تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵقەڕێز «تیس»
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» گیایەکی دەشتەکییە، زۆر بەرز نابێتەوە، هەمیشە تەنانەت لە ژێر بەفریشدا دەمێنێتەوە و شینە، ساقەتی نیو سانتیمەتر ئەستوور دەبێ و قەف قەفە، لە شکاندنەوەدا شیری لێ دەتکێ، دڵۆپێ لەم شیرە بە چەند کڵۆ قەنددا دەکەن و لە باتی دەرمانی ڕەوانی «موسهێل» بە کاری دێنن زۆر کاریگەرە. تێبــ. ــ بە لێکدانەوەی من ئەم وشەیە هیچ پێوەندێکی بە «ئاڵقە» و «تیز = تیژ» ەوە نیە و زیاتر لە یۆنانی دەچێ، تەنیا گیایەکی لە قاموسەکانی فارسیدا بەرچاوم کەوت کە بۆنی ئەوەی لێبێ «ئاڵقەتیز» ی کوردییە «بخور مریم» ە کە دوکتۆر معین پاش ئەوەی بە «گوڵی نیگونسار = گوڵی سەرەونخون» ی مانا لێدەداتەوە «تمـ: فەرهەنگ، جـ١، ل ـ ٤٧٨» لە باسی «گوڵی نیگونسار» دا «فەرهەنگ. جـ٣، ل ـ ٣٣٥١» وای باس دەکا: «... لە بنی ئەم گییایەدا ماددەیەک هەیە «سیکلامین» ی ناوە کە بۆ ڕەوانی زۆر کاریگەرە...»، «مردۆخ» یش «بخووری مرێم» ی نووسیوە و هاوتایەکی بە «چەنگی مرێم» دادەنێ، ئەوجار لە باسی چەنگی مرێمدا بە عەڕەبی «بخور الاکراد» ی مانا لێداوەتەوە «تمـ: مخـ. جـ٢، ل ــ ٥٧٨». «المنجد» ی عەرەبیش یەکێک لە هاوتاکانی بخووری مرێم بە «بخور الاکراد» ناو دەبا «تمـ: المنجد ــ ٢٧» شەڵواربەکۆڵ.
به تیسک
ست.»، «مک.» حاڵی مەڕێکی تیئسکی خوری درێژ بێ بەڵام شاش بێ.
ئیعتیساب
[[عا.: ئیعتیساب]]
(نمس.)، (کئێر.) تم: ئیزڕاب.
ئیقتیساد
[[=عا.: ئیقتیساد]]
(نا.) زانستێکی کۆمەڵایەتییە دەربارەی هەموو ئەو چالاکییانە دەدوێ کە پێوەندیان بە داهات و خەرجی ئەفرادەوە هەیە و باسی چۆنێتی پێوەندی ماڵی ئەوان دەکا کە لەناو کۆمەڵدا دەگەڵ یەکتری هەیانە، هەروەها ئەو قانوونانە دەخاتە بەر چاو کە خۆیان بەسەر چالاکییەکانی ماڵی ناو کۆمەڵدا دەسەپێنن و ئەو ڕێگایانەش پێشان دەدا کە پێیدا ڕۆیشتنیان دەبێتە هۆی بەختییاری، پێشکەوتن و خۆشی ژیانی میللەت. لە دنیای ئیمڕۆدا ئەم زانستە دوو لکی گەورەی هەیە: ئیقتیسادی سۆسیالیستی و ئیقتیسادی سەرمایەداری. پێڕەوی کردنی هەریەکی لەم دوانە لە کاروباری شێوەیەکی تایبەتی دەدا بە کۆمەڵ کە دەگەڵ ئەویتریان بە تەواوی جیاوازە.
ئیقتیساد کردن
[[عا. کو.]]
ئیقتیسادی
[[عا. کو.]]
(س.) هەر شتێک یا کارێکی پێوەندی بە ئیقتیسادەوە هەبێ. ٢- (مج.) هەر کارێ یا شتێکی لە کردن یا بەکارهێنانی قازانجی ماددی چاوەڕوان بکرێ. ئوتۆمبیلێکی فۆلکس واگن بکڕە زۆر ئیقتیسادییە هەر بەنزین سەرف ناکا.