تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیڕادە
[[=عا.: ئیڕادە]]
(نا.) ویست، خواست، مەیل. ئیرادەی خوایە چی دەگەڵ ناکرێ.
ئەجندە
«نا.»، «مکـ.» مەوجوودێکە، گۆیا هەیە و بەرچاوی ئادەمیزاد ناکەوێ، پێشینیان بڕوایان وابوو دەست لە هەرکەس بووەشێنن شێتی دەکەن.: ئەجندە دەستیان لێ وەشاندووە، ئەم ژوورە ئەجندەی تێدایە. ۲- «مجـ.» ئینسانی زۆر زیرەک بە تایبەتی کە باڵای پچکۆلە بێ.: هەر دەڵێی ئەجندەیە. ٭جنۆکە، جندۆکە «بکـ.» مەچێتر «لە ئێمە چاکتر».
ئەرامەندە
[[ئەرام+ئەندە «ئندە» ]]
«ستـ.»، «هو.» حاڵی کەسێکی تووشی گیروگرفتێ بووبێ و سەری لێ شێوابێ، موتەحەییر بێ. «جەواتەی شێرۆ سەرەفگەندە بین» «جە سەودای گەردوون ئەرامەندە بین» «خانا_٦٧٩» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە «ئەرام» و پاشبەندی «ئندە» یە و زیاتر فارسییە تا کوردی- پێکهاتووە. «ئەرام» خۆی وشەیەکی پەهلەوییە و مەسدەرەکەی «ئەرامیتەن» و «نمسـ.» یشی «ئەرامیشن» ە کە مانایان: «نائاسوودەیی و ئۆقرە نەگرتن» ە و تەواو پێچەوانەی «ئارام» ە کە بە مانای «دامەزران و ئۆقرە گرتن» هاتووە. «ئەرام» ی پەهلەوی تەرکیبێکە لە ئامرازی نەفی «ئە=نا» و «رەم» ی ئاوێستایی بە مەعنای ئیسڕاحەت کردن و ڕۆکەوتن. بە تێکڕایی ئەرامەندە[ئە+رام+ئەندە]دەبێتە ئەو کەسەی ئیسڕاحەتی لێ هەڵگیرابێ.
ئەستوو کوردە
«نتـ.»، «مکـ.» ملەقۆچە. هس.: آ» ستووکور، ستووکورد «بکـ. =ئەستۆ» ب» گوردە «فر=پشتەمل».
ئەسپاردە
«نمفـ. سمفـ.» هەر شتێکی بە کەسێک درابێ بە ئەمانەت.: ئەسپاردەی خوا بن ٭ئەسپەردە، ئەسپێراو، سپاردە، سپێراو، سپێریاگ.
ئەسپەردە
«نمغـ.، سمغـ.»، «سنـ.» تمـ: ئەسپاردە.
ئەسڵ زادە
[[عا. کو.] ]
«ستـ.» نەجیب زادە، ئەوکەسانەی لە بنەماڵەیێکی ناوداربن//بۆرە پیاو.
ئەلمۆدە
١- (نت.)، (کعر.) ژنێکی جلوبەرگی فەڕەنگی دەبەرکا و چارشێو (عەبا) بەسەر دانەدا. ((مێخەکبەند ئەخشێ لە ناو مەمکانی)) ((هەزار ئەلمۆدە بێ بە قوربانی)) (پیرەمێرد-٢١٠) ٢- (ست.) هەموو شتێکی جیا لە داب و دەستووری کوردەواری، کە لە فەڕەنگان وەرگیرابێ. کەوشی ئەلمۆدە، کراسی ئەلمۆدە، ژنێکی ئەلمۆدە. هس.: مۆد، مۆدە. تێبــ.- وا دەزانم ئەم وشەیە لە (ئالامۆد)ی فرەنسی وەرگیرابێ و لە ڕێگای زمانی تورکییەوە هاتبێتە ناو زمانی کوردییەوە.
