تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەمەتا
[[ئەمە+تا]]
(شر.) وەڵامی پرسیاری: کامەتا، کوا؟ ی پێ دەدرێتەوە. (جم؛ ئەمەتان). کامەتا کتێبــ.ەکە؟ -ئەمەتا لێرەیە. تێبــ.- ڕەنگە پارچەی دووەمی ئەم وشەیە، دەگەڵ (تا) و (تە)ی ئاوێستایی کە مانایان (ئەم)ە (تم: پد. یگد. ج٢-٣٦٧) پێوەندی هەبێ، لەم خاڵەدا دووپاتە کردنەوەی (ئەم) دەشێ بۆ تەئکید بێ. ڕێشی تێدەچێ کە (تا) لە (ستا)ی ئاوێستایی وەرگیرابێ کە لە پەهلەویدا بۆتە (ئێستاتەن). بە مانای: بوون، هەبوون (تم: فرەوشی: پفا-١٤٤)، هەڵسەنگاندنی دەگەڵ شێوەی سنەیەکەی (ئەمەسە) بۆمان دەردەخا کە ڕای دووەم لە ڕاستی نیزیکترە. * ئەمەتانێ، ئەمەتە، ئەمەسە، ئەوەتا، ئەوەتونێ. (بک.) ئەڤە، ڤایە.
ئەوێستا
[[ئەو + ئێست +ئا (٢-ئە)]]
(بنت.)، (مک.) تم: ئێستا ((ئەو وەختی هاتە کن شاگردان و بەوانی گوت: ئەوێستا بنوون و بحەسێنەوە...)) (ئینجیل؛ مەتی-٧٩).
ئەوەتا
[[ئەوە+تا]]
(شر.) تم: ئەمەتا. ((... ئەوەتا گێژێکی گەورە دە بەحریدا بووو وەها کە گەمێ لە شەپۆلان دادەپۆشرا...)) (ئینجیل: مەتی-٢٠). ((... ئاخری مانگێ ئەفەندی گوتی: کوا دەفتەری مالەوە؟ -ئەوەتا.)) (قزڵجی: پێکەنین-٣٦). * ئەوەیانێ، ئەوەسا، ئەوەسە.
هەتا با لەم کونەوە بێ
(کن.) تا حاڵ بەو جۆرە بێ کە هەیە، تا وەزع ئاوابێ.