تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە ختی بەستراوه
کن.» به کچێک دەگوترێ خوازبێنی کەری نەبێ. «دەچمه سەر سوڵتانی، چلدانەی دەگرمەوه، بەختی خۆم و چاو جوانێ، به تاقی دەکەمەوه» «فولکلۆر» تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له (ئاوێستا)دا به شێوەی ناوی مەفعوول «بەخته» بە مانای «بەشدراو. بڕیار دراو» هاتووه و له زمانی سانسکریتیدا بە شکڵ (پهەکعا) بە مانای شتێکی بەخشراو له هەندێ شوێنی ئاوێستاشدا شکڵی «بەغه، به غا» ی به مانای «بەش» وەرگرتووه. «تم: په: په.، یگد،، ج 2، ل-115، و معین، بورهان، ج1، ل-239» 2- «مج.» پەنا، داڵداده، تێبــ.ینی: یە کێک که بیەوێ کەسێکی دی له کارێک یا له ڕووداوێکدا کۆمەگی پێ بکا. یا بەلایەکی لێ وەدەر خا. پەنا دەباته بەر بە ختی ئەو کەسه. «بەختت بم.»، «خۆم خسته بەختی تۆ و تۆش کەیفی خۆته» ڕستەیێکن که لەو جووره کاتانەدا دەگووترێن، جار و باریش پەنا دەبرێته بەر بەختی کەسێکی تر لەلای کابرای مەبەست خۆشەویست بێ. «خۆم خسته بەختی بابت» ئەمه هەمووی لەوەڕا دێت که ئینسان «بەخت» ی وەکوو هێزێکی ئاگادار، بۆ خۆی داناوه که دەتوانێ هەموو شتێکی بە سەر بێنێ، جا بۆ ئەوەی «بەخت» ی خۆی له خۆی نەتۆرێنێ لەسەر خۆی بە پێویست دەزانێ ئەگەر یەکێک خۆی خسته بە ختییەوه، دەبێ ئیشەکەی هەرچی که بێت هەوڵ بدا بۆی جێ به جێ بکات.* ئیقباڵ، تاڵع، تاڵه چاره، شانس، نسیب، نگین. «بک.» سعوود..
بەترپێرار
[[به‌تر+پێرار]]
«نت.، بنت.» تم: بەسرپێرار. هس.: بەتر پێرێ «تم: تێبــ..»
بەردتراش
«نفا.» کەسێکه «بەردان لێک و لووس دەکا تا وای لێبێ بۆ ئەوە دەست بدا له هێندێ شوێنێ خانوو بەرەدا کەڵکی لێ وەربگیرێ. *«سیم،»، نەقار. «عا.»، «کئێر.»، سەنگتراش.
بەستران
«مست. لا. فج.»، «شێوەیێکی تری مەسدەری لازمی «بەستن» ه:: دەمت بەسترابوو قسەت نەکرد وادیاره ئە م کوڕه بەستراوه بۆیه هەر نابێ بە زاوا.
بەسترانەوه
[[ به‌ستران + 2-ـ ئه‌وه /2]]
«مست. لا.» 1- گرێ دارانی گیاندارێک بە شوێنێکەوه:: ئە سپەکه به کۆڵەکەی هەیوانەوه بەستراوەتەوه. 2- بۆڕ خواردن له مجادلەی زانستی و... و..... دا.
بەستراو
«نمف: بەستران»
باشتر
[[باش/١ + تر]]
(صت.) ١-حاڵی هەر شتێکی یان هەر کەسێکی لە لانی چاکییەوە بەسەر هاوچەشنی خۆیدا بێ،: قەڵەمەکەی لەئی ئەستی باشتر دەنووسێ. *چاتر، چاکت. قنجتر، خاستر، (جنو). خوو تر. ٢-حاڵی هەر شتێ یا کەسێ کە بۆ کەسێ یا بۆ کارێ لە هاوچەشنێکی خۆی زیاتر دەست بدا: هۆو قاتە شینەی ئەوهالیان بۆ تۆ باشترە.
ئاروان وشتر
«نتـ.»، «مکـ.» وشتری مێنگەی چوار بەهار دیتوو.
ئیتر
[[ئی + تر (ئم: تەفزیل)]]
١- (ست. مبهەم) کەسێک یا شتێکی کە لە هاوچەشنی خۆی جیاواز بێ، هیچ نەبێ، ئەو کەسە یا ئەو چتە نەبێ کە باسی کرابێ یا بە هەر جۆرێک بێ شتێکی لێ زاندرابێ. کاغەزێکی تریشم بۆ نووسی، پیاویکی تریشی لێبوو نەمناسی، هیچی تر نەڵەی هەر ئەوەندە بەسە. * ئیدی، ئیکە، ئیدیکە. ٢- (تب.) -(مبتەدا) و (خەبەر)ی ڕستەیەک تێکدەداتەوە و پێشان دەدا (خەبەر)ەکە (مەعلوول)ی ئەو (عیللەت)ەیە کە لە (مبتەدا)کەدا باس کراوە و ئەو مانایە دەبەخشێ: بۆیە، پاشان، ئەوجار، لەمە زیاتر، بە، ۆاڵە. ((... مێردە بێ ئارامی گەییشتە ئەوپەڕی ئیتر خۆی پێ ڕاگیر نەکرا...)) (بلە:ژان-١٢)، ((...هەر ئەوەندە بوو ماڵی نەدەگرت گوتی ئیتر دەحەسێمەوە...)) (قزڵجی: پێکەنین-٨٤). ٢- لە وەڵامی پرسیارێکا دەگوترێ و دەگەیەنێ کە ئەو کەسەی وەڵام دەداتەوە نایەوێ وەڵامەکەی (تەعلیل کراو) بێ و تۆزێکیش تووڕەیی پێشان دەدا. ئەدی کەوابوو بۆچی نەچوویە سەرێکی لێ بدەی؟ - ئیتر!.
ئێستر
[[پە: ئەستەر]]
(نا.) گیاندارێکی بە کاری چوارپەل قایمە، لە جووت بوونی نێرە کەر و مایین پەیدا دەبێ، لە شاخ و ڕێگەی سەختا لە وڵاغی دیکە چاتر بڕ دەکا، لە کوردستان بۆ سواری و باربەری کەڵکی لێ وەردەگیرێ. * هێستر، قاتر، (بک.) قانیر.
ئەمیتر
[[ئەم+ئی+تر]]
(نت.) تم: ئەمیکە.
ئەویتر
[[ئەو+ ئی+تر]]
(نت.)، (کعر.) تم: ئەویکە.
بەتر پێرێ
[[به‌تر+پێرێ]]
نت. بنت.» تم: بەسەرپێرێ. تێبــ.ینی: من وای بۆ دەچم که «بەسر» له «بەتر = بەرتر» بە مانای پێش تر کەوتبێتەوه و ئێستاکێ بە تەواوی برەوی سەندووه و له مەڵبەندەکانی لەهجەی ناوەندی زمانی کوردی ئەوانەی «بەتر» به کاردێنن زۆر نین، بەڵام لە لەهجەی باکووریدا وەکوو خۆی ما وه.:: بەترپێر، بەتر پێرار «تم: کف. - ل 88/89و ژابا، ل- 87» و له مەڵبەندی گەرمیانی کوردستانی عێڕاق «بەستر پێرێ، بەستر پێرار» یش دەوێژرێت.
مل لە موو باریکتر
(کن) زۆر گوێ لە مست و متیع. (مج.) لاواز، لەغەر. *(بک.) زراف.