تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیجازە
[[=عا.: اجازە]]
(نمس.) ١- ماوەی کردنی کارێک بە کەسێک دان، بە ڕەوا زانینی کارێک بۆ کەسێک. ئیجازەی هەیە دانیشێ، ئیجازەی ئارەق فرۆشتن هەر بۆ مەسیحییەکانە، ئیجازەمان بدە با بڕۆین، قوربان ئیجازە بفەرموو سبەینێ بێینەوە. ٢- ڕێگەی کار نەکردن و نەچوونە سەر ئیش بۆ ماوەیەک، کە دەدرێ بە کاربەدەست و کرێکار و سەربازان و... *مەرەخەسی، مەرەخەستی. شێرکۆ حەوت ڕۆژی ئیجازە هەیە، چەند ڕۆژێ ئیجازە وەربگرە و ئیشەکانت تەواوکە.
ئیجازەی مار گرتن
(نت.) کارێکە شێخێکی تەریقەتی قادرت دەگەڵ دەروێش یا هەر کەسێکی تری دەیکا -دەدەمی دەتفێ، یا پەنجەی دەدەمی خۆی دەنێ و پاشان دەیخاتە دەمی دەرویشەکەوە...- و ئەمە بۆی دەبێتە ئیجازە، پاشان دەروێش یا ئەو کەسە بە بێ ترس ماران دەگرێ و پێیەوە نادەن.
ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).