تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووک دابەزاندن
دابڕان
[[ دا+ بڕان]]
«مست.لا.» جودابوونەوه، دوور کەوتنەوه.:: لەڕێگا خدرمان لێ دابڕا، دۆستی چاک قەت لێک دانابڕێن، ئەم حەوشەیان لەو خانوه دابڕیوه *بڕبوون.
دابەزاندن
[[ دا «پێبف.» + به‌زاندن ] ]
«مست. لا.» 1- هێنانه خواری یەکێک لەسەر پشتی ئەسپ و هەموو جووره هۆیەکی هاتوچۆ.:: دەستی گرت و له ئۆتۆموبیلەکه دای بەزاند هەیتەیەکی وایه سواران له ئەسپی دادەبەزێنێ. لەشکرێکی زۆریان به پاراشووت لەو دەشته دابەزاندووە. 2- له پایە و پلەی کۆمەڵایەتی و... هێنانه خوار وه:: به چەند جارێک چەند پلەیان دابەزاند و کردیانەوه موودیر.* «کعر.» داگرتن.
دابەزین
[[ دا «پێڤ» + به‌زین ]]
«مست. لا.» 1- هاتنه خوار له سەر پشتی ئەسپ و هەموو هۆیەکانی لەم بابەته:: سوارەکان هەر دوو سێ یەکیان له بەر ماڵێک دابەزین. له ئۆتۆمبیلەکه دابەزن. 2- هاتنه خوار له شوێنێکی بەرزترەوه «نسبیا» بۆ جێگایەک:: ئێستا بۆیان دانەبەزی گێزەر بەربای عومریان بکەی. 3- کەم بوونەوەی پلەی گەرما و سەرما و...:: گەرما زۆر دابەزیوه، زستان وا خەریکه تەواو دە بێ نابینی سەرما چەند دابەزیوه.
دابەستن
[[دا «پێف» + به‌ستن 1] ]
«مست. مت.» 1- بەخێو کردنی گیاندارێک، «مەڕ، بزن، قەلەموون، گوێلک و...» به جۆرێکی تایبەتی، بۆ ئەوەی قەڵەو بێ و پاشان سەری ببڕن.::ماڵی کاکەحەمه دوو مەڕیان دابەستووه. 2- «مج.» ڕاگرتن و بەخێوکردنی ئینسانێک لە ماڵێک یا له هەر شوێنێکی تر بێ ئەوەی هیچ کارێ بکات.:: یا شێخ خوا سڵامەتت بکا ئەم هەموو «چەوره» یه چن دات بەستوون 3- تووند کردنی خورجین و هەگبە و ئەو جۆرە شتانه لەسەر پشتی وڵاغ و سەربانی ئۆتۆمبێل و... و...:: ئەم بەرچنه هەرمێیه لەسەر باره دارەکه دابەسته. کەڵەبابێکیشی لەسە ر سەبەته ترێکهانەوه دابەستبوو. ئەوه چییه له پاشتەڕکی ماینەکه دات بەستووه؟ 3- دەست کردن بە کارێک و واز له کاری دیکه هێنان:: هەر ئێستا نوێژمان دابەست. کوڕه «گورگ نەخۆره» ئەوە بۆ نەچووی جووتەکه دابەستی ؟ منداڵینه ئەو هەرا و زەنا زەنایه چییه داتان بەستووه؟ 4- مجادەله و جەوابه جەنگی کردن::باش نییه ئاوا دەگەڵ ئەم منداڵە دادەبەستی.
دابەش کردن
«مست.»، «مت.» 1- تم: بەش کردن/٢. 2- تم: بەشینەوه، تێبــ.ینی: وا تێدەگەم جیاوازێکی بچووک له نێوان ئەم مەسدەره و مەسدەری بەش کردن /2دا هەبێ ئەویش به لای منەوه ئەوەیه که «دابەش کردن» بۆ ژمارەیەکی نامەعلوومی خەڵک دەبێ بەکاربێت، «بەش کردن /2» بۆ ژمارەی دیار و مەحدوود.
دەڵەی بووکی بۆ دابەزیوه
«کن.» زۆر بە پەلەیه، ئۆقرە ناگرێ. تێبــ.ینی: بە کەسێک دەگوترێ که له شوێنێک بێ و پەله بکا بۆ ڕۆیشتن.
بەسەردابڕین
[[ به‌/ 12 + سه‌ر + دا «=3- ئا» + بڕین]]
«مست، مت.» به زۆر شتێک بە کەسێ قبووڵ کردن، جا بۆ قازانجی بێ یا تووشی زیانی بکا.:: خۆی بەسەردا بڕی، پاش ئەوەی که لێی قەوما کچەکەیان بە سەردا بڕی لێم وەرنەدەگرت، به زۆر و به خواهیشت بەسەری دا بڕیم.
ئاداب
[[ عا. ]]
«نا.» ڕێ و شوێنی کۆمەڵایەتی* داب، دەستوور. تێبــ.. - ئەم وشەیە بەم شێوەیە تەنیا خوێندەواری کورد بە کاری دێنن و بە گشتی لە ناو لادێ و نەخوێندەواران بۆتە «داب».
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.