تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایشە گوێ درێژ
«نتـ.»، ۱- «مکـ.» یەکێکە لە و مەوجوودە خەیاڵییانەی کە لە فۆلکلۆڕی کوردیدا باس دە کرێ. ئەمەیان لە موکریان دایکان مناڵی پێ دەترسێنن، ڕەنگە هەر لەبەر ناوە سەیرەکەی بێ.: ڕۆڵە بنوو ئایشە گوێ درێژ هات. ۲- «سیمـ.»، «کنـ.» کەر.
ئێوارێکی درەنگ
(نت.) کاتی زەردەپەڕ، ئەو دەمەی ڕۆژ نیزیکی ئاوا بوونە.
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.
ئاخندراو
تمـ : ئاخنراو.
ئاخنران «ئاخندران»
«مسـ. متـ.» باش داگیرانی دەفرێکی وەک جەواڵ، هۆڕ، پێستە پەنیر.... لە ماددەیەک: ئەم تا تووتنە بۆچی وا ئاخنراوە دەترسم گەرم دابێ.
ئادرێس
[[ فرەنسی] ]
«نا.»، «کئێر.» ١- ناونیشانی ماڵ یا جێگەی کار و کاسبی کەسێک. ٢- ناونیشانێکی لە سەر نامە یان تێلگراف دەنووسرێ تا بگاتە دەستی ئەو کەسی مەبەستە. * «کعر.» ئەدەرس، عینوان/١.
ئاگری قودرەت
«نتـ.»، «کنـ.» ١- قەزا و قەدەر، بەڵای لابەلا: ئاگری قودرەتێیان تێ بەربێ. ٢- ئادەمیزادی بزۆر و نەسرەوت بە تایبەتی منداڵ: ئەوە بۆ دانامەزرێی، هەی ئاگری قودرەتێ. ٣- پیاوی کار لە دەست هاتوو، ئازا و شەڕکەر.: دەڵەی ئاگری قودرەتێیە هیچی لەبەر دەستی عاسێ نابێ، وەک ئاگری قودرەتێ وایە، غەنیمی پەنجا سوارانە. * ئاوری قودرەت.
ئەدرەس
«نا.»، «کعر.» تمـ: ئادرێس.
ئەنجندراو
(سمف. نمف: ئەنجنین) پارچەپارچە کراو، لەت و پەت کراو، وردوردکراو، لەشێکی زۆر خەنجەر لێدراو * ئەنجنراو، جندراو، جنراو.
بندرخه
[[؟]]
«نت.»، «هل.» هەفتەی شەشەمی زستانه به حیسابی کوردەوار لە مەڵبەندی هەولێر، دەکەوێته نێوان «بەند» و «مەیرەم» .
بندروو
[[بن/8+دروو «دروون-یا-دروێنه» ]]
«ست.» 1-شێوەیەکی دروونی زارکی جەواڵ و تێڕ و ئەو جوورە دەفرانەیە، کە ڕاست لەسەر ئەو شوێنەی شتی ناو دەفرەکە دەبڕێتەوە (ئەگەر بلوێ) دەیدروون تا بارەکە قایمتر بێ. 2- جۆرێک دروێنەی دەغڵ و دانە کە بەشی زۆری ساقەتی گەنم و جۆی دەگەڵ دەدوونەوە بۆ ئەوەی (کا)ی زۆر بێ.
بۆدراو
[[1-بۆ+دارو (مف: دان) ]]
«مک.» 1- «سمف.» هەر شتێکی بۆدرابێ:: قاوەی بۆ دراومان نەماوه. 2- «نت.» گەنمێکه توێکڵی لێ کرابێتەوه و سپی کرابێ و لەسەر ساج بۆیان دابێ و پاشان به دەستاڕ قەڵت و بڕیان کردبێ. دەکرێ بە چێشتێکی شل و پیواز و ڕۆنی بۆ داغ دەکەن به سەریدا دەکرێ، یاخۆ وەکوو ساوار و برنج د یکەن به قبووڵی و پڵاو.