ئەمەندە
[[ئەم+ هەند (هێند) +ئە]]
(بنت.) ١- بە شێوەیەکی نامەحدوود میقدارێک پێشان دەدا (جاروبارە بە ئیشاڕەی دەست یان بەراوردکردن دەگەڵ شتێکی تر تەحدید دەکرێ). ماریکمان کوشت ئەمەندە دریژ بوو نەبێتەوە، ئەمەندەی بەرچیغێکیش ئەستوور بوو. قەت وڵاغم نەدیوە ئەمەندە بەرز و شۆخ. ئافرەتی ئەمەندە خوان هەر نابێتەوە. ٢- وەڵامی پرسیاری (چەند) و (چەندە)ی پێ دەدرێتەوە. مارەکەی کوشتتان چەندە درێژ بوو؟ -ئەمەندەی پشتێندێک. *ئەمەند، ئەمەنە، ئەوەند، ئەوەندە، ئەوەنە، هێندە.
ئەژماردە
«نمفـ: ئەژماردن» شتێکی زاندارابێ چەندە، حیساب کراو.: پارەکەی بە ئەژماردە لێ وەرگرن. ٭بژاردە، ژماردە.
بادە
[[پە: باتەک]]
(نا.) شەڕاب. ((بە جامی بادە تێر نابم ئەگەر مەیلت هەیە ساقی + گلێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت بۆم تێکە تا بیبا)) (هێمن، تاریک و ڕوون، ل-١٣٩).
باسقەندە
(نت.)، (کعر) تم: باسقەننە
بای وادە
(نت.) تم: بای وەعدە.
بای وەعدە
[[کو. عا.]]
(نت.) بایەکە هەژدە ڕۆژی بمێنێ بۆ نەورۆز هەڵدەکا و بەفر دەتوێنێتەوە. (( بای وەعدە بەفری بردەوە یەخبەندی کردەوە + خەمڵیوە گوڵ، وە شەڕاڕاتی جەمرە مردووە))، (حاجی: گم، ل-٣٣).
بەردە گێچ
«نت.»، «مک.» بەردێکه لە تەبیعەتدا زۆره، ناوی کیمیایی «سولفاتی کالسیۆم» ه که هێندێک «ئاوی تێدایه، له کوورەی تایبەتیدا دەیپێژن، ئاوەکەی دەڕوا و خۆی دەبێتە «تۆز» ێکی سپی، بۆ کاروباری بەنایی به تایبەتی - سپیکاری ناو خانوو بە کەڵک دێت. ئەم بەرده له هەموو پارچە و مەڵبەندەکانی کوردستان به زۆری دەست دەکەوێ. * «سیم.» بەردە گەچ.
بەندە یەتی
[[2- به‌ند/1+ ئه‌تی]]
«حمس.» تم: بەندەیی.
١- ئیفادە
[[؟]]
(نا.)،(مک.) فیز، دەعیە. تەکەببور.
١- ئەوەندە
[[ئەو+هەند+ئە]]
(بنت.)، (مک.)، (سیم.) تم: ئەمەندە. ((... دەسا من ئەوەندە لە واقیع بێزارم وەختە سوێم بێتەوە بۆ خەوێکی خوش...)) (بلە: ژان-٩٧)، ((... حەز لە کچێک دەکەم بەلام ئەوەندەی دەکەم و دەکرێنم جوابم ناداتەوە...)) (قزڵجی؛ پێکەنین-١٠٧)
٢- ئیفادە
[[=عا.: ئیفادە]]
(نا.)،(کعر.) هەموو ئەو وڵامانەی کەسێک دەربارەی مەسەلەیەک لە سوال و جوابێکی ڕەسمیدا دەیانداتەوە.
٢- ئەوەندە
[[ئەو + هەندە (هەندەر= جێگا)]]
(نت. بنت.)، (مک.) شوێنێکی دیاری نیزیک. دەڵەی داری چاکییە لەوەندەی چەقیوە// هۆوەندە. هس.: هەندەران، ئەویندەرێ. کوێندەرێ.