تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەبلە خەرج
«ستـ.» «مکـ.» کەسێکی پووڵی خۆی بە بێ جێ خەرج دەکا، دەست بڵاو: ئەوەندەی ئەبلە خەرجی کرد تا وا ڕووت و ڕەجاڵ بوو. تێبــ.ینی: هەر دوو کەرتی ئەم وشەیە عەڕەبین، بەڵام شێوەی تەرکیب، جێگەی بەکار هێنان و مەعنای کوردییە و لە عەڕەبیدا هیچ مانایەک نابەخشێ.
بن خەرمان
«نت.» ئەو دەغڵ ودانەیه که پاش هەڵگرتنی خە رمان، له جێ خەرمان دەمێنێتەوه و بۆ کۆکردنەوەی جێ خەرمانه که دەماڵن و خاک و خۆڵی تێکەڵاو دەبێ. * «مک.» بنەپیت.
بەخەبەر
ست.»، «مک.» 1- کە سێکی له ناو نوێندا بێ بەڵام نەخەوتبێ، جا نووستبێ و هەڵستابێت یا هێشتا خەوی لێ نەکەوتبێ:: دوێنێ شەوێ بوو به چواریش هەر به خەبەر بووم. 2- موتڵەقی کەسێکی نەنووستبێ:: بزانه ئاغا بە خەبەره یا نەنووستووه.* «سن.» خەوەر، بێدار. «بک.» هشیار «جن.» بیار.
بەخەم کردن
مست. مت.»، «کن.» تم: بەخێوکردن.
بەرخەلەوان
[[به‌رخه‌ل+3-ئه‌/2/وان]]
«نت.» شوانێکی ڕانی بەرخان دەباته لەوەڕ. * «مک.» بەرغەلەوان، بەرخەوان. «بک.» بەرخ ڤان.
ئاخەبان
[ [٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + بان ]]
«نتـ.» ١- داپۆشینی سەربانی خانو بە گڵ و خۆڵ پاش دارەڕا کردن و پێش سواغ دان * گڵەبان. ٢- «بکـ.» هاوشاری، خەڵکی وڵاتێک، هاونیشتیمان «!» «کفـ ـ ٤١» ٣- «هلـ.» چاوەخانوێکی سەربانەکەی تەخت بێ.
ئاخەلێوە
[[ ٢- ئاخ + ٣- ئە٢ + لێو + ە - ئە ١ ]]
«هلـ.» یەکەم مانگی بەهار «لە ٢١ی مارت تا ٢١ی نیسان» * «مکـ.» خاکەلێوە. «کئێر.» فەروەردین. هس «بکـ.» ئاخلیڤە «یەکەم طۆژی بەهار: ژابا ـ ٤».
ئارخەیان
[[ تو. ]]
«سـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەرخەیان
ئۆخەی
«نتـ.» بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بەرامبەر کەسێک بەکاردێت، هاندانی تێدایە بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: ئۆخەی! وەرە لای مامی خۆت دانیشە. ٭ئۆخەیچ، ئۆخەیش.
ئۆخەیش
[[ئۆخەیچ]]
«نتـ.»، تمـ: ئۆخەی: ئۆخەیش کچی من عاقڵە !هەر ئێستا هەڵدەستێ دەم و چاوی دەشوا.
ئۆخەیچ
[[ئۆخەی+چ «ئمـ: پچووکی» ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تم: ئۆخەی. تێبــ.ینی: دەنگی «چ» بۆ پچووک کردنەوەیێکی ئامێتەی خۆشەویستییە بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ و دەنگیشی لە نێوان «چ» و «ش» دایە.
ئەرخەوان
«نا.» ۱- دارێکە، گەڵاکانی خڕن، گوڵی سووری هەیە، لە سەرەتای بەهارا دەپشکوێ و سەرتاپای دەبێتە گوڵ، گوڵەکانی تۆزی شیرناییان تێدایە و هەندێ کەس دەیخۆن. «کارێزی شەریف ئاوی نەماوە» «ئەرخەوان لق و پۆپی شکاوە» «پیرە مێرد- ۱۰۸» ۲- ناوە بۆ ئافرەت.: مامە حەسەنی ئەرخەوانی کەبابچی بوو لە مەهاباد.
ئەرخەوان سوور
«نتـ.»، «سیمـ.» فەسڵی لافاوی بەهاران. تێبــ.ینی: دوو هۆی هەیە کە ئەو فەسڵەیان وا ناو ناوە، یەکەم چونکوو دەکەوێتە وەختێ کە داری ئەرخەوان گوڵ دەکا، دووەمیش لەبەر ئەوەی کە ئاوی ڕووباران سوور دەبێ و شێوەی ڕەنگی ئەرخەوان دەدا.
ئەرخەوانی
«سـ.» ڕەنگی وەکوو ڕەنگی گوڵی ئەرخەوان، سووری مەیلە وبنەوش، سوورێکی ڕەش باو.
ئەرخەیان
[[تو.]]
«سـ.»، «مکـ.» دڵنیا، خاترجەم: ئەرخەیان لێی بنوو، ئەرخەیان بن هیچی بەسەر نەهاتووە. ٭ئارخەیان.
ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
ئەمەگ بەخەسار
[[کو. عا.]]
(ست.) ١- حاڵی دایک و بابێکی منداڵیان نالەبار و ناعاملاوبێ. دایە گیان بە هۆمێدی خودای نایەڵم ئەمەگ بەخەساربی. ئەمەگ بەخەسار خۆی منداڵەکانی یەکێکیان باش دەرنەچوون. ٢- حاڵی کەسێکی سەرەڕای ماندووبوون بە کارێکەوە هیچی بۆ حیساب نەکرێ.
باخەوان
[[باخ + ئە + وان]]
(نت.)، (کعر. سن.) تم: باغەوان.
باخەوانی
[[باخەوان + ئی]]
(حمس.)، (کعر.) تم: باغەوان.
باخەڵ
(نا.)، (مک.) تم: باغەڵ.
بن باخەڵ
«نت.»، «کعر.» تم: بنەنگڵ.
بەرخەبەبە
[[كو. عا]]
«نت.»، «مک.» بەرغەبەبه.