بەدرڕەووشتی
ست.» تم: بەدخوویی
بەدرەقە کردن
مست. مت.» بۆ ڕێز لێگرتن «// پێشواز کردن»، بۆ پاراستن له مەترسییان، بۆ پێشاندانی ڕێگا، دەگەڵ کەسێ ڕۆیشتن.. تێبــ.ینی: من بۆم ساغنەبۆوه که بنج و بناوانی وشەی «بەدرەقه» چیە و لەکوێرا هاتووه و داخوا وشەیەکی کوردی پەتییه یا لە زمانێکی بێگانه خوازراوەتەوه. مامۆستا تۆفیق وەهبی «تم: هبێد-10» وەکوو هێندێ وشەی خوازراوەی تر هیچ نیشانەیەکی لەبەر دەم ئەم وشەیه دانەناوه ئەمه وا دەگەیەنێ که ئەوان ئەم وشەیه بە وشەیە کی کوردی دەزانن. مردۆخ «تم: ب1، ل126» له هاوتا عەڕەبیەکانی ئەم وشەیەدا «بەدرەقه» ی نەنووسیوه و به وشەیەکی کوردی داناوه. دوکتۆر معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 482» ئەم وشەیه ی به عەڕەبی داناوه کەچی «المنجد» م سەنگ و سووژن دا، وشەی «بەدرەقه» م تێدا نەدۆزیەوه. ب» بەدرەقە کردنی کەسێ ئە وە ناگە یێنی که هەتا ئا خری دەگەڵی بڕۆن.
بەدرەمه
[[؟]]
نا.» جۆرێ مێش هەنگوینی کەوی نەکراوه. ڕەشه له هەنگی ماڵی بچووکتره و ڕەنگی ڕەشه، درێژتر و چالاکتریشه. زیاتر له قەڵەشتی ڕەوەزه بەرداندا شانه دەکا که به زەحمەت پیاو دەتوانێ بیگاتێ و هەر بۆیەشه هەنگوینەکەی که پێی دەڵێن هەنگوینی شەمەترێلکه یا شەمەتلێنکه و لە هەنگوینی ئاسایی باشتر و خۆشتره زۆر کەم دەست دەکەوێ و یەکێکه لەو شته نایابانەی که له کوردستانەوه بۆ هەندەران بە دیاری دەبە ن تێبــ.ینی: من ئەم وشەیەم نەدەزانی و تەنیا هەنگوینی شەمەترێلکەم بیستبوو، «خا.»، «هبێد» و «معر.» هەر سێکیان ئەم وشەیان نووسیوه و من لەوانەم وەرگرتووه و بۆ مانا لێکدانەوەکەشی زیاتر له فەرهەنگی کشتوکاڵی مامۆستا شێخ مارفی قەرەداغی کەڵکم وەرگرتووه.* «مک.» شەمەترێلکه ؟ «سیم.» شەمەتلێنکه؟
بەروبوودرێژ
[[1- به‌ر 2+ بوو «بوون» + درێژ ]]
«ست.» حالی کار، مەسەلە یا شتێ کە زۆر بخایێنێ یا وا دیاربێ کە زۆر دەخایەنێ.:: زستان بەروبووی درێژه، بەم هاسانییانە نابڕێتەوه. تیێب- هەر وەکوو کەرتەکانی ئەم وشەیەیان لێ پێکهاتووه بۆمان د ردەخە ن، وشەی «بەروبوو» هیچ پێوەندی دەگەڵ «بەروبوو» ی به مانای «سەمەر» نییه. * درێژخایێن.
بەندروو
[[2- به‌ن+ دروو «دروون» ]]
«نت،»، «مک.» هەودا بەنی تایبەتییه، ساز دەکرێ و دادەنرێ بۆ دەروونی زارکی تێڕ و جەواڵ و... تێبــ.ینی: له لادێی کوردستان، ئەو هەودا بەنانه وەکوو کەلوپە لی ناوماڵ تەماشا دەکەن، دەخوازرێتەوه یا بە قەرز وەردەگیرێ و پاشان دەدرێتەوه بە خاوە نی.