تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدیارەوه دانیشتن
«مست. مت.» چاوەدێری کەسێک یا شتێک کردن.:: بەدیارەوە دانیشتن مەبادا کارێکی هەبێ. ئەوه بەدیار مەوه دانیشتووی کەچی؟
ئاوەدانی
[[ئاوەدان+ئی]]
۱-چێگەیەک خەڵکی زۆر تێیدا نیشتە جێ بێ «شار، دێ،...» «زۆری کردە چۆلی و پشتی دە ئاوەدانیان کرد». ۲- «مجـ.» قەرەباڵغی، کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنێ# «هەی داد، هەی بێداد، ئەی ئاوەدانی+قەبرم بۆ بکەنن، لە ڕێگەی، کانی» «فۆلکلۆر». ۳- «حمسـ.» جێگەی ئاوەدان، شوێنێ کە وێران نەبێ. //چۆلی، وێرانی.
بوخچه بگەردانی
«نت.»، «مک.» یاریێکی کوردەوارییه، گەورە و بچووک دەیکەن، کۆمەڵێک دادەنیشن و «پرێسکە» یێک بۆ یەکتر هەڵدەدەن و یەکێکیش که «تێکەوتووه» له دەرەوەی کۆڕەکه بەدەوریاندا هەڵ دەخوولێ و هەوڵ دە دا پرێسکەکه بگرێتەوه و له دەستی هەرکەسی قۆستەوه، ئەو کەسه تێدەکەوێ و جێگایان دەگۆڕنەوه.* «کعر.» بوخچە بگەردانێ. «سن.» بوخچەگەردان.