هەر یەکێکی بە قەدەر خەزنەیێ ئیرادی هەیە)) (ڕەزا- ٣٨). ٢- هەموو ئەو پارە و پووڵانەی کە لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە دەڕژێتە خەزێنەی دەوڵەتێک.
٢- بارانە
[[بار + ئانە]]
(نت.) ١- پارەیەکە کاروانسەرادار و خانچی لەو (بار)انەی دەستێنن کە بۆ ماوەیەک (شەوێ یا زیاتر) لە (خان)ەکانیان دەخرێن، بەپێی ژمارەی (بار)ەکان و ئەو (شەو)انەی دەمێننەوە زیاد و کەم دەکا. ٢- باجێکە دەربەگ و دەسەڵاتداران بە ژمارەی بار لەو کاڵانەیان دەستاند کە بە مەڵبەندی دەسەڵاتیاندا تێدەپەڕی.
برا
[[ست: براتەر]]
١- ئەولادی نێرینە که دەگەڵ ئەوڵادی نێرینە و مێیینەی دیکەی دایک و بابیان یا یەکێک لەو دوانەیان یەک بێ. ٢- «مج.» به نیشانەی خۆشەویستی و ڕێزلێنان، لە قسه کردن و نامە نووسینا بۆ خەڵکی تریش بەکار دێت. «دەزانی که حاڵمان چلۆن بوو برا + لە پێشدا چ زوڵمێک له کوردان کرا» «حافیدی» .
برا باب
«نت.»، «مک.» دوو کەس کە باوکیان یەک بێ و لەدایکێک نەبن.
برا زازا
[[برازا+زا]]
«نت.» منداڵانی برازای کەسێک، ئەو منداڵانەی کە باوکیان برازای کەسێک بێ.
برا گەوره
«نت.» ١-نیسبەتی کوڕی هەر ه گەورەی ژن و مێردێک دەگەڵ منداڵەکانی تریان. ٢- ئەو کە سەی چەند دۆست و برادە ر یا بنەماڵەیێک «لەبە ر هەر سفەتێکی بێ» لەناو خۆیاندا بە گەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی لێدەگرن و له قسەی دەرناچن.
ئارا
«نا.»، «مکـ.» ١- پەیوەندی دۆستایەتی و ناسیاوی دوو کەس داگەڵ یەکتر: حەسەن و شیڕکۆ ئارایان پێکەوە نییە. ٢- «مجـ.» حەز کردن لە خواردەمەنی یا هەر شتێکی تر: نەوزاد دەگەڵ پەنیر ئارای نیە «حەزی لێ ناکا و نایخوا»، کاک جەمال دەگەڵ مریشک ئارای باشە «حەزی لێ دەکا». ٣- نێوان، مابەین، دووری دوو شت لە یەکتر. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە ئەسڵا بە مەعنای سێیەم «دووری دوو شتی مادی لە یەکتر» بووە، بەڵام بەرەبەرە جێگەی بۆ ئەوانی تر چۆڵ کردووە. لە زمانی لاتیندا AREA بە جێ خەرمان کوتراوە و هەر ئەم وشەیە لە زمانی ئینگلیسیدا هەیە و بە «مەساحەت، مەڵبەند، داڵانی تەنگی درێژ کە لە ناو ماڵەوە بچێ بۆ ژێرخان و ژێر زەمینان» دەکوترێ، لە تورکی ئازەربایەجانیدا هەر بە مەعنای سێیەم وەرگیراوە * پەیوەندی، نێوان. هس.: ئاران.
ئاشکرا
[[ ستـ: ئاڤیشیە. و هەئیتهیە. پهـ: ئاشکاراک.] ]
«سـ.» چلۆنایەتی کار، مەسەلە یا شتێک کە ئەوەندە ڕوون و بێ گرێ و گۆڵ بێ، پیاو بە هاسانی سەرە و دەری لێ بکا و تێی بگا.: ئاشکرایە خوێندن باشە. وەک ڕۆژ ئاشکرا بوو ئەو کارە سەر ناگرێ. // نهێنی. تێبــ. ــ پوورداوود ئەم وشەیە دەباتەوە سەر ئەو وشانەی لە سەرەوە نیشانمان داون «تمـ: پد. یگد. جـ ٢ - ل ٨٣/ ١٢٠ / ٣٣٧» و ژابا «تمـ: ل - ١١» هەر «ئاڤیشیە» ی نووسیوە مووبەد فیرووز ئازەر گوشەسب بۆ ئەم وشەیە وشەی «ئەشکەرە» ی هێناوە و دەشنووسی: «لە کوردیشدا «ئاشکار» دەڵێن». (تم: بخشی از فرهنگ اوستا-١٥).
ئاشکرا بوون
[[ مستـ. لا. ]]
١- دەرکەوتنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک. ٢- لاچوونی پەردە لە سەر ئیشێکی نهێنی. ٣- ڕوون بوونەوەی مەسەلەیەک.: ئیمڕۆش نەبێ سبەینێ هەر ئاشکرا دەبێ. بەم کردەوەیان ئەوانی پێشووشیان لێ ئاشکرا بوو. ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووە دوژمنی میللەتی کورد کێیە.
ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ١- دەرخستنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک لە لایەن کەسێکەوە. ٢- داماڵینی پەردە لە سەر کارێکی تا ئەو کاتە کەس نەیزانیبێ. ٣- ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک: کەس بە جێگای چاپخانەکەی نەدەزانی خولە ئاشکرای کرد. کەس ئاگای لەم کەین و بەینە نیە تۆ بۆ چی ئاشکرای دەکەی. حوکمی زاتی مەسەلەی کوردی بۆ دنیا ئاشکرا کرد.
بابانت خرا (پ) بێ
(کن.) تووک و نزایە و تەنیا لە ناو ژناندا باوە، گەلێ جار هەر وەکوو قسەیەکی ئاسایی دەگوترێ و لە دڵان گران نایە، بەڵام لە کاتی دەمەقاڵی و شەڕە دەندووکێدا بە (جنیو) حیساب دەکرێ و شەڕەکە بەتین تر دەکات. * بابانت شیوێ، بابانت کوێر بێتەوە.
بانگی محەممەدی به ئاشکرا خۆشه
باوک برا
«ست.» نیسبەت و پەیوەندی هەر منداڵێکی نێرینەی پیاوێک دەگەڵ منداڵەکانی که له دایکێک نەبن و هەر باوکیان یەک بێ. // دایک برا.
برا زاوا
[[ برا+زاوا]]
«نت.» ئەو کەسە یه شە وی گواستنەوەی بووک دەچێ و پشتێندی بووکێ د ەبەستێ و لە تەنیشتیەوه دەڕوا تا دە یگەیێنێتە ماڵی زاوا. تێبــ.- د ەشێ ئەو کەسه برای ڕاستی زاوا بێ یا هەر دۆست و برادە ری بێ.
بە ئاشکرا
«بنتـ.» ١- بێ پێچ و پەنا. ٢- بێ دەڕوو دامان. ٣- بە دەنگی بەرز. ٤- بێ داپووشین و پەردەبەسەردادان.: ئەمریکا بە ئاشکرا شەڕ بە دنیا دەفرۆشێ. ● «بانگی محەممەدی بە ئاشکرا خۆشە» : کاری چاک نابێ بشاردرێتەوە. «مانگا بە دزی کەڵ دەگرێ، بە ئاشکرا دەزێ»، هیچ شتێک تا سەر دە پەردەدا نامێنێتەوە.
لێک ئاشکرا بوون
[ [لەیەک + ئاشکرابوون] ]
«مستـ. لا.» ١- دەرکەوتنی حەقیقەتی دوو کەس، دوو دەستە یا زیاتر بۆ یەکتر.: هەر شەبەقی دا، دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا دەبن. ٢- یەکتر ناسینەوەی دو یا چەند کەسێ.: پاش ئەوەی تێک خوڕین لێک ئاشکرا بوون.
پێ ئاشکرا کردن
«مستـ. متـ.» ئاشکرا کردنی مەسەلەیێکە، بە هۆی کەسێکەوە کە ئاگای لێ هەیە. جا بە هەوڵ و تەقەلا، یا بە هەر شێوەیێکی تر بێ.: بە زەبری تێڵا، دزێکەیان بە خدر ئاشکرا کرد. هیتلەرێکان پارتیزانەکانیان سەرەوبن هەڵداوەسی، هێشتا نەیاندەتوانی هیچیان پێ ئاشکرا کەن.