تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەهلی حاڵ
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر خواناسی، جاروبارە دەبوورێتەوە و گۆیا لەو حاڵەدا لەو شتانە ئاگادار دەبێ کە لە بارێکی ئاساییدا نازاندرێن، شێخ، پیر. ((گەر ببینێ لێوی ئاڵ و چاوی کاڵی مەستی تۆ)) (( مەست و بێ پەروایە بیللا پیری کامڵ ئەهلی حاڵ)) (سەلام-٧٥)
بەش به حاڵی
... ڕستەیەکه، یەکێک له سەرەتا یا دوایی قسەی زیاد دەکا تا ئەو کەسانەی گوێیان له قسەیەتی نەیبەنە سەرخۆیان:: بەش به حاڵی خۆم دەڵێم پیاوی ! درۆزن ڕووی ڕەش بێ.
ئیتتیحادکردن
[[عا.: اتحاد+ کو: کردن]]
(مست. لا.) ١-یەکگرتن، بوونەیەک، پێکهێنانی یەکێتی. ٢- خۆکردنەیەکی چەند کەس یا چەند هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەتان.
ئیسحال
[[محر. عا.: ئیسهال]]
(نمس.) تم: ئیسهال.
ئیلحاح کردن
[[عا.: ئیلحاح + کو: کردن]]
(مست. لا.) زۆر لەسەر (شتێ، کارێ) ڕۆیشتن.
ئیمتیحان
[[=عا.: ئیمتیحان]]
ئیمتیحان دان
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- لێبوونەوەی قوتابیان لە وەڵام دانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی بە نیازی تاقی کردنەوەی ڕادەی فێربوون و تێگەیشتنی دەرسەکانیان لێیان دەکرێ. ٢- تم: ئیمتیحان ( لە ئیمتیحان دەرچوون) ئیمتیحانی خۆی داوە پێویست بەم قسانە ناکا.
ئیمتیحان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- پرسیار کردن لە قوتابیان، ساڵێ چەند جارێک بە نیازی ئەوەی بزانن ئەوەی خوێندوویانە بە چاکی فێری بوون یان نا. ٢- تاقی کردنەوەی کەسێک بۆ هەر نیازێک و بە هەر شێوەیەک بێ.
ئینتیحار کردن
[[=عا.: ئینتیحار + کو: کردن]]
(مست. لا.) خۆ کوشتن بە دەستی خۆ بە هەر جۆرێ بێ.
ئەسحابە
[[=عا.: اصحاب] ]
(نا.) ١- هاوڕێیانی پێغەمباری ئیسلام، ئەو کەسانەی بە زەمانی پێغەمبەر ڕاگەیشتوون. ئەسحابەی سپی سەیرانگایە کە لە نزیک شاری ماهاباد. ٢- (مج.) پیاوی چاک. هەردەڵەی ئەسحابەیە.
بڵحانه
[[بڵح+ئانه/1]]
«بنت.» بەشێوەی بڵح، وەکوو بڵح، به بڵحی.:: وەها بڵحانه بەڕێدا د ڕوا پیاو بێزی هەڵد ەستێ.
بەدحاڵ
ست.» کەسێکی گوزەرانی ناخۆش بێ