تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگربارانە
[[ ئاگرباران + ە ــ ئە/ ]١ ]
«نتـ.» هەوایەکی گۆرانی کوردییە. □ «ئەی خودا لەم ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ڕێزە خاڵانە، یار بەبێ تۆ مالم وێرانە». «فۆلکلۆر».
ئیختییارات
(جم.) هەموو ئەو دەستەڵاتەی لە لایەن دەولەت یا هەیئەت و کەسانی دەسەڵاتدارەوە بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکان دەدرێ بە هەندێ کاربەدەستان. فەرماندارەکان ئیختییاراتی تەواویان هەیە.
ئیراد لێگرتن
[[ئیراد + لێ (لە+ی) + گرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- عەیب لە کارێک دەرخستن، لە کار و کردەوە و قسەی کەسێک ڕەخنە گرتن. ٢- بە ڕاست زانینی کار یا قسەیەک. ئیرادی لێ مەگرە هەر ئەوەندەی ئاقڵ پێدەشکێ، دەتوانی سەت ئیرادی لێبگری، سەعاتێکە قسە دەکا شتێکی وای نەگوت ئیرادی لێبگیرێ.
ئیرادگرتن
[[ئیراد + گرتن]، [عا. کو.]]
ئیرادە کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- بڕیار هاتنە سەر کران و نەکرانی کارێ یا بوون و نەبوونی شتێ، ویستن تێکەڵ بە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن. ٢- لێ بڕان، بڕیاردان، مەیل هاتنە سەر.
ئیرادەت
[[عا.]]
(نا.)، (کئێر.) دڵسۆزی و ئیخلاس لە دۆستایەتیدا، دۆستایەتی ڕاست تێکەڵ بە بچووکایەتی. ئیرادەتمان هەیە، عەرزی ئیرادەتی تەقدیم بکەن.
ئیرادەتمەند
[[عا. کو.]]
(ست.)، (کئێر.) ئەو کەسەی زۆر دلسۆز بێ بەرامبەر دۆست و ئاشنای خۆی. قوربان پیاوی وا ئیرادەتمەندم کەم دیوە.
ئیستیخبارات
[[عا.]]
(کعر.)، (مست. مت.) خەبەر وەرگرتن، گەڕان بە شوێن دەنگ و باساندا. ٢- (نا.) داییرەیێکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و باس و پاراستنی سوپای هەر دەوڵەتێک. *(کئێر.) ڕوکنی دوو. ٣- (مج.) ئەو کەسەی لەم داییرەدا ئیش دەکا.
ئیشکال تراش
[[ئیشکال + تراش]، [عا. کو.]]
(نفا.)،(کئێر.) ئەو کەسەی کاران وەگران دەخا، ئەوەی کۆسپ دێنێتە بەر کاران. ئیشکالتراشی وەک خدری هەر نابێتەوە.
ئیشکال تراشی
[[ئیشکال تراش + ئی]. [عا. کو.]]
(حمس.)،(کئێر.) کۆسپ هێنانە سەر ڕێی جێبەجێ بوونی کاران، تەگەرە تێخستن. ئەوەندەی ئیشکال تراشی کرد یەکجاری وازم لە کارەکە هێنا.
ئیقرار
[[=عا.: ئیقرار]]
(نمس.) تم: ئیعتیڕاف. بە ئیقراری خۆی هیچی لای شێرکۆ نەماوە.
ئیقرار پێکردن
[[عا. کو.]]
١- (مست. لا.) تم: ئیعتیڕاف کردن. ٢- (مست. مت.) تم: ئیعتیڕاف پیکردن.
ئیقرار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ئیعتیڕاف کردن.
ئینتشارات
(نا.)، (کئێر.) هەموو ئەو شتە چاپکراوانەی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی یا ئەهلی بڵاویان دەکاتەوە. *(کعر.) نەشریات.
ئێرانە
[[ئێرە + ئان + ئە]]
(نت. بنت.) جەمعی ئێرەیە، ئەم جێگایانەی نیزیک و دەروبور، ئەم شوێنانە (مووبهەم و نەکەرە). تێبــ.- لەم وشەیەدا پاش ئەوەی ئامرازی جەمع دەلکێ بە وشەی (ئیرە)ەوە و (ئە)یشی بە دوادا دێت دەبێتە (ئێرەئانە) ئەوجار دەنگ بزوێنی دوایی (ئێرە) و (هەمزە)کەی ئامرازی جەمع یەکتر دەخۆن، لە هەموو حاڵەتێکی ئاوادا دەروا دەبێ.
ئێسک گران
[[ئێسک + گران]]
(ست.) تم: ئێسک قورس.
ئێواران
[[ئێوارە + ئان]]
(نت.) هەر ئەو کاتەی کە پێی دەکوترێ (ئێوارە) و کاتێکی تر نا. ئێوارانیش بچێتە مەکتەب هەر باشترە لە نەخوێندن.
ئەئێرانە
[[ئە+ئێرانە]]
«نتـ.، بنتـ.» هەر ئەم دەوربەرە، تەنیا ئەم شوێنانەی لەم نیزیکانەن.
ئەتک پێکران
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.»، «فعـ.. مەجهوول» بە هاندانی خەڵک وەسەر هەڵپەڕین و کارێکی وا کردن کە بەخۆدا شکانەوە و شەرم و شوورەیی بە دواوە بێ.: ئەتکێکیان پێ کراوە هەر باسی ناکرێ.
ئەرامەندە
[[ئەرام+ئەندە «ئندە» ]]
«ستـ.»، «هو.» حاڵی کەسێکی تووشی گیروگرفتێ بووبێ و سەری لێ شێوابێ، موتەحەییر بێ. «جەواتەی شێرۆ سەرەفگەندە بین» «جە سەودای گەردوون ئەرامەندە بین» «خانا_٦٧٩» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە «ئەرام» و پاشبەندی «ئندە» یە و زیاتر فارسییە تا کوردی- پێکهاتووە. «ئەرام» خۆی وشەیەکی پەهلەوییە و مەسدەرەکەی «ئەرامیتەن» و «نمسـ.» یشی «ئەرامیشن» ە کە مانایان: «نائاسوودەیی و ئۆقرە نەگرتن» ە و تەواو پێچەوانەی «ئارام» ە کە بە مانای «دامەزران و ئۆقرە گرتن» هاتووە. «ئەرام» ی پەهلەوی تەرکیبێکە لە ئامرازی نەفی «ئە=نا» و «رەم» ی ئاوێستایی بە مەعنای ئیسڕاحەت کردن و ڕۆکەوتن. بە تێکڕایی ئەرامەندە[ئە+رام+ئەندە]دەبێتە ئەو کەسەی ئیسڕاحەتی لێ هەڵگیرابێ